بانكی ناوه‌ندی هەرێم له سلێمانی داوا له‌كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات تاوه‌كو 1ی 3ی ئه‌مساڵ سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندن لەگەڵ رێنماییەكی تایبەت بە یەكگرتن و هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش تا ئه‌وكاته خۆی نه‌گونجاندبێت داده‌خرێت و مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
بانكی ناوه‌ندی هەرێم لقی سلێمانی، لە نوسراوێكدا لەبارەی یەكگرتنی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆری (ئەی و بی) رایگەیاندوە، پێویسته تا رۆژی 1ی 3ی 2023 سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان، سلێمانی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به یه‌كگرتنه‌وه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكاریه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، دوای ئەو بەروارە، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك خۆی نه‌گونجاندبێت داده‌خرێت و مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه و وتوشیەتی”بۆیه داواكارین به‌زوترین كات سه‌ردانمان بكه‌ن و رێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن تا بێبه‌ش نه‌بن له مافه‌كان كه ده‌ستتان ده‌كه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه.”