هەڵاوسان لە ساڵی 2022دا نزیکەی لە هەمو وڵاتانی جیهان لە زیادبوندایە، لە لایەک گرژییە جیۆپۆلەتیکیەکان نرخی وزە بەرزدەکەنەوە و لە لایەکی دیکەشەوە نرخی كاڵاكان ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌یه‌كی ئێرانی، ئێران یه‌كێكه له‌و 10 وڵاته‌ی جیهان كه هه‌ڵئاوسان تیایدا له به‌رزترین ئاستدایه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی “ئاسیا” كه تایبه‌ته به ئابوری، له‌مساڵدا هه‌ڵئاوسان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رزبوه‌ته‌وه، نزیکەی نیوەی وڵاتانی جیهان به‌ڕێژه‌ی زیاتر له دو هێنده هه‌ڵئاوسانیان به‌خۆوه بینیوه، له مانگی 8ی ئه‌مساڵدا له ئێران هه‌ڵئاوسان گه‌یشتوه‌ته 2.52 هێنده‌ی نرخی پێشوی، ئه‌وه‌ش وایكردوه وڵاته‌كه بگاته ریزبه‌ندی ئه‌و 10 وڵاته‌كه كه هه‌ڵئاوسان له به‌رزترین ئاستدایه.
بەپێی راپۆرته‌كه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی زۆر هه‌ڵئاوسان تیایدا به‌رزبوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت هه‌ڵئاوسان له هه‌ندێك وڵات‌دا گه‌یشتوه‌ته سێ هێنده، له‌وانه وڵاتانی زیمبابۆی، ڤەنزوێلا و لوبنان زۆرترین هەڵاوسانیان لە نێوان وڵاتان هەیە، جگە لەو وڵاتانە، سوریا و سودان ڕێژەی هەڵاوسانیشیان گه‌یشتوه‌ته سێ هێنده، ئێرانیش لە ریزبەندی نۆیەمی ئەو وڵاتانەدایە، کە هەڵاوسان تیایاندا بەرزە.
لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییه‌كان، بانکە ناوەندییەکانی 33 وڵات لەمساڵدا ڕێژەی سودی خۆیان بەرزکردوەتەوە، ئەم زیادبونە بەرزترین ڕێژەیە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردودا، ئەوەش ئاماژەیە بۆ کۆتایی هاتنی سەردەمی کەمبونەوەی ڕێژەی سود، پیچدهچێت له ساڵی ئاینده‌شدا بانكه ناوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامبن له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سود.