ئۆفیسی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر پەیامێک ئاراستەی ژووری بازرگانی دەکات

بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ژووری بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق ئۆفیسی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات.

تەواوی پەیامەکە:

بەڕێز/ كاك سیروان محمد ( سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی )
 
خۆشحاڵ ئەبم لەم كاتەیا پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بكەم بەمەبەستی وەرگرتنی خەڵاتی گرنگی باشترین ژووری بازرگانی لە عێراق.
ئەم خەڵاتە لەلایەن هاوپیشەكانتەوە شاهیدی سەركردایەتی و بینینی سەركەوتوانەیە بۆ هاندانی زیاتری كارسازی و بازرگانی و وەبەرهێنان بۆ سود گەیاندن بە ئابوری عێراق، بە تایبەت هەرێمی كوردستان.
ئێمە، لە ئۆفیسی باڵیۆزخانەی كەنەدا لەهەولێر، پشتگیری خۆمان دوپات ئەكەینەوە بۆ گەشەسەندنی ئابوری عێراق و هیوامان  بەردەوامی هەماهەنگییە لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ گەشەپێدان و بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوری و هاوبەشییە بازرگانییەكان لەنێوان كەنەدا و عێراق.
 
لەگەڵ ڕێزدا…
 
یڤیس دوڤاڵ
بەرپرسی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر