ئاستی هه ناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا دەگۆڕێت

بەپێى ڕاپۆتى هەفتانەى ناوەندی زانیارییەکانی وزەی ئەمەریکا، لە هەفتەی رابردودا تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بۆ ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت دابەزیووە.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەو شێوەیەش دەردەکەوێت، تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا، ٦١ هەزار بەرمیل کەمیکردوە، چونکە هەفتەی رابردو تێکڕای هەناردەی نەوت ٢٤١ هەزار بەرمیل نەوت بوە.

ئەمەریکا بە یەکێک لە کڕیارە گرنگەکانی نەوتی عێراق دادەنرێت و مانگانە نزیکەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراق دەکڕێت کە بەهاکەی نزیکەی ٤٨٠ ملیۆن دۆلار دەکات.