دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاشتیی ستۆكهۆڵم، له نوێترین راپۆرتیدا باسی له به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌ك له دنیادا ده‌كات و ده‌ری ده‌خات زۆرترین چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه فرۆشراوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، 100 كۆمپانیای گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك، به قه‌باره‌ی 592 ملیار دۆلار چه‌كیان له ساڵی رابردوودا فرۆشتووه و به‌راورد به ساڵێك پێشتر 1.9% زیادی كردووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی فرۆشی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی له ساڵی رابردوودا، له كاتێكدایه كه هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا، ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی بووه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، زۆربه‌ی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكاوه دابین كراون، له‌و 100 كۆمپانیایه‌ی ئاماژه به ناوه‌كانیان كراوه، 40 كۆمپانیایان هی ئه‌مه‌ریكان و 51%ی چه‌كی دنیایان به‌ركه‌وتووه.
پشكی چین له فرۆشتنی چه‌ك گه‌یشتووه‌ته 18% و له ریزبه‌ندی دووه‌مدا هه‌ڵكه‌وتووه، له دوای چینیش به‌ریتانیا دێت كه رێژه‌ی 6.8%ی به‌رده‌كه‌وێت. فڕه‌نسا به 4.9% له ریزبه‌ندی چواره‌م و ئه‌ڵمانیاش به 1.6% له ریزبه‌ندی پێنجه‌مدا دێت.
پشكی رووسیا به‌ر له هێرشكردنه سه‌ر ئۆكراینا، 3% بوو و دواتر بۆ 4% هه‌ڵكشا. له راپۆرتی داهاتووی دامه‌زراوه‌كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ قه‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌ك له‌لایه‌ن رووسیاوه دابه‌زێت، چونكه له دژی ئۆكراینا ته‌نانه‌ت هانای بۆ كڕینی چه‌ك بردووه.