له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، وه‌رزی كشتوكاڵی ئه‌مساڵ بهكێلاَن و ئاماده‌كردنی زه‌وی بۆ به‌رهه‌مه جیاوازه‌كانی هاوین ده‌ستی پێ كردووه و جووتیاران نیگه‌رانن له وشكه‌ساڵی و كه‌شناسی پێنجوێنیش، ده‌ڵێت “بڕی بارانی پێویست له‌به‌هاردا نه‌باریوه”.
ئاسۆ فه‌تاح جووتیارێكی سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێنه، راگه‌یاند، ساڵانه له دوای هاتنی نه‌ورۆز وه‌ك جووتیاران ده‌ست به‌كاركردن له زه‌وی كشتوكاڵییه‌كان ده‌كه‌ین و چه‌ندان جۆر به‌رهه‌می جیاواز ده‌چێنین.
ئه‌و جووتیاره ده‌ڵێت “وه‌رزی كشتوكاڵی ئه‌مساڵی پێنجوێن به‌هۆی ته‌ڕ و شێداری كه‌شوهه‌واوه كه‌مێك دواكه‌وتووه و ئێسته كه مانگی ره‌مه‌زانه له‌دوای به‌ره‌به‌یانه‌وه تا نزیكی نیوه‌ڕۆ ده‌چینه ده‌شت و زه‌وییه‌كانمان دهكێڵێن، واته ده‌بێت زه‌وییه‌كه ته‌ڕایی زۆر كه‌م بووبێته‌وه تا تۆوی به‌رهه‌مه‌كان به‌ئاسانی له‌زه‌ویدا خۆیان بگرن و بێنه به‌رهه‌م”
ئەو ئاماژەی دا، هه‌رچه‌نده باران و به‌فر ئه‌مساڵ زۆر باریوه، بهلاَم نه‌بارینی بارانی به‌هار له‌م وه‌رزه كاریگه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر زۆربه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه به‌هادین حه‌سه‌ن، به‌رپرسی هۆبه‌ی كه‌شناسی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی كشتوكاڵی پێنجوێن، اماژه‌ی دا، رێژه‌ی بارانی ئه‌مساڵ، 813 ملم بووه، بۆیه ده‌توانین بڵێین وشكه‌ساڵی نییه، چونكه ئه‌و رێژه‌یه‌ی دانراوه، بریتیه له 750 ملم، واته ئه‌گه‌ر كه‌متر نه‌بارێت، وشكه‌ساڵی نییه و ئێسته له‌و رێژه‌یه زیاتر باریوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی كه‌شناسی پێنجوێن ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، ئێسته له سنووره‌كه‌دا وه‌رزی كشتوكاڵ ده‌ستی پێ كردووه و جووتیاران سه‌رقاڵی کێڵانی زه‌وی و ئاماده‌كردنی زه‌وییه‌كانیان بۆ زۆربه‌ی به‌رهه‌می جیاوازه‌كانی هاوینه كه زیاتر پێنجوێنی پێ ناسراوه کە بریتین لە شووتی و ته‌ماته و بیبه‌ر و چەندان بەرهەمی تر .
شارۆكه‌ی پێنجوێن، یه‌كێكه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نزیكه‌ی 96 كیلۆمه‌تر له‌شاری سلێمانیه‌وه دووره و سالاَنه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی كشتوكاڵ زیاتر له دوو هه‌زار و 500 جووتیار سه‌رقاڵی كاركردنن لهزهویهكانیان و بڕی پێویستی به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌وه‌رزه‌كانی تری ساڵدا ده‌خه‌نه بازاڕه.