ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی له پهیامێكدا له یادی 238 ساڵهی بونیادنانی سلێمانیدا رایگهیاند، ئەو خزمەتەی بەم شارە کراوە هێشتا بارتەقای قوربانییەکانی دانیشتوانەکەی نیی ەو پێویستە لەوە زیاتر نەکرێنە قوربانی ململانێ سیاسییەکان.
ئاوات محەمەد ئهمڕۆ دوشهممه له پهیامێكدا بەبۆنەی 238 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانییەوە رایگهیاند، “هاونیشتیمانییانی دڵسۆز و بەئەمەکی شاری سلێمانی، شاری هونەرو رۆشنبیری و قوربانیدان، پیرۆزبایی یادی (238) ساڵەی بونیادنان و دروستبونی شاری سلێمانیتان لێدەکەین، لەم یادەدا، مێژوی پڕ سەروەری و شانازییەکانی ئەم شارە لە روداوە مێژوییەکان و رێبەرایەتی لە شۆڕش و بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازیدا بەبیر دێنینەوەو گیانی خزمەتکردنی دانیشتوانەکەی و خاک و چیاو درەختەکانی جۆش دەدەینەوە”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “دەمانەوێت بڵێین ئەو خزمەتەی بەم شارە کراوە هێشتا بارتەقای قوربانییەکانی دانیشتوانەکەی نییە و پێویستە لەوە زیاتر نەکرێنە قوربانی ململانێ سیاسییەکان”.
ئاوات محەمەد باسی لهوهشكردوه، “پێویستە ئەو رەهەندە لەبەرچاو بگیرێت کە سلێمانی لەبنەڕەتدا وەکو شارێکی سەردەمیانە دروستکراوە و درێژەی بەو گیانی نوێبونەوەیە داوە، لەم یادەدا پاڵپشت بە خەمخۆرانی ئەم شارەو دانیشتوانە دڵسۆزەکەی دوپاتی دەکەینەوە کە سور دەبین لە پاراستنی گیان و تەندروستی هەمو لایەک و پارێزەری پێشەنگایەتی دەبین لە بوارەکانی رۆشنبیری و هونەر و خزمەتکردندا بۆ دانیشتوانی شارە خۆشەویستەکەمان”.
قائیمقامی سلێمانی له پهیامهكهیدا دهڵێت، “ئێستاش سلێمانی دارولمولکی بابانە، نە مەحکومی عەجەمە و نە سوخرەکێشی ئالی عوسمانە”.