بەرپرسە عێراقیەكان ئاشكرایانكردووە: ئێران پارەیەكی زۆری بەهەدەردەچێت لەكڕینی دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕی ڕەشی عێراق, داوای قەرزەکانیشی بە فشارێکی زۆرەوە لە عێراق کردووە.
ئێران كڕینی دۆلاری لەبازاڕی ڕەشی عێراق ڕاگرت، چونکە لەكڕینی هەر (ملیۆن) دۆلاردا (400) هەزار زیانی كردووە، بۆیە تاران توڕەیە لەبەغداد و بەهۆكاری زیانە داراییەكانی دەزانێت.
بەرسێكی باڵای پەیوەست بەو پرسە بە پێگەی میدڵ ئێست ئای بریتانی ڕاگەیاندووە، ئێرانیەكان هیچ بژاردەیەكیان لەبەردەستدا نیە جگە لەڕاگرتنی كڕینی دۆلار، كە بەو هۆیەوە نیوەی پارەكانیان لەگۆڕینەوەی دراودا لەدەستداوە.
بەوتەی ئەو بەرپرسە دۆلار لەچەند ڕۆژی داهاتودا زیاتر دادەبەزێت، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەكوردستان كە ڕۆلێكی بەرچاویان هەبووە لەئاودیوكردنی دۆلار، پێش هەمووان دەستپێشخەریان كردووە بە گۆڕینەوەی بڕێكی گەورەی ئەو دۆلارەی گلیان دابوەوە، بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانیان.