له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، بایی 400 ملیۆن دۆلار قه‌نه‌فه و كاغه‌ز و دار و پێداویستیی ناوماڵ، له توركیاوه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه.
توركیا به یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت كه له دابینكردنی پێداویستی و جوانكاریی ناوماڵ، رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت و قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی كه‌ره‌سته پێوه‌ندیداره‌كان، له ماوه‌ی پێنج مانگدا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
پێویسته بوترێ عێراق پشكی هه‌نارده‌ی توركیا له‌م بواره، له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا هه‌ڵكه‌وتووه و له پێشه‌وه‌ی 202 وڵاتی تری دنیایه كه توركیا شتومه‌كیان بۆ هه‌نارده ده‌كات.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، كۆی هه‌نارده‌ی توركیا له 12 مانگی رابردوودا، بریتی بووه له 254 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار و له دوای عێراقیش، زۆرترین به‌رهه‌می توركیا بۆ ئیسرائیل، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و ئێران ره‌وانه كراوه.