تۆڕی “سی ئێن ئێن بى سی”ی ئەمریکی بەپشتبەستن بەلێدوانی چاودێران ئاشکرایکردوە، ئەگەربێتو ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئێستا تورکیا، جارێکی تر لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوە ئەگەری هەیە دراوی نیشتیمانیی تورکی (لیرە) توشی داڕمان ببێت.
لەوبارەیەوە مایک هاریس دامەزرێنەری کۆمپانیای ڕاوێژکاری کرێبستۆن ستراتیجیک ماکرۆ بەکەناڵی سی ئێن بی سی ڕاگەیاندووە، ئەگەربێتو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەهەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێتەوە، ئەوە ئەگەری زۆرە لەماوەی چەند مانگێکدا لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاو بەخۆوە ببینێت.
دەشڵێت، “لەکۆتاییدا نەبونی متمانە لەوەبەرهێنان مانای ئەوەیە کە لیرەی تورکی بۆ ماوەیەک لەخراپترین دراوەکانی جیهان دەبێت، فاکتەری ئەوەش بۆ سیاستە ئابورییە کلاسیکییەکانی سەرۆکی ئێستای تورکیا دەگەڕێتەوە”.
هەروەک ستیڤ ئێچ هانکە مامۆستای ئابوریی پڕاکتیزی لەزانکۆی جۆنز هۆپکینز دەڵێت، “چەند ساڵێکە لەژێر بیرۆکەی نەختینەیی ناعەمەلی ئەردۆغاندا، لیرەی تورکی لەڕادەبەدەر ناجێگیربوەو لەقەیراندایە”.
باسی لەوەشکردوە، سیاسەتی نەختینەیی تورکیا هەوڵ بۆ گەشەکردنو کێبڕکێی هەناردەکردن لەپێشینەی کارەکانیدایە نەوەک کەمکردنەوەی ئاستی هەڵاوسان، ئەردۆغان پشتگیریی لەو بۆچونە کلاسیکییە دەکات کە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود هەڵاوسان زیاد دەکات نەک ڕامکردنی.
باسی لەوەشکردوە، ڕەتکردنەوەی سەرۆک کۆمار بۆ بەرزکردنەوەیڕێژەی سود ڕۆڵی گەورەی هەبوو لەدابەزینی مێژویی نرخی لیرە کە لەساڵی 2018 نرخی دۆلارێک کەمتر لەچوار دۆلار بوو، بەڵام ئێستا دۆلارێک بۆ سەروو هەژدە لیرە بەرزبۆتەوە.
به‌گوێره‌ی xe نرخی هه‌ر 100 دۆلار گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 965 لیره. له چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی پێڕه‌و كردووه و له بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م كارانه‌ی ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆی لاوازكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و پاشه‌كشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه.
نرخی 100 دۆلار له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووی زاینی هه‌زار و 350 لیره بوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 سه‌رووی 700 لیره و له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 خوارووی 600 لیره بوو. له ساڵی 2011دا نرخی 100 دۆلار به 150 لیره بوو، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات له ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا لیره پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و سه‌رووی 12 هێنده به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
به‌شێك له چاودێرانی ئابووری پێشبینی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان سه‌ربكه‌وێت، نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر لیره له‌مساڵدا بگاته دوو هه‌زار لیره، ئه‌وه‌ش به واتای زیاتر پاشه‌كشه‌ی ئابووری توركیا و هه‌ڵاوسان و تێكچوونی باری ژیانی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته دێت.