له به‌رهه‌مهێنانی دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین، كازاخستان به دووه‌م وڵاتی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئه‌و وڵاته، نرخی بیتكۆینی دابه‌زاندووه.
ته‌نیا دوێنێ هه‌ینی به‌های هه‌ر بیتكۆینێك سه‌رووی 8% دابه‌زی و گه‌یشته 41 هه‌زار دۆلار. دابه‌زینه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌یه له‌م وڵاته هێڵی ئینته‌رنێت پچڕاوه و مامه‌ڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به بیتكۆین، ناكرێن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دابه‌زینی دراوه‌كه هه‌بووه.
هۆكارێكی تری دابه‌زینی نرخی بیتكۆین بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه توندترین سیاسه‌ت و پلان، له دژی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان پێڕه‌و ده‌كات، بۆیه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر دراوه‌كانیان فرۆشته‌وه.
كازاخستان له دوای ئه‌مه‌ریكا، به دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری بیتكۆین هه‌ژمار ده‌كرێت
كازاخستان له دوای ئه‌مه‌ریكا، به دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری بیتكۆین هه‌ژمار ده‌كرێت. گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بیتكۆین له كازاخستان دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد، چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر چین بڕیاری دا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره دراوه له وڵاته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه و له ده‌ره‌وه په‌ره‌ی پێ بدات.
به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، له كازاخستان زیاتر ئه‌و چینییانه خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی بیتكۆینن كه ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی چینیان نییه، یان به هه‌ر هۆكارێك له كازاخستان ده‌ژین.
به‌رهه‌مهێنانی بیتكۆین پێویستی به وزه‌یه‌كی زۆری كاره‌با هه‌یه، بۆیه كازاخستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، چونكه سووته‌مه‌نیی خه‌ڵووزی زۆره و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌رزانتر ده‌وه‌ستێت.