بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی بازرگانان وخاوەن گەنجینەکان لەپارێزگای سلێمانی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی دەکەن.
سابیرئەمین، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سامان ئیبراهیم، ئەندازیاری ژوور، ڕێکەوتی 7/10/2024 لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەن گەنجینەکانی شاری سلێمانی سەردانی دیارغەریب، بەڕیوەبەری ژینگەی سلێمانیان کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی دروستبووە بۆ خاوەن گەنجینەکان.
لە کۆبونەوەیەکدا کە لە ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی بەڕێوەچوو تیایدا گفتوگۆکرا دەربارەی کار ئاسانی و تازە کردنە وەی مۆڵەتی گەنجینەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی.