پێوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان خه‌ریكه زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چن و باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی 30%ی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵات ده‌كرێت.
نه‌سیر مه‌مه‌دۆف باڵوێزی ئازه‌ربایجان له عێراق وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره، رای گه‌یاند قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئازه‌ربایجان له ساڵی 2020دا، نزیكه‌ی 11 ملیۆن دۆلار بوو، به‌ڵام له ساڵی 2021دا گه‌یشته 24 ملیۆن دۆلار و ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن له ساڵی 2030 قه‌باره‌كه به رێژه‌ی 30%ی تر به‌رز بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، باڵوێزه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان به پێویستی زانیوه گفتوگۆی زیاتر بكرێت له نێوان بازرگانانی ئازه‌ربایجان و عێراق، له ساڵی داهاتووشدا پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی ئازه‌ربایجان له عێراق به‌رێوه ده‌چێت، پێشبینی ده‌كرێ كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن له نێوان بازرگانانی ئازه‌ربایجان و عێراقدا واژوو بكرێت.
به‌پێی یاساكانی ئازه‌ربایجان هه‌ر وڵاتێك قه‌باره‌ی كوتان بۆ بنبڕكردنی كۆرۆنای گه‌یاندبێته 30%، ئه‌وا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی به‌ڕوویدا ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا رێژه‌كه له عێراق هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته 20%.