بەپێی ئامارێکی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە ۱۷ هەزار تۆن گۆشتی سور بۆ بازارەکانی سلێمانی نێردراوە.
د. شاڵاو عارف، ل. هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بەسایتی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند” لەماوەی یەک ساڵی کارکردنی ستافی پزیشکی کوشتارگە لەژێر چاودێری و ڕێنمایی بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی ، بڕی ( ١٧ ) هەزار تۆن و (٤٥١ ) کیلۆ گۆشتی تەندروست ڕەوانەیی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە کەلەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراکی شیاو بوون بۆ بەکارهێنان و بەسەرجەم هەنگاوەکانی بەرهەمهێناندا تێپەڕیوون کەلەڕووی پێوەرەکانی پزیشکی ستاندەر بوون”.
ڕاشیگەیاند “بڕی ( ٤٤ ) تۆن و (٩١٠ ) کیلۆ گۆشت لەلایەن ستافی پزیشکیەوە دیاری کراون کەلە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکیەوە شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و بەڕێگەیی زانستی لەناوبراون “.
ئاماژەی بەوەشدا “بەهەزاران ئۆرگانی لاشەیی ئاژەڵی نەشیاویش لەناوبراوە ، نزیکەیی ( ١٠٠٠ ) ئاژەڵی زیندووش ڕێگەیی پێ نەدراوە کوشتاری بۆ بکرێت کەهەڵگری نەخۆشی بوون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر”.
ل. هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە لەماوی ئەو ساڵەدا ( ١٦ ) وانەی زانستی لە ڕووی پراکتیکیەوە پێشکەش بە ناوەندە ئەکادیمیە جۆراو جۆرەکان کراوە و هاوکاری ئەنجامدانی ( ١ ) توێژینەوەی زانستیش کراوە لەبارەیی نەخۆشیە مرۆژەڵیەکان (گوازراوەکان ) کەلەڕووی زانستی پزیشکیەوە گرنگن بۆ ڕووبەڕوبونەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەیانەوە .