دوو رۆژه له‌سه‌ریه‌ك، بازاڕى گه‌وره‌ى تاران داخراوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك شوێنى دیكه‌ى بازرگانییش وه‌ك: مه‌قسود-شا و قیساریه و خه‌یام و سه‌ید والى و باشنار و چه‌ندین شوێنى دیكه. له‌هه‌مانكاتدا بازاڕه‌كانى چه‌ند شارێكى تریش، كه دیارترینیان ئه‌سفه‌هان و مه‌شهه‌د و به‌نده‌ر عه‌باس و كرمان و ته‌ورێز-ن، وه‌ك هاوسۆزییه‌ك له‌گه‌ڵ بازرگانانى تاران-ى پایته‌خت، مانگرتنى ره‌مزییان رێكخستووه. داخستنى بازاڕى گه‌وره شتێكى كه‌م نییه، ئه‌مه له‌و رۆژه پڕ جۆش و خرۆشانه‌وه رووینه‌داوه كه له هه‌ردوو ساڵى 1978 و 1979 راپه‌ڕینه توندهكهى له دژى شاى كۆچكردوو تێدا كرا.
بازاڕى گه‌وره‌ى تاران بریتیه له زیاتر له 40 رێڕه‌وى پێكه‌وه‌به‌ستراو كه به‌هه‌موویان رووبه‌رى 10،6 كیلۆمه‌تر ده‌بن. ئه‌م رێڕه‌وانه ده‌بنه 20 به‌شه‌وه و هه‌ر به‌شه‌یان تایبه‌ته به جۆره بازرگانییه‌ك، هه‌ر له كۆگاكانى خۆراك-ه‌وه بۆ ئاڵتوونسازى و خشڵ و زێڕ و پیشانگه‌ى فه‌رش و راخه‌ر هه‌تا ده‌گاته هه‌ر شتێك دانیشتوانى ئه‌و شاره گه‌وره‌یه، كه ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى له 15 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕیوه، پێویستیان بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، بازاڕى گه‌وره هه‌ر به ته‌نیا سه‌نته‌رێكى گه‌وره‌ى بازرگانى و بازاڕدۆزیى نییه به‌ڵكو جه‌وهه‌رى رێگه‌ى ته‌واوى ژیانه له پایته‌ختى ئێران‌دا.
هه‌روه‌ها بازاڕى گه‌وره، 6 مزگه‌وت و 30 ئوتێل و زیاتر له 20 بانك و 6 كتێبخانه و 9 په‌یمانگه‌ى ئاینى و 13 قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى و دواناوه‌ندى و دوو هۆڵى شانۆ له‌خۆده‌گرێت و (زۆرخانهیهك) یشى تیایه بۆ پیاوه به‌خۆ و یاریزانه‌كانى زۆرانبازى و ئه‌وانه‌ى وه‌رزشى له‌شجوانى ده‌كه‌ن.
بازرگانانى بازاڕى گه‌وره به‌شێكى باشى ئه‌و داهاته‌یش دابین ده‌كه‌ن كه پیاوانى ئایینى و زانایانى مه‌زهه‌بى شیعه به رێژه‌ى (پێنجیه‌ك(ى قازانج ده‌ستیانده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها (پشكى ئیمام) و كۆمه‌ڵێك به‌خشینى گوێڕایهڵیانهى تریش. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره و پووڵه نه‌بوایه كه له بازاڕى گه‌وره و دامه‌زراوه بازرگانییه‌كانى تر‌ى سه‌رانسه‌رى ئێران-ه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌وا پیاوانى مه‌زهه‌بى شیعه نه‌یانده‌توانى پارێزگاریى له شوێن و پێگه‌ى خۆیان بكه‌ن له مێژووى پڕ له بێنه‌وبه‌ره و كێشمه‌كێشه گهردهلوولئاساكان-دا.
له رووه نهریتیهكهیشهوه، بازاڕى گه‌وره رۆڵێكى سه‌ره‌كیى گێڕاوه له پته‌وكردنى پێكه‌وه‌یى و رایه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵات‌دا، زۆربه‌ى ئه‌مانه‌یش له‌و كۆمه‌ڵه و دهستانهدان كه كه‌سێتیى 31 پارێزگاى ئێران-یان له‌خۆگرتووه. گه‌وره‌ترین ئه‌م كۆمهڵانهیش (رابیته‌ى ئازه‌ربایجان) و دواى ئه‌ویش (رابیته‌ى ئه‌سفه‌هان)ه له تاران-ى پایته‌ختدا.
زیاتر له 500 كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازیى ئێرانییش پشتیان به‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تییانه به‌ستووه كه له بازاڕى گه‌وره-وه پێشكه‌شیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ك په‌یوه‌ستیشه به ژماره‌یه‌كى بێ‌سنوور له برایانى سۆفى-ى وڵاته‌كه‌وه. بزووتنه‌وه‌ى (القائمیه) كه رۆژى له‌دایكبوونى (ئیمامى غائب) له 15ى شه‌عبان به رۆژمێرى مانگى (التقویم القمرى) رێكده‌خات، نزیكه‌ى 1،5 ملیۆن ئه‌ندامى ته‌نیا له تاران-ى گه‌وره‌دا هه‌یه. هه‌مان ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌موو ساڵێك له ماوه‌ى مانگه خه‌مباره‌كاندا، واتا له مانگى موحه‌ڕه‌مه‌وه هه‌تا مانگى سه‌فه‌ر، له‌ڕێى رێكخستنى زیاتر له 500 كاروانى پرسهگێڕهوه له هه‌موو تاران-دا توانا و نفوزى خۆى ده‌سه‌پێنێت، له‌و پایته‌خته چوارده‌ور كراوه‌یه‌دا كه رووبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته 662 كیلۆمه‌تر. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه ناوچه‌ییه‌كانى سه‌ر به‌م بزووتنه‌وه‌یه، تۆڕى فراوانى خۆیان له هه‌موو لایه‌كى ئێران‌دا هه‌یه و له‌كاتى پێویستدا ده‌توانێت نفوزى زیاترى خۆى له سه‌دان شارۆچكه و هه‌زاران گوندى دوور و نزیكه‌وه رابكێشێته پایته‌خته‌وه.
له‌وه‌یش گرنگتر، بازاڕى گه‌وره سه‌رچاوه‌ى كار و ده‌ستى كارى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆى زیاتر له 600 هه‌زار هاووڵاتیه.
مێژووى كۆنى بازاڕى گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى 400 ساڵى سه‌رده‌مى سهفهویى ئێران. به‌ڵام په‌یكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م تۆڕه‌ى ئێستاى، پێش دوو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى خانه‌واده‌ى قاجارییه‌كان-دا دروستكراوه. له‌كاتى ده‌سه‌ڵاتى ره‌زا شاى گه‌وره، دامه‌زرێنه‌رى خێزانى په‌هله‌ویى ده‌سه‌ڵاتداریشدا، بازاڕى گه‌وره رێبازێكى دراو-یى په‌یڕه‌و كرد له‌به‌رامبه‌ر سیستمى نوێى ده‌سه‌ڵاتداردا، ئه‌مه‌یش له‌پێناو پرۆژه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى سنوورداركردنى نفوزى پیاوانى ئایینى و بره‌ودان به بازرگانى و كۆمپانیاكان له‌سه‌ر شێوازى ئهورپایى. له‌سه‌رده‌مى دواین شا-یشدا، سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییه‌كان باش بوون به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى سنووردار و ساده، ئیدى له ساڵى 1978 و دواتریش مه‌سه‌له‌كه گۆڕا بۆ دوژمنایهتیهكى ئاشكراى راشكاوانه و كراوه له دژى بنه‌چه‌ى په‌هله‌وى. زۆرینه‌ى شاره‌زایانى كاروبارى ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك و هاوڕان كه ئه‌گه‌ر پشتگیریى به‌هێزى دارایى و هێزى گه‌وره‌ى مرۆیى بازاڕى گه‌وره نه‌بوایه، ئه‌وا ئایه‌توڵـڵا رۆحوڵـڵا خومه‌ینى و هاوپه‌یمانه شیوعیه‌كانى نه‌یانده‌توانى به‌بێ شه‌ڕوشۆڕ و خوێنڕشتنێكى زۆر، ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌دا.
ئیتر له‌وكاته‌وه جۆش و خرۆشى به‌كوڵى بازاڕى گه‌وره له به‌رژه‌وه‌ندیى رژێمى خومه‌ینى تا پله‌یه‌كى زۆر كه‌مبووه‌وه بێ ئه‌وه‌ى بگۆڕێت بۆ دوژمنایهتیهكى كراوه. بۆیه ده‌بێت رووداوه‌كانى ئێستا یان دۆخێكى تایبه‌تى راگوزه‌ر بن یاخود ئاماژه‌یه‌كى به‌هیز بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه رژێمى خومه‌ینى ورده‌ورده خه‌ریكه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى پشتگیرییه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى له وڵاته‌كه‌دا له‌ده‌ستده‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌یش كه هیچ شتێك له ئێران‌دا له‌سه‌ر هه‌قیقه‌ته دیار و ئاشكراكه‌ى روونادات، بۆیه پێده‌چێت ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ى ئێستایش به‌شێك بن له ململانێى ناو دامه‌زراوه خومه‌ینى-یه فه‌رمانڕه‌واكه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵه‌ته‌كه بێت، هه‌رده‌بێت مرۆڤ وایدابنێت یه‌كێك له لایه‌نه توندڕه‌وه‌كان، كه خۆى له عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى ئێران‌دا ده‌بینێته‌وه، یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ دنه و هاندانى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى ئێستا و وادهرخستنى كه كوده‌تایه‌كى روون و ئاشكرایه دژى حكومه‌ته‌كه‌ى سه‌رۆك حه‌سه‌ن رۆحانى كه بۆخۆى له گیانهڵـڵادایه. بۆ ئه‌وه‌یش بڕواى ته‌واو و یه‌قین به‌مه بكرێت، كۆمه‌ڵێك راستى هه‌ن كه جه‌خت له‌م تیۆره ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌ندامه توندڕه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى، له‌نێویاندا ئه‌حمه‌د ئه‌میر عه‌بادى و فاتمه زولقه‌در و ئایه‌توڵـڵا موجته‌با زولنور، به راشكاوى باس له بانگهێشتكردنى حه‌سه‌ن رۆحانى ده‌كه‌ن یاخود ناچاركردنى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌وه‌ى كه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه. له‌ڕاستیشدا 71 ئه‌ندام له ئه‌ندامه توندڕه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى، واژۆیان له‌سه‌ر پێشنیارێك كردووه كه تێیدا ماوه‌ى 15 رۆژ دانراوه بۆ سه‌رۆك رۆحانى تا سیاسه‌تێكى نوێ پێشكه‌ش بكات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا رووبه‌ڕووى لێپێچینه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت.
ئه‌وانه پێیانوایه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌وه، كه باراك ئۆباما-ى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا دایڕشتووه و ئێستا بووه‌ته رێككه‌وتنێكى بێ گیان، سه‌رۆك رۆحانى (گه‌وهه‌رى تاجه‌كه)ى له ئیداره سیاسیه‌كه‌ى حكومه‌ته‌كه‌یدا له‌ده‌ستداوه.
له‌ڕاستیدا هه‌ندێك له كه‌سێتیه دیاره سه‌ربازییه‌كان و له‌نێویشیاندا ژه‌نراڵ یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وى فه‌رمانده‌ى پێشووترى سوپاى پاسداران و هه‌روه‌ها ژه‌نراڵ غولامى حسێن غه‌یبپه‌روه‌ر فه‌رمانده‌ى پێشووترى به‌سیج، ره‌خنه‌ى ناڕاسته‌وخۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆك رۆحانى كردووه، ئه‌مه‌یش قورساییه‌كى به‌رچاو ده‌دات به‌و تیۆره‌ى له‌سه‌ره‌وه ناوى هێنراوه.
ژماره‌یه‌كیش له ئه‌ندامه توندڕه‌وه‌كان له پیاوانى ئاینیى وه‌ك ئایه‌توڵـڵا نور هه‌مه‌دانى و ئایه‌توڵـڵا موكارم شیرازى، پشتگیریى خۆیان بۆ بازرگانانى بازاڕى گه‌وره ده‌ربڕیوه و لهوپێناوهیشدا هۆشداریى توندیان له دژى سه‌رۆك رۆحانى و تیمه‌كه‌ى راگه‌یاندووه.
به‌ڵام شرۆڤهكارانى دیكه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه بازاڕى گه‌وره ترس و سهرقاڵییهكى زیاتر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئێرانی‌دا ده‌نێته‌وه له‌كاتێكدا كه بارگرانییه ئابورییه‌كه و سه‌ركوتكردنى كۆمه‌ڵایه‌تى له زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندندان. هه‌ر ترس و نیگه‌رانیى له‌مجۆره‌یش بوو كه بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زایه‌تییه تونده‌كانى زستانى رابردوو كه به‌جۆرێك ته‌نییوه زیاتر له 1250 شارى له هه‌موو لایه‌كى ئێران‌دا گرته‌وه.
چه‌ندین راستیى هه‌ن كه به‌شێك له راستگۆیى ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌م شرۆڤه‌یه. یه‌كه‌م و له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا راگه‌یاندنه ره‌سمیه‌كان ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى ئێستا به (پیلانگێڕیى قێزه‌ونى هه‌واڵگریى زایۆنى و ئه‌مریكا) له‌قه‌ڵه‌م ناده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له ساڵى 1979وه تا ئه‌مڕۆ ده‌یڵێن. هه‌ندێك له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ده‌ڵێن كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به هۆى (ئاژاوه‌گێڕ)ه‌كان یاخود (تێكدهرانى ئابورى)ه‌وه‌یه، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێك له‌ئارادا نییه بۆ به‌ستنه‌وه‌یان به گروپه دوورخراوه‌كان یان نه‌ته‌وه‌ییه ته‌قلیدیه‌كان یاخود ئیسلامیه ماركسیهكانى نه‌یار و دژى رژێمى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه.
به‌ڵام لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌كى چه‌سپاو هه‌یه كه گومان هه‌ڵناگرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: بازاڕى گه‌وره تفاق و كه‌ره‌سته‌ى بنج و بێخ داكوتراوى تاقیكراوهى هه‌یه بۆ جۆشدانه‌وه و ئاماده‌یى میلـلى و ده‌رخستنى هێزى شه‌قام. بۆیه ئه‌گه‌ر تووڕه‌یى بازاڕى گه‌وره ورووژێنرا ده‌توانێت به‌وپه‌ڕى روونى و ئاشكرایى گوزارشت له تووڕه‌یى خۆى بكات. كه ئه‌وه‌یش روویدا ئیدى زۆر مایه‌ى گه‌مژه‌ییه بۆ هه‌ركه‌سێك له‌و تووڕه‌ییه بێ سنوور و راماڵێنهره وریا نه‌بێت و به هۆش و ئاگانهیهتهوه.