ڕۆژنامه‌ی فیگارۆی فڕه‌نسی ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به كۆمه‌ڵێك رێكار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێ له گواستنه‌وه‌ی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران بگرێت و به‌و هۆیه‌وه به‌های دینار به‌رز بكاته‌وه، بانكی ناوه‌ندی عێراقیش به‌ڵێنی هاوكاری داوه.
رۆژنامه‌كه پشتی به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه و زانیاری به‌ستووه و بڵاوی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌مزووانه 15 بانكی تایبه‌تیی له عێراق سزا ده‌دات كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه سزاكانی سه‌ر ئێران پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، له رێی جیاواز دۆلار بۆ ئێران و سووریا و ئوردن و توركیا بگوازنه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی عێراقی كردووه و نووسیویه‌تی، قه‌باره‌ی به‌قاچاخ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار له هه‌فته‌یه‌كدا 100 تا 250 ملیۆن دۆلاره، نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ تاران و نیوه‌كه‌ی تریش بۆ سێ وڵاتی تری دراوسێ ده‌گوازرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌م بڕه دراوه‌ی بۆ ئێران ده‌گوازرێته‌وه، ده‌خرێته خزمه‌تی سوپای پاسداران بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به سه‌ركێشییه‌كانی بدات.
به‌رپرسێكی باڵای عێراق بۆ رۆژنامه‌كه گوتوویه‌تی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پشتبه‌ستن به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر، بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه سه‌رووی 60 بانك و دامه‌زراوه‌ی دارایی له ده‌ره‌وه‌ی ستاندارده‌كانی سیستمی بانكیی كار ده‌كه‌ن، به ساخته‌كردنی به‌ڵگه به‌تایبه‌تی بۆ پرسی هاورده‌كردنی شتومه‌ك، دۆلار بۆ ده‌ره‌وه ده‌گوازنه‌وه.
گرێدانی 20 بانك له 80 بانكی عێراق به‌و تۆڕه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشنیاری كردووه، ده‌ستی پێ كردووه و بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵێك رێكار و رێوشوێن گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێ له گواستنه‌وه‌ی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه بگرێت، یه‌كێك له‌و رێكارانهش ئه‌وه‌یه رێ له پێدانی تكتی ساخته به بانكه‌كان بگرێ و ده‌زگای گه‌شتوگوزاری عێراقیش هه‌ندێك رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی گه‌شتوگوزار رێ له پێدانی تكتی ساخته بگرێ.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، چاودێرانی بازاڕ ده‌ڵێن به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی رێكاره‌كان و رێگرتن له گواستنه‌وه‌ی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زۆر له بازرگان و قاچاخچییه‌كان ناچار بوون پێداویستی دۆلاریان له بازاڕی ئازاد و ره‌ش پڕ بكه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌های دینار له‌م رۆژانه‌دا زیاتر بشكێت.
نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 600 دینار، له كاتێكدا پێشتر به هه‌زار و 460 دینار ده‌فرۆشرا.
پێویسته بوترێ نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 600 دینار، له كاتێكدا پێشتر به هه‌زار و 460 دینار ده‌فرۆشرا.
بانكی ناوه‌ندی به‌ڵێنی داوه ژماره‌ی ئه‌و بانكانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی دۆلار ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، له 10 بانك بۆ 20 بانك به‌رز بكاته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه بانكی ناوه‌ندی خۆیشی ده‌ستی به راسته‌وخۆ فرۆشتنی دۆلار به هاووڵاتییان كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نووسینگه‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه.