بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ڕێگای دەباشان، رێگای سلێمانی – دەربەندیخان، رێگای سلێمانی – قەیوان، رێگای سلێمانی – مێرگەپان، رێگای تاسڵوجە- بازیان و رێگای دوکان – تاسڵوجە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبونی کەشوهەوا بەربەست کراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبونی کەشوهەوا ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە.
– ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
– رێگای سلێمانی – دەربەندیخان بەربەست کراوە.
– رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
– رێگای سلێمانی – قەیوان بەربەست کراوە
– رێگای سلێمانی – مێرگەپان بەربەست کراوە
– رێگای تاسلوجە – بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
– رێگای دوکان – تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی گشت شۆفێرانیش ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن.