وه‌زیری ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارستانی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌نگاوی یه‌كه‌میش پاككردنه‌وه‌ی رێگا ده‌بێت له‌مین له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه، تێچوی پرۆژه‌كه‌ش نزیكه‌ی 120 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت، هێڵه‌كه‌ش له‌شاری شه‌لامچه‌ی ئێرانیه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا به‌سره له عێراق.
رۆسته‌م قاسمی وه‌زیری ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارستانی ئێران رایگه‌یاند، راكێشانی هێڵی ئاسنین له ئێرانه‌وه بۆ عێراق گرنگی زۆری هه‌یه بۆ هه‌ردولا، به‌تایبه‌ت له ڕوی گواستنه‌وه‌ی كاڵا و گه‌شتیاره‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تریش بۆ مه‌راسیمی عاشورا.
وتیشی،”له‌كاتی ڕێككه‌وتنه نوێیه‌كه‌ی نێوان ئێران و عێراق، واده‌ی ده‌ستپێكردنی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دیاریكراوه، ده‌بێت له‌ماوه‌ی دو مانگی داهاتودا كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنان و كارپێكردنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابمه‌زرێندرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “درێژی هێڵی ئاسنینی ئێران و عێراق 32 كیلۆمه‌تره و ژماره‌یه‌ك پرد و وێستگه‌ش له‌ناو خاكی عێراق و ئێران له‌خۆده‌گرێت، به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌هه‌نگاوه كرداریهكانیش بكرێت، بڕیاره شاره‌زایانی هه‌ردو وڵات ده‌ست به راوێژكردن و راگۆڕینه‌وه بكه‌ن، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا، شاره‌زایانی پاككردنه‌وه‌ی مین بۆ پاككردنه‌وه‌ی ڕێگای هێڵی ئاسنینه‌كه ده‌ستبه‌كارده‌بن”.
وه‌زیری ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارستانی ئێران ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پڕۆژه‌كه له ماوه‌ی زیاتر له دو ساڵدا جێبه‌جێده‌كرێت و له نێوان 100 ملیۆن بۆ 120 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیشیدا، ههناردهكردنمان بۆ عێراق هه‌رزانتر و سه‌لامه‌تتر ده‌بێت.