بانكى ناوه‌ندیی عێراق له مانگى شوباتدا زیاتر له سێ ملیار دۆلارى خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بانكى ناوه‌ندیی عێراق له‌مانگى شوباتدا سێ ملیار و 659 ملیۆن و 685 هه‌زار دۆلاریان خستووه‌ته بازاڕه‌وه تاوه‌كو كڕین و فرۆشتنى پێوه‌بكرێت.
له‌و ڕێژه‌یه‌ش ڕۆژانه 192 ملیۆن و 615 هه‌زار و 43 دۆلارى ڕۆژانه ده‌كات كه به‌روارد به مانگى ڕابردوو خستنه بازاڕی دۆلارى ڕۆژانه كه‌میكردووه كه بڕه‌كه‌ى 195 ملیۆن و 608 هه‌زار و 523 دۆلار بووه.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كانیش كه‌مبوونه‌وه‌ى فرۆشتنى دۆلار له بانكه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بانكى ناوه‌ندى ڕۆژانه 200 ملیۆن دۆلار كه‌متری خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
له‌ماوه‌ى ڕابردوو به‌هۆی تویتێكى سه‌در نرخى دۆلار نزمبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه بینی به‌جۆرێك نرخى 100 دۆلار بۆ 140 هه‌زار دینار دابه‌زی دواى چه‌ند ڕۆژێكیش نرخه‌كه‌ى گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات.