سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەبارەی دابه‌زینى رێژه‌ى سو‌و له وڵاته‌كه‌ى رایگەیاند “له ئێستادا لۆبییهكانى سو‌و له دارووخان دان و ئیتر به‌ره‌و ژماره‌ى تاك خانه‌یى هه‌نگاو ده‌نێین. بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تیش ده‌ستیان به دابه‌زاندنى رێژەی سو‌و كردووه”.
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شدارى له ئێواره‌خوانێك له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له هۆتێلێكى شارى مه‌ڵاتیا كرد و تێدا وتارێكى پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسى له دابه‌زینى رێژه‌ى سو‌و له وڵاته‌كه‌ى كرد و وتى :”سەرەڕای ئەو ئابووریناسانەی کە بوونەتە وتەبێژی لۆبییەکانی سو‌و، هەموو ساڵێک تورکیامان بە رێژەی ٥.٥ لەسەدا گەشەپێسەندووە، له ئێستادا لۆبییهكانى سو‌و له دارووخان دان و ئیتر به‌ره‌و ژماره‌ى تاك خانه‌یى هه‌نگاو ده‌نێین. بانكه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تیش ده‌ستیان به دابه‌زاندنى رێژەی سو‌و كردووه”.
ئه‌ردۆغان ئاشكراشى كرد كه كه ده‌كرێ به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٢٠٢٣ واژۆ له‌سه‌ر دانوستانێكى مێژوییى بكه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه وتى: “پێكه‌وه گه‌له‌كه‌مان له هێرشى ره‌وته لاده‌ره‌كان بپارێزین. با وه‌ك پارته سیاسییه جیاوازه‌كان، به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٢٠٢٣ واژۆ له‌سه‌ر دانوستانێكى مێژویى بكه‌ین”.
سه‌ركۆمارى توركیا، ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه ئه‌وان هه‌رگیز رێگه ناده‌ن گه‌له‌كه‌یان کە یهكپهرستى و رووگە و پێغەمبەریان یه‌كه، لەسەر بنەمای ناسنامە و بنچینە تێكبگیردرێن.