کۆربەندی کارسازی و داهێنان لەسلێمانی ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ كارئاسانی ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران راگه‌یه‌ندرا
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له وتاری كۆتایی کۆربەندی کارسازی و داهێنان لەسلێمانی رایگه‌یاند كه “وەک بەڵێنمدا ئەم کۆنفرانسە تەنها قسە کردن نابێت، بەڵکۆ دەرئەنجامیشی دەبێت”.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه راگه‌یه‌ندران:
1-له بابه‌تی باج له‌م چركه‌یه‌وه خه‌مڵاندن له باج نامێنێت و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پێناسه ده‌كرێن به تازه‌پێگه‌یشتوو سێ ساڵ له باج ده‌به‌خشرێن.
2-له‌سه‌ر تۆماركردنی كۆمپانیا، له ئێستادا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ناویان كوردییه له عێراق تۆمار ده‌كرێن.
3-تێچووی تۆماركردنی كۆمپانیامان كه‌مكرده‌وه و كاتهكهیمان كرده 24 كاتژمێر و یه‌ك له‌سه‌ر چواری تێچووی پێشوو و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش داهاتی تۆماری كۆمپانیاكان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و تێچووی تۆماری كۆمپانیا ده‌كرێته خوار 63 هه‌زار دینار.
4-ئێٍستا به‌بێ هیچ رێگرییه‌ك كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا له‌هه‌مان ئه‌دره‌س ده‌توانن ناونیشانی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
5-له‌مه‌ودوا تۆماری كۆمپانیاكان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كار ده‌هێنن بۆ داخستنی كۆمپانیاكان و ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵدا هیچ چالاكییه‌كی نه‌بووه، داده‌خرێت.
6-بڕیار دراوه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پابه‌ندی داهێنان و كارسازی ببێت و ببێت به به‌شێك له مه‌نهه‌جی ئیجباری خوێندنی باڵا.