حکوومەتی عێراق لەبارەی هاوردەکردنی غازی ئێران له به‌رانبه‌ر ناردنی نه‌وتی خاو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رێککەوتووە و ئابووریناسێکیش ئەمە بە بەکارهێنانی كارتێكی فشاری بەهێز دژی توركیا بۆ ناچارکردن و رێگەدان بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لێک دەداتەوە.
بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران کە هەفتەی رابردوو واژوو کرا و تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتی و ئەمەریکاش هەندێک کاردانەوە و قسە و باسی جیاوازی لێ کەوتەوە، عێراق لە بەرانبەر کڕینی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، نەوت دەداتە ئێران. وا باس کراوە ئەو نەوتەی بڕیارە بدرێتە ئێران هەمان ئەو نەوتەیە کە لە هەرێمی کوردستان هەناردەکردنەکەی وەستاوە.
بەپێی یاسای بودجە پێویستە هەرێمی کوردستان لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆی فیدراڵی، رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکوومەتی عێراق بکات و لە بەرانبەردا پشکی خۆی لە بودجە وەربگرێت.
نه‌بیل مه‌رسوومی ئابووریناس، بۆ “سۆمه‌ریه نیوز” باسی له‌وه كرد، “ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی غازی ئێران و نه‌وتی عێراق جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا عێراق له ڕێی تانكه‌ره‌وه نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كات، بۆ هه‌ر ڕۆژێك له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك به‌تایبه‌تی”.
ئابووریناسەکە ده‌ڵێت، “كاتێك ئه‌و هه‌نارده‌كردنه زیاد ده‌كرێت بۆ بڕی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌توانێ پاڵاوتنی بۆ بكات و له ناوخۆ به‌كاری بهێنێت كه ده‌كاته 150 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، لێره‌دا عێراق پێویستییه‌كی زۆری نابێ به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێی هێڵی عێراق – توركیا.”
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه فشارێكی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر توركیا، به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
له 25ی ئادار، دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیی، بڕیارێکی لە قازانجی حکوومەتی عێراق دەرکرد و مافی فرۆشتنی نەوتی بەحکوومەتی عێراق گرێ دا و بڕیاریشی دا تورکیا به بڕی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بکاتەوە كه به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014 بۆ 2018، بە عێراقی گەیاندووە و بێ مۆڵەتی عێراق نەوتی هەناردە کردووە. حكوومه‌تی توركیاش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و پێبژاردنه بدات كه له‌لایه‌ن دادگای پاریسه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه و لە هەمان کاتدا لەو کاتەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی وەستاندووە.
بۆڕیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان تا به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا درێژ ده‌بێته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014 ده‌ستی كرد به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، کرد ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی بڕی.