ھەڵکەوت عەلی محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری لقی سلێمانی سەنديکای ئەندازيارانی كشتوکاڵی كوردستان ڕادەیەگەنێت “لە بەرواری ۲٦/٦/۲٠۲۲ بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لە شاری ڤايجنی وڵاتی دانيمارك بە بەشداری ٥٥ وڵات کۆنگرەيەکی کشتوكاڵی گرنگ بەرێوە چوو ئێمەش، بە ھاوکاری و ئاسانکاری ژووری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی توانیمان بەشداری ئەم كۆنگرە نێودەوڵەتيە گرنگە بکەین”.
ڕاشیگەیاند “گرنگترين تەوەرەکانی كۆنگرە دەربارەی کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن بو لە بەرهەمهێنانی بەرهەمە جياوازەکانی بواری كشتوکاڵ و باشترکردنی کواليتی بەرهەمەکان و کارکردن بۆ كشتوکاڵێكی گەشەسەندوی بەردەوام ،بەتايبەتی کە ساڵی ۲٠٥٠ ژمارەی دانيشتوانی زەوی ئەبێتە ۱٠ مليار و پێويستی بە دابينکردنی خۆراکی زياترە ، لە هەمان کاتدا باسی داخوازييەکانی بازار کرا کە تا چەندێك لە ئاستی داواکاری بەکارهێنەرە و چەندين سيمنار و پريزنتەيشن و سەردانی جۆراجۆر بۆ کۆمپانيا كشتوکاڵی و خۆراکی و بايۆتەکنەلۆجيەکان کرا و هەروەها ياريدەدەری وەزيری كشتوکاڵی ئەمريکا لە واشنتۆنەوە وتەيەکی ڤيدۆيی پێشکەش کرد”
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێمە ڕێز و دەستخۆشيمان هەيە بۆ ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی کە ئاسانکاری بۆ کردين تا بتوانين بەشداری ئەم كۆنگرە نێودەوڵەتيە گرنگە بين.