به‌راورد به دوێنێ، ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕێكی كه‌م دۆلاری خسته بازاڕه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سات به سات نرخه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆسێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕی 61 ملیۆن و 582 هه‌زار دۆلاری خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ بانكی ناوه‌ندی بڕی نزیكه‌ی 80 ملیۆن دۆلاری خستبووه بازاڕه‌وه.
له ده‌ره‌نجامی ئه‌م كاره‌ی بانكی ناوه‌ندی و زۆربوونی خواست، له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو سات به سات نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رز ده‌بێته‌وه و گه‌یشته سه‌روو 1600 دینار بۆ یه‌ك دۆلار.