وه‌رزی به‌هار بهگوڵو نه‌مامی جۆراوجۆر سرووشت ده‌ڕازێته‌وه، له‌و وه‌رزه‌دا چه‌نده‌ها گوڵی جۆراوجۆر و نه‌مامی هه‌مه ره‌نگ ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ریه‌كه له‌م گوڵ ونهمامانه لهنێوماڵو شوێنه‌گشتی یه‌كاندا جوانی تایبه‌تی خۆی ههیهوسودێكی ته‌ندروست به‌ژینگه‌و ده‌رونی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هاردا سروشت خۆی بۆ نوێبونه‌وه ئامادهدهكاتو كۆتایی به‌وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه ده‌هێنێت ناسكی گوڵ وای كردوه كه له‌گه‌ل گۆڕانی مرۆڤه‌كان و مۆدێلات و پیداویستیهكان له هه‌موو دیاریه‌ك زیاتر په‌سه‌ند بێت بۆ هه‌موو بۆنه‌كان، گوڵ به‌پێی ره‌نگ و جۆری مانا ئه‌به‌خشێت و ده‌رونناسان به پێی ڕه‌نگی گوڵه‌كان لێكدانه‌وه‌ی ده‌رونی بۆ ده‌كه‌ن.
گوڵی سور: به‌گشتی ئه‌م گوڵه مانای خۆشه‌ویستیه‌كی راسته‌قینه‌یه، نیشانه‌ی عاشقانه، و چه‌ند پله‌یه‌كی هه‌یه به پێی كاڵی و تۆخیهكهی.. سوری تێر نیشانه‌ی هه‌ستێكی قولی خۆشه‌ویستییه.
گوڵی زه‌رد: به‌گشتی به‌مانای غیره یه‌ت و زۆر مانای تری وه‌كو هاوڕێیه‌تی و هه‌ست كردن به‌دڵته‌نگی كه‌سی به‌رامبه‌ر له كاتی ناخۆشیدا، هه‌ندێ جاریش به مانای خۆشیه‌ك دێت كه لهاناخی ئه‌و كه‌سه‌دا هه‌یه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه
گوڵی سپی: سپی ره‌نگی وه‌فایه، گوڵی سپی ساده مانای پاكی و بێگه‌ردی ئه‌به‌خشێت، یان پاكی له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان ئه‌و دوو كه‌سه.
گوڵی مۆر: مانای جوانیه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر ئه‌گه‌یه‌نێت و سه‌رنجراكێشانی به‌رامبه‌ر به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ره‌نگه له هه‌ندێك كاتدا به‌كارهینانی باش نیه له‌لایه‌نی ده‌رونی یه‌وه
گوڵی پرته‌قاڵی: نیشانه‌ی شانازی و ساده‌ی و پاكییه
گوڵی شین: مانای خه‌یاڵ و به‌ده‌ستهێنانی ئاره‌زوویه‌كی قورسه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ره‌نگه گوڵه خۆی ده‌گمه‌نه هیوا خواستنیشه بۆئهوبهدهستهێنانه
گوڵی ره‌ش: ئه‌م جۆره ره‌نگه گوڵه زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نه و ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێ پێشكه‌شی به‌رامبه‌ری بكات مانای وایه ئه‌یه‌وێت كۆتایی به‌په‌یوه‌ندی نێوانیان بهێنێت هه‌ر بۆیه ئه‌م جۆره به‌دیاری دانانرێت چونكه نیشانه‌ی كۆتایی هێنانه.
گوڵی په‌مه‌یی: پاكی و هه‌ست ناسكی و ژیریه مانای به‌وه‌فای و باشی مامه‌ڵه ئه‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ جوانی و خوره‌وشتی به‌رز
له‌كوردستاندا چه‌ندین شه‌تڵگه‌و نه‌مامگه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه كهشارهزاییان له‌سه‌ر وه‌رزی گوڵ و نه‌مام و جۆره‌كانی هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه
هه‌ردی شێخ نسره‌دین/خاوه‌نی شه‌تڵگه‌ی شاتوو ده‌ڵێت:
له‌وه‌رزه‌كانی گوڵ‌و نه‌مامدا ساڵ به‌ساڵ شتی تازه‌و جۆراوجۆر دێته‌كایه‌وه، جگه لهوگوڵو نه‌مامانه‌ی له‌ناوخۆی خۆماندا هه‌یه ئه‌وانی تر له‌ئێران یاخود هۆڵه‌نداو ئیتاڵیا‌و توركیا به‌ده‌ستمان ده‌گات بۆئه‌مساڵ كه‌زۆر به‌ربڵاوه ، ده جۆرمێوی تازه‌مان له‌وڵاتی چینه‌وه هێناوه تا لێره وه‌كو جۆرێكی تازه سودی لێ ببینرێت
ئه‌م جۆره مێوانه له‌گه‌ڵ ئاوهه‌وای ئێمه‌دا زۆر گونجاوه و له‌باره ، له‌مانگی دوودا كه‌وه‌رزی نه‌مام چاندنه ده‌ست ده‌كرێت بهچاندی گوڵ‌و نه‌مامه‌كان زینهبن یاخود ڕووهكی بهریبن،له‌دوای ٢١مانگی شوباتدا شه‌تڵی به‌هاری ده‌فرۆشرێت كهبۆماڵان بهكاردێتو له‌مساڵدا زیاتر ئه‌وه‌ی بڵاوه (ده‌مه‌شێر،پاتۆنیا،چاوه‌پشیله،گهزانیا…) وچه‌ندین جۆری تره، له‌وای مانگی سێشه‌وه گوڵه‌كانی ناوژوورهوه هست پێده‌كات كه‌ئه‌مانه له (هۆڵهنداوتوركیا)وهدێن.
ئه‌م ڕهوهكناسه باس له‌جۆری گوڵ و چۆنێتی گه‌شه‌كردنیان ده‌كات و ده‌ڵێت :
گوڵه وه‌رزییه‌كان دووجۆرن زستانه‌كان به تۆوزیاد ده‌كرێت و له‌به‌هارو هاویندا گه‌شه‌ده‌كه‌ن جۆره‌كه‌ی تریان هاوینه‌ن له‌مانگی سێ‌دا ده‌ست به‌گه‌شه ده‌كه‌ن و تاپایزێكی دره‌نگ ده‌مێننه‌وه ،جۆرێكی تریش هه‌یه(سه‌لك)ه وه‌ك نێرگز كه نیشتمانی سه‌ره‌كی هۆڵه‌ندایه ئه‌مانه به‌سه‌لكی دێن و له‌مانگی ١٠ تا مانگی ١ده‌ست بهچاندی ده‌كرێت ودواتر گه‌شه‌كردنیان ده‌ست پێده‌كات وه‌ك ( هه‌یاسن،نێرگز،سونبول) ئه‌م گوڵانه مانه‌وه‌یان كه‌مه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سهلكن له‌هه‌مان ساڵدا جاریكی تر گهشهدهكهنهوه.
هه‌روه‌ها ڕووه‌كه به‌ته‌مه‌نه‌كانیش له‌به‌هاره‌وه تاپایز ده‌مێننه‌وه وه‌ك( مێخكی چینی ،دهمهشیر،گهزانیا،پاتۆنیا،….) دهوهنیهكانیش وه‌ك (شمشاد،لینگسترۆم،….) كه‌هه‌میشه ده‌مێننه‌وه.
قه‌یرانی ئابوری گوڵ‌و نهمامو سهوزایشی گرتۆته‌وه، ههربۆیهئهم ڕهوهكناسه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه:
قه‌یرانی ئابوری كاری لهسهركڕینی نه‌مام و گوڵ كردووه ئه‌وه‌ی كه پێش قه‌یران خواستی له‌سه‌ربووه له‌ئێسته‌دا كه‌متره به‌تایبه‌ت ئهوگوڵ و نه‌مامانه‌ی له‌ده‌ره ده‌هێنرێن نرخه‌كه‌ی دیاری كراوه جگه‌له‌وه‌ش نرخی گومرگ و تێچویه‌كی زۆری ده‌وێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاربێت ئه‌ویش به‌دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست ودانانی كه‌سانی شارهزاوپسپۆڕئهوا به‌رهه‌می ناوخۆی خۆمان گه‌شه‌ده‌كات و ده‌توانرێت سودێكی باش‌و به‌رهه‌می خۆماڵی بخرێتهبازاڕهوه،نرخی گوڵه‌كان به‌رهه‌می ناوخۆی گونجاوه وئه‌وانه‌ش له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن به‌پێی گوڵه‌كان ده‌گۆڕێت وزیاتر لهبۆنهكاندا خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشت وگوڵ، ئێمه هه‌وڵیشمان یاوه شه‌تڵ و قه‌ڵه‌م به‌رهه‌م بهێنین لهوقهڵهمانهی كه‌بۆم دێت لێی وه‌رده‌گرین و به‌كاری ده‌هێنینه‌وه.
بۆپاراستن‌و جوانی مانه‌وه‌ی گوڵه‌كان هه‌ردی نه‌سره‌دین ده‌ڵێت:
پێویسته خۆراك وده‌رمانی تایبه‌ت بۆچاره‌سه‌ركردن وبه‌هێزكردنی ڕووه‌كه‌كان دابنرێت كه‌هه‌ر ڕووه‌كێك پێوسیتی به١٠مادهههیه سێ له‌ومادانه كهزۆرگرنگن ناسراون به MPK.
هه‌روه‌ها ئاودنی زۆر گوڵ و نه‌مامه‌كان له‌ناوده‌بات تاكهمتر ئاوبدرێت باشتر،شوێنی گوڵه‌كه به‌پێی جۆره‌كه‌ی بێت نه‌ك حه‌زی ئێمه هه‌ندێ له ڕووه‌كه‌كان له‌به‌ر ڕۆشنایی زۆریاخود شوێنی تاریك له‌ناو ده‌چن بۆیه ده‌بێت له‌شوێنی گونجاو‌دا بهێڵرێنرهوه هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕبه گڵهكان بكرێت وئنجانهكانیان بگۆڕدرێت و سه‌ماد بكرێن به‌ڕێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ، هه‌روه‌ها به‌دوربن له‌وجۆره گوڵانه‌ی ئایۆن و تیشكی زیان به‌خش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه وئهوجۆره گوڵانه به‌كاربهێنرێت وه‌ك صبارو عساریات كه تیشكی مۆبایل‌و ئامێره ئهلیكتۆنیهكان له‌خۆده‌گرن .
له‌گه‌ڵ جوانی سروشت و ئه‌وخزمه‌ته‌ی بهباخو شوێنه گشتییه‌كان ده‌كرێت هێشتا كه‌سانێك هه‌ن ده‌ست بۆئه‌م سروشته دهبهنو له‌ناوی دهبهنو گوڵ‌و نه‌مامه‌كان ده‌شكێننه‌وه له‌وانه باخی گشتی شاری سلێمانیه كه‌چه‌نده‌ها كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن و شوێنێكی گشتی و به‌ناوبانگی ئه‌م شاره‌یه به‌ڵام وه‌ك پێویست سه‌ردانكاران ژینگه‌كه‌ی ناپارێزن.
ساماڵ شه‌وكه‌ت فتاح/به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی پێشكهوتوولێپرسراوی باخی گشتی ووتی:
ئه‌م باخه له‌ساڵی ١٩٣٧دروستكراوه ئێمه له‌ساڵی ٢٠٠٠لێرهدهست بهكارین و هه‌وڵی جوانكردن و گۆڕانكاری ده‌ده‌ین هه‌رچه‌ند ئه‌وخزمه‌ته‌ی لێره پێشكه‌ش بهسهردانكاران ده‌كرێت گۆڕانكاری به‌سه‌رهاتووه به‌ڵام شكاندن و پاك ڕانه‌گرتنی ئه‌م ژینگه‌یه‌و ههرژینگهیهكی تر كارێكی شارشتانی نییه ئێمه ڕێنمایی تایبه‌تمان داناوه به‌ڵام وه‌ك پێویست كاری پێ ناكه‌ن، ئه‌و دره‌ختانه‌ی لێره‌ن ده‌بێت جۆره دره‌ختێك بێت زۆر بمێنێته‌وه وه‌ك (لینگسترۆم) (قه‌زوان) باخی گشتی یه‌كه‌م شوێن بووه ئه‌م دره‌خته‌ی هه‌بووه كهچوافهسڵهیهودهمێنێتهوه هه‌روه‌ها سنه‌وبه‌ر كه‌ته‌مه‌نی ٦٠ساڵه جگه‌له‌وه‌ش دارتوو ڕۆبییان ئه‌مانه‌ش له‌دره‌خته ته‌مه‌ن درێژهكانن لێره هه‌یه.
ساماڵ شه‌وكه‌ت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات بۆپاراستن و جوانكردنی سیمای شار ئه‌وان ساڵانه به‌هه‌ماهه‌نگی شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵمه‌تی ناشتنی گوڵ و نه‌مامی جۆراوجۆر ده‌ده‌ن له‌ئێستادا له شه‌قامی سالم تا دوڕیانی سهرچناردهستیان به‌نه‌مام و دره‌خت چاندن كردووه كه‌نزیكه‌ی ٥٠داری قه‌زوان بهبهرزی١،٥٠سم چاندراوه
هه‌روه‌ها بژاروكێڵان و تۆوكردن و پاككردنه‌وه‌ی ژێرداره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گوڵ دیاریه‌كه ڕهتناكرێتهوهوههڵبژاردهیهكی دروسته بۆهه‌موو بۆنهوئاههنگهتایبهتهكان
بوشراعوسمان/كچێكی گوڵفرۆشهوئاماژهبهوهدهكات كه:
خواستی گوڵه‌كان لهبۆنهتایبهتهكاندا زیاتره به‌تایبه‌ت نه‌ورۆز و ڕۆژی خۆشه‌ویستی دیاری كردنی گوڵ و جۆره‌كانی به‌پێی خواستی كه‌سه‌كانه نرخه‌كانیش به‌پێی گوڵ ده‌گۆڕێت ته‌مه‌نی ئه‌م گوڵانه نزیكه‌ی دووهه‌فته ده‌بێت
بوشرا ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات گوڵی ناوخۆ لایه‌نێكی فه‌رامۆشكراوه گرنگی پێ نه‌دراوه بۆیه ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه ڕه‌نگه بۆكڕیارنرخهكهی زۆربێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان گوڵ په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌بێته دیاریه‌كی جوان.