ڕێکەوتی 2024/12/7، لە شاری بەغدا، لە یەکێتی پیشەسازیەکانی عێراق کۆبونەوەی لیژنە هاوبەشەکانی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم و یەکێتی پیشەسازیەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەشاری بەغداد بە ئامادەبونی سەرۆکانی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی یەکێتی پیشەسازانی عێراق و د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای بەندە بەشداری کۆبونەوەکانی لیژنەکانی دارای و هونەری و یاسای کر”
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕاشیگەیاند” لەکۆبونەوەکانماندا جەختمان لەو مافانە کردەوە کە دەدرێت بە کارگەکانی عێراق وە بەو شێوەیەش کارگەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە وە خاوەنکارگەکانی هەرێم بتوانن بە پێناس و نوسراوی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم کارەکانیان بۆ ڕایبکرێت لە فەرمانگە فەرمەیەکانی دیکەی عێراق کاری پێبکرێت
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە کە وا بڕیاردرا لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجومەنێکی باڵا لە نێوان یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و یەکێتی پیشەسازیەکانی عێراق پێکدەهێنرێت و، یەکگرتنەوەی پیشەسازیەکان رادەگەینرێ