سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توركیا بۆ نێو لیستی 10 گه‌وره‌ترین ئابوریی جیهان، خه‌بات ده‌كه‌ن له‌پێناو چونه ترۆپك له خولی پێشكه‌وتنی گه‌ردونیدا، ده‌شڵێت، “بۆ له‌مه‌وا هیچ هاوڵاتییهكمان پێویستی به‌وه نابێت پاره‌ی بانكی له لیره‌وه بكاته دراوی بیانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه”.
ئاوێنە: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، “له‌رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توركیا بۆ نێو لیستی 10 گه‌وره‌ترین ئابوریی جیهان، خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو چونه ترۆپك له خولی پێشكه‌وتنی گه‌ردوونیدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌و به‌ڵێنه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه كارمه‌نده‌كانمان نه‌بن به ژێر گرانیی بژێوییه‌وه”، هاوكات جێگره‌وه‌یه‌كی نوێی دارایی پێشكه‌ش به‌و هاوڵاتییانه‌یان ده‌كه‌ن كه له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌ستكه‌وتیان، نیگه‌رانییان له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی هه‌یه.
ئه‌ردۆگان باسی له‌وه‌شكرد، “بۆ له‌مه‌وا هیچ هاوڵاتییهكمان پێویستی به‌وه نابێت پاره‌ی بانكی له لیره‌وه بكاته دراوی بیانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به گرفتی دانانی نرخ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی هه‌نارده‌وه، ئه‌ردۆگان وتی، “ئه‌و ههناردهكارانهمان كه به‌هۆی گۆڕان له نرخی دراوی بیانییدا، توشی گرفت له‌دانانی نرخدا ده‌بنه‌وه، له‌رێی بانگی ناوه‌ندییه‌وه، نرخی داهاتوی دراویان ده‌درێتێ”.
رونیشیكرده‌وه، “ئیتر ئەم وڵاتە نابێتە بەھەشتی ئەوانەی کە پارەکانیان لە رێگەی رێژەی سودی بەرز دوھێندە دەکەن، ئیتر ئەم وڵاتە نابێتە بەھەشتی ھاوردەکردن”، هاوكات جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه، لەگەڵ ھێنانەخوارەوەی رێژەی سود، لە چەند مانگێکی داھاتودا دەبینن کە چۆن رێژەی ھەڵاوسان دەست بە دابەزین دەکات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “له‌ژێر سهرینهكاندا پێنج هه‌زار تۆن ئاڵتون به بڕی 280 ملیار دۆلار هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بخه‌ینه خزمه‌ت ئابورییه‌وه په‌ره به ئامڕازی نوێ ده‌درێت”.
سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی دو جۆر باجی دیاریی كرا‌و له‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی كه‌مترین موچه‌ی مانگانه‌ن، وتی، “ده‌مانه‌وێت فه‌رمانبه‌رانیش بهێنینه نێو ئه‌م چوارچێوه‌یه‌وه و به كرده‌یی موچه‌كانیان به‌رز بكه‌ینه‌وه”.
وتیشی، “هه‌ركه‌س له‌رێگه‌ی یارییكردن به نرخی دراو، نرخی به‌رز و فشاری سود، بیه‌وێت له‌رێگه‌ی مۆدێلی ئابوریی به‌سه‌رچوه‌وه وڵاته‌كه‌مان به‌لاڕێدا به‌رێت، هه‌ڵه ده‌كات، ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وێت له ئابورییدا باز بدات، ئه‌وا ئێستا كاتی ته‌واوه‌تی دهستبهكاربونه”.