تیشکیک لە سەر لیدوانی هەردوو وەزیری کشتوکاڵ

ئەمە ماوەیکە وزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی تومەتی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکالیە قەدەغەکراوەکان ئەخاتە پاڵ حکومەتی هەریم بێئەوەی بەڵگەیک لە بەردەستی بێت تارادەیەک جوتیاران و خاوەی کیڵکە پەلەوەریەکانی خومانیش هەمان قسەیان کردوە ئەویش بەتابەیبت لەکاتی بەرهەمی خوماڵی زۆر دەبێت لەم ڕوژانه‌ش دیسانەوە باس لە هاوردەکردنی مرێشک ئەکریت لە ڕی هەرێم کوردستان ئەمجارەیان ئەویان بۆ زیاد کردوە مریشکی ماوە بەسەرچۆ لە ڕێ هەریمەوە هاوردە دەکرێت ئەم لیدوانەی وەزێری کشتوکاڵی عیراق ئەوەنەدەی تر دوخەکەی ئاڵوزکرد .

ئەوەی شاراوە نیە بەرهەمی کشتوکاڵی نەک لەرێ خاڵە سنوریەکانی هەرێم دیتە ژۆرەوە بگرە لە خوارو ناوراستی عیراقیش هەروەکو لای خومان دیتە ژورەوە لە وانەیە وزارەتی کشتوکاڵی هەردوولا ئەمیان پێ ناخوشبیت دیارە ئەمە لە دڵسوزی خویانە بەڵام بەداخەوە هەردوو وزارەت زۆر بێدەسەڵاتن لە ئاستی ڕیگە گرتن لە هینانی بەرهەمی دەرەکی بەڵگەیشمان ئەوەیە زۆرجار لیدوانی بەرپرسانی بەغدا ئەبیستین باس لە وە دەکەن گوایا لە 95% ی دەهاتی خاڵە سنوریەکان ناگەریتەوە بو خزینەی حکومەت کەواتە خاڵە گومرگیەکان کونتروڵ کراوە لەلاین هەندی گروپ و لایەن دیارە ئەمە تارادەیک لای خومانیش راستە, کاتی زیاد بونی بەرهەمی ناوخو برا جوتیارەکانمان هاواریان لی هەڵدەسی بۆ نمونە پار جوتیارەکانی پینجوین کاتی پیگەیاندنی پەتاتە  بەرهەمی دەریکی بەلیشاو بەریگەی نا یاساێی هاتە ژورەوە ئەمەیش زەرەریکی زۆری دا لە بە جوتیارانی خومان لەبەر ئەوەی نرخی کیلویک پەتاتەی ئیرانی تەنها بە پەنجا دینار بۆ لەوکاتەدا  تیچونی یەک کیلو پەتاتە خوماڵی نزیکەی 200 دینار بۆ  هەروها ڕوژیکیان بەرێز قایمقامی هەولیر لە کناڵەکان ڕاگەیاندن هەواڵی دەست بەسراگرتنی بارهەڵگریکی ڕاگیاند بە 23تەن مریشکی بەستۆ.

 ئەم کیشەیە بە دوو رەهەند چارەسەر دەکری یەکەم هونەریە هەردوو وزارەتی کشتوکاڵی هەریم و بەغدا دەبیت هەماهەنگی بکەن لە دانانی روزنامیەکی کشتوکاڵی هاوبەش کەتیدا کات و وەرزی بەرهەمە جیاجیاکانی خومان دیاری بکەن بۆ ئەوەی لەو کاتەدا بەرهەمی دەرەکی هاوردە نەکری لە هەمانکات دیاری باجی گونجاو بکەن ڵەسەر ئەو بەروبومە هاوردانیەی کە لەناوخو ناتوانیت بەتەواوی پیوستی ناوخو پربکاتەوە  بۆ ئەوەی لە داهاتو جوتیاریارانی خومان هاندەین زیاتری بکەن بەو شێوەیە دەتوانین کونتڕولی بەروبومی هاوردە بکەین بێ ئەوەی جوتیارانمان زەرەر بکەن. 

رەهەندی دووەم کونتروڵ کردنی خاڵە سنوریەکان دیارە ئەمەیش لە دەسەڵاتی وزارەتی کشتوکاڵ نیە بەڵکو ئەرکەکەی ئەکەویتە ئەستوی وزارەتی داراێی وزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وزارەتی کشتوکال بۆ جی بەجی کردنی روزنامەی کشتوکاڵی ڕیگەپیدراو لەلایەن هەردوو حکومەت بە هەمان شیوە یەکەئیداریەکان دەبێت ئەوانیش هەماهەنگبن لە پشکنینی بەردەوام  بۆ دەست بەسەراگرتنی ئەو کاڵایانەی بەرێگەی نایاسایی هاوردە دەکرین بەمەیش دەتوانرێت بازار بەتەواوی کونتروڵ بکریت. 

یەک راستی هەیە ئەبێت هەموولایکمان بیزانین ئەوەیش ئەوەیە ئیمە وەکۆ هەریمی کوردستان چەند بە پیویستی ئەزانین بەرهەمی خومان بڕوات بۆ ناوراست و باشوور ئەوەندەبدیش پیویستمان بە بەرهەمی ئەوانە. ئەبی لامانیش ڕونبێت تا ئەم شپەرزەێی هەبیت لە ئاڵگوری بەرهەمی ناوخۆ و دەرەکی جوتیارانی عیراق بەکوردستانیشەوە توشی زەرر و زیانی گەورە ئەبن ئەوەی قازانج ئەکات کومەڵە خەڵکانیکی مشەخور چ لە باشور وناوراست عیراق و چ لەکوردستان بۆیە لیرەوە ڕۆدەمان ئەکەین هەردوو حکومەتی بغدا و هەریم بۆ ئەوەی بویرانە ڕوبەڕوی ئەو مشەخورانە ببنەوە بۆ ئەوەی ئابووری ووڵات توشی داتەپین نەبێت هەموولایەکمان رزگارمان بێت لەم نەهامەتیەی تیکەوتوین.

لەکوتیدا ئەبی ئەو راستیەیش بزانین هەرچەند بەتاقیکردنەوەیش بومان دەرکەوت ئیمە ناتوانین وەکو هەرێمی کوردستان بێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فدڕاڵی گەشە بە باری ئابوری خومان بدەین باشترێن بەڵگەیشمان ئەوەیە ئەمڕۆ لەگەڵدا بیت لە هەوڵیکی بیوچانداین بۆ چارەسەری کیشە ئابووریەکانی ( نەوت و مۆچە) هەرێم لەگەڵ بەغدا .

ئەبێت ڵە داهاتودا زۆر بەجدی ئیش بۆ ئەوەبکەین پاریزگاری لە بەرهەمی ناوخو بکەین بە برهەمە کشتوکالیەکانیشەوە ئەویش تەنها بە هەماهەنگی لە نیوان هەردووحکومەت بە وزارەتە کشتوکاڵیەکانیشەوە.
 
وه‌سفی خه‌لیل - ڕاوژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی

AM:08:49:21/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌