ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و دەنگ دەدات لەسەر بودجه‌ی پرۆژه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین بەبڕی زیاتر لە 20 ملیار دینار و پرۆژه‌كانی ئیدارەی گەرمیان بەبڕی 15 ملیار و 180 ملیۆن دینار.
بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە کراوە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 13-2-2022 ئەنجومەن بۆ دوو تەوەر کۆدەبێتەوە، تەوەری یەکەم ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانییه‌وه ده‌درێت به بڕی 20 ملیار و 730 ملیۆن دینار له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022.
ئەوەش هاتووە، لە تەوەری دووەمدا دەنگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دەدرێت به بڕی 15 ملیار و 180 لەسەر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2022.