پێشانگاى بازرگانى نێودەوڵەتى

ماوەیەکە ئامادەکارى دەکرێت (13)سیانزە هەمین پێشانگاى بازرگانى نێودەوڵەتى لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت لە ئەنجامدا ڕۆژى 30/9/2019 لە هۆڵى نێودەوڵەتى لە شارى هەولێر پێشانگاکە کرایەوە بۆ ماوەى (4) چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت واتە لە 3/10/2019 کۆتاى دێت لەم پێشانگا بازرگانیەدا (24) بیست و چوار کۆمپانیا لە ئاستى ووڵاتانى جۆراوجۆرو ناوخۆ بەشداریان کردووە بە ناونیشانى پێشنانگاى بیناسازى و خۆراک کردنەوەى ئەم پێشانگا نێودەوڵەتیانە ئاماژەیە کە هەرێمى کوردستان قەیرانى دارایى تێپەڕاندووە سەقامگیرى ئابورى وسیاسى و ئاسایشى بەرقەرارەو بوراى بازرگانى وئابورى لەگەشەو برەودایە ڕوو لە گەشەو پێشکەوتنە زەمینەى هەرێمى کوردستان لەبارە بۆ بازرگانان وکۆمپانیاوپیاوانى خاوەن کارى بیانى کاروچالاکى خۆیان بخەنەگەڕ لە بوارى بازرگانى و پیشەسازى وگشتوکاڵ و گەشتوگوزاریدا سەرمایە گوزارى ئەنجام بدەن لەگەڵ بازرگان و کۆمانیاکانى هەرێم گرێ بەستى بازرگانى و ئابورى بەهاوبەشى کارکردنى پێکەوەى ئەنجام بدەن بەئاگادارى یەکێتى ژوورە بازرگانێ کانى هەرێم ئەم ڕێچکە و ڕێرەوە لە رووى گەشەو بەرەو پێش چونى بوارى ئابورى هەرێمى کوردستان بەرەو قۆناغێکى نوێ دەیات لە ئاستى نێودەوڵەتى کۆمپانیا بیانیەکان سەرمایەکامیان لەهەرێم دەخەنە گەڕ لە هێنانى کاڵاى جۆراوجۆرى پێشکەوتوو لە ووڵاتانى دەرەوە لە ووڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بهێننە بازاڕەکانى هەرێم لە بوارى سەرمایەگوزارى واتە وەبەرهێنان کارگەو کارخانە دادەمەزرێنن هێزى کارى خۆماڵى سودمەند ئەبن هەرێمى کوردستان دەبێتە هەرێمێکى وەبەر هێنەر.

نمایش کردنى بابەتەکانى بیناسازى سەردەم دەبێتە هۆکارى کاریگەر بۆ بوارى بیناسازى بەکەرەسەودیزاینى نوێ و سەردەمیانە لە ڕووى خۆراکیشەوە ئەگەینە ئەو ئاستەى خۆراکى جۆراوجۆر بەکوالیتى بەرزەوە لە ووڵاتانى جۆراوجۆرى دنیاوە بێتە بازاڕەکانى هەرێمەوەو تەنها ووڵاتانى دراوسێ بەسەرچاوە نەزانین بۆ زیاتر سود وەرگرتن لەم هەل و مەرجە ڕەخساوە پێویستە حکومەتى هەرێم باشتر کارئاسانى بکات بۆ کۆمپانیاو بازرگانى نێودەوڵەتى ئازادى کارکردنیان بۆ بڕەخسێنێ دەرفەتى تەواویان بدرێتێ بۆ ئەوەى بەهاوبەشى لەگەڵ بازرگانان و خاوەن کاران و سەرمایە گوزارانى ناوخۆى هەرێم کاروچالاکى ئابورى ئەنجام بدەن لەناو سیستەمى بازاڕى ئازاد، لەلایەکى ترەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێم ڕێگە نەدەن سەرمایە دارەکانى هەرێم سەرمایەکانیان بەرنە دەرەوە لەدەرەوەى هەرێم سەرمایەگوزارى بکەن بۆ ئەوەى سەرمایەى ناوخۆى و بیانى لە پێناو گەشەو پێشکەوتنى ئابورى و بازرگانى و وەبەرهێنان لە هەرێم بەڕێوە بچێت.

یاریدەدەرى سکرتێرى گشتى
بۆ کاروبارى بازرگانى

PM:02:07:01/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌