بافڵ تاڵهبانى لهساڵڕۆژى ڕاپهڕینو ئازادكردنى سلێمانیدا پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، “سلێمانی هەمیشە سەربڵندو شکۆمەند بووە، بێدەنگ نابێتو پاشکۆبوون ڕەتدەکاتەوە، لەبەرامبەر هیچ هێزێک خۆی نەوی ناکاتو وەک چیاکانی خۆڕاگرو پتەو دەمێنێتەوە”، دهشڵێت:”جارێکیتر ڕێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکانو غەدرى لێبكرێت”.
لهپهیامێكدا بافڵ تاڵهبانى دهڵێت:”ئەمڕۆ یادی ڕاپەڕینی سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێک کە هەمیشە سەرچاوەی وزەو هێزی بەردەوامیمان بووە، ئەوشارەی مام بە(شارە حەیاتەکە) ناوی دەهێناو هەرواش دەمێنێتەوە، سلێمانی هەمیشە سەربڵندو شکۆمەندبووە، بێدەنگ نابێتو پاشکۆبوون ڕەتدەکاتەوە، لەبەرامبەر هیچ هێزێکیش خۆی نەوی ناکاتو وەک چیاکانی خۆڕاگرو پتەو دەمێنێتەوە”.
تاڵهبانى لهو پهیامهیدا نوسیویهتى:”سلێمانى بەردەوام لەنوێبوونەوەدایەو زیندوێتی خۆی ون ناکات، لەڕۆژانی خەبات دژی زوڵمو ستەم، سلێمانی بوو ڕۆڵەکانی خۆی دەکردە قوربانیی ئازادییو سەرفرازیی بۆ هەموو کوردستان، لەخەباتی دیموکراسیو مەدەنیشدا هەر خۆی سەرمەشق بووەو مێژوو شایەتی ئەم ڕاستییانە دەدات”.
باسى لهوهشكردوه، “دەزانین دروشمی زۆر بەرزکراونەتەوەو مژدەی گەورە بەسلێمانی دراوە، بەڵام بەمەبەست بووبێت یان نا، فەرامۆشکراون، بۆیە لەم یادە پیرۆزو شکۆدارەدا بەڵێنتان پێدەدەم جارێکیتر ڕێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکانو غەدر لەسلێمانیو مێژووە پڕ لەسەروەرییەکەی بکرێت، داهاتووش ڕوونیدەکاتەوە کوڕە دڵسۆزەکانی سلێمانی کێنو کێ شان دەخاتە ژێر باری بەرپرسیارێتییەکان”.