ئاڵۆگۆڕكردنی دراو له نووسینگه‌كانی ئیقلیمی بازرگانی (RT Bank) له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی راگیرا.
ئیقلیمی بازرگانی RT Bank له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “ئاگاداری گه‌شتیاران ده‌كه‌ین كه پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له نووسینگه‌كانی بانكی ئیقلیمی بازرگانی (RT Bank) له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راده‌گیرێت”.
هاوكات، فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: “پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ گه‌شتیاران، له نوسینگه‌كانی بانكی ئه‌قلیمی بازرگانی، له لقی به‌غداد و له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت”.
فرۆشتنی 100 دۆلار له لقه‌كانی ئارتی بانك به گه‌شتیاران به نرخی 132 هه‌زار دیناره و به‌پێی مه‌رجه‌كان، هه‌ر گه‌شتیارێك مانگی یه‌ك جار ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له‌و بڕیاره له كاتێكدا كه له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو هه‌ر 100 دۆلارێك به 153 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.