دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەناو عەلوەی سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە بەهۆیەوە زیانی مادی زۆری بەدوو بازرگانان گەیاند.
عەتا محەمد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە سایتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند”تواندرا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی تەواوی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو تەنها زیانی ماددی هەبووە”.
وتیشی” ئەوەی سەرەتا لەبارەی زیانەکەوە زانیومانە بەیەک ملیۆن دۆلار و ٥٠٠ هەزار دینار دەخەمڵێندێت لەوەنایە ئەو بڕە زیاتریش بێت هێشتا بەتەواوی نەگەشتوینەتە کۆی زیانەکان”.
ئەوەشی ڕونکردەوە بەهۆی ئاگرەکەوە چوارئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بەڕاد کە پڕبوە لە سەزەو بەتەواوی سوتاون لەگەڵ سێ دوکان باری ناو بەرادەکان پێکهاتون لە بیبەری ڕەنگاو ڕەنگ و گێزەر و قەرنابیت و کاهو.
نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا تا ئێستا هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نەزاندراوە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.