بەبۆنەی پشوەکانی سەری ساڵەوە، بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت.
ئەنجومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند: بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2023ەوە، رۆژانی (هەینی و شەممە و یەکشەممە) لە بازاڕی دراوی سلێمانی کراوەتە پشوو.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت “لە رۆژی دوشەممەوە بازاڕی دراوی سلێمانی دەکرێتەوە”.
داخستنی بازاڕه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ناجێگیری نرخی دراوه‌كان، ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار له بازاره‌كانی هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشته 157 هه‌زار و 500 دینار.