بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌ففار رایگەیاند کە ئه‌و مۆلهتهى بانكى ناوه‌ندیى ئه‌مريكا به بانكى ناوه‌ندیی عێراقى داوه كۆتايى پێ هاتووه و وتى: “پێش دوو ساڵ بانكى ناوه‌ندیى ئه‌مريكا به فه‌رمى بانكى ناوه‌ندیی عێراقی له‌وه ئاگاداركردووته‌وه كه ده‌بێت سيسته‌مى گواستنه‌وه‌ى دراو بكاته ئه‌لیكترۆنى، مه‌به‌ستى بوو رێگرى بكات له سپيكردنه‌وه‌ى و بردنه ده‌ره‌وه‌ى دۆلار بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڵام بانكى ناوه‌ندیی عێراق نه‌چووه ژێر بارى جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه و مۆله‌تى ئه‌مريكا ته‌واو بوو، بۆيه ئەمه‌ریکا گواستنەوەی دۆلاری بۆ عێراق کەمکردووەتەوە و چه‌ند بانكێكى ئههڵى بلۆك كردووه و چه‌ندين رێنمايى نوێى ده‌ركردووه، ئەوەش بووه هۆى بەرزبوونەوەی بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینار”.
ئه‌حمه‌د سه‌ففار ئاماژەی بەوە دا کە گۆڕينى پارێزگارى بانکی ناوەندیی عێراق، ناتوانێت بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بگه‌ڕێنێته‌وه ئاستی پێشووى و گوتى: “عه‌لى عه‌لاق زۆر هه‌وڵ ده‌دات به‌هاى دينار جێ‌گير بكات، به‌ڵام پێم وانیيه بتوانێت رێگا چارەیەكی گونجاو بۆ ئەم دۆخەی ئێستای بازاڕی دراو بدۆزێتەوە و نەهێڵێت لەوە زیاتر بەهای دیناری عێراقی دابەزێت، جێگيربوونى به‌هاى دينار پێويستى به كاتێكى زۆره”.
بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقییەوە، ٢٣ ئه‌م مانگه، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی، مستەفا غالب و راسپاردنی عەلی موحسین عەلاق بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی بە وەکالەت.
بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌ففار سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى ٢٠٢٣ى حكوومه‌تى عێراق و نه‌ناردنى بۆ ئهنجوونهمى نوێنه‌ران، پێيوايه دۆخى سياسیى عێراق ناجێگيره بۆيه تاوه‌كو ئێستا بوودجه نه‌نێردراوه بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و گوتى: “بوودجه له عێراق زياتر بوودجه‌يه‌كى سياسییيه له‌وه‌ى بوودجه‌يه‌كى دارايى و ئابووریى بێت و ره‌هه‌ندى دارايى و كۆمه‌ڵايه‌تیی تێدا بێت، بێگومان ناجێگيرى بەهای دینار و به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانيش كاريگه‌رى خۆى هه‌بووه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د شياع سوودانى زۆر فراوانه له پرۆژه بوودجه‌يه‌كى وه‌هادا ناتوانێت به‌رنامه‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات، ناتوانێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌ژارى و هه‌ڵئاوسان له عێراق بكات”.
بەپێی یاسای کارگێڕیی دارایی عێراق، پێویستە حکوومەت ساڵانە تا ١٥ی مانگی تشرینی یەکەم، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ئامادە بکات و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بکات، بەڵام زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ئەو وادەیە تێپەڕبووە و تا ئێستا پرۆژەیاساکە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەکراوە.
بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌ففار باسى گرنگى سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهکەى محه‌مه‌د شياع سوودانى بۆ ئه‌مريكا کرد و وتی: “سه‌ردانى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، محه‌مه‌د شياع سوودانى بۆ ئه‌مه‌ريكا زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پرسى ناجێگيرى دينارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلار باس بكرێت، چونكه هه‌موو پاره‌ى نه‌وتى فرۆشراوى عێراق له بانكه‌كانى ئهمهريكادايه و له‌ژێر سايهى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دايه، ئه‌گه‌ر دانوستاندن له‌سه‌ر پرسى ناجێگيرى به‌هاى دينار بكرێت و ئه‌مه‌ريكا نه‌رمی بنوێنێت و گوشاره‌كانى له‌سه‌ر بانكى ناوه‌ندیى عێراق توزێك كه‌م بكاتەوە، به‌هاى دينار ره‌نگه جێگيربوونێك بهخۆهيه ببينێت”.
لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵی رابردوودا، نرخی ١٠٠ دۆلار لەنێوان ١٤٨ ھەزار بۆ ١٤٩ ھەزار دینار بوو، بەڵام رۆژی ١١-١٢-٢٠٢٢ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٥٠ ھەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند و دواتر بۆ یەکەمجار ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٦٦ ھەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند و تاوەکو ئەمرۆ بەھای دینار ھەر بە ناجێگیری ماوەتەوە.
ئه‌حمه‌د سه‌ففار له كۆتايیدا ئاماژه به‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ى ماوه بۆ ماوه گۆڕانکاریی لە بەهای دینار دروست نه‌بێت، پێويسته عێراق چه‌ند هه‌نگاوێت بنێت وه‌كو سياسه‌تى ئابووریى بگۆڕدرێت، په‌ره به به‌رهه‌مى ناوخۆيى بدات، ته‌نها پشت به داهاتى نه‌وت نه‌به‌ستێت و چاوه‌ڕێی ئه‌و پاره‌يه بێت كه له نه‌وته‌وه بۆى دێت كه دۆلاره، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌گه‌ر كێشه‌ی بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ده‌ره‌وه دروست ببێت، عێراق تووشى كێشه‌ى زۆر گه‌وره ده‌بێت، چونكه ته‌نها پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌وكاته بوودجه‌ى نابێت و هه‌تا ناتوانێت مووچه‌ى فهرمانبهرهكانيشى دابين بكات.