كازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە مۆسكۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەوەی پەیوەندیدارە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بەهاوبەشی، تاوتوێی ئەم پرسە دەكەین، هیوایشی خواست بتوانرێت ئەو پلانە جێبەجێ بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو كۆمپانیا سەرەكییەكەی ئێران تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێل (ئێران خودرو) و (سایپا) بەشدارییان لە پێشانگای پارچەی ئۆتۆمبێدا كرد كە هاوینی ئەمساڵ لە مۆسكۆ ئەنجامدرا و لەمیانەیدا گفتوگۆیان لەگەڵ كۆمپانیا روسییەكاندا كرد.
باڵیۆز ئەوەشی وت، هەردوو لایەنی ئێرانی و روسی تاوتوێی هەناردەی ئۆتۆمبێلی ئێرانی بۆ روسیا دەكەن.