گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان


به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێ هێشت و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، ئه‌مه‌ش زیاتر قه‌یرانه‌كه‌ی ئاڵۆز كرد دوای ڕیفراندۆم به‌هامان شێوه‌ به‌هۆی ئابڵوقه‌ی ئابوری له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌رودراوسێ وه‌ و ئاڵۆزبونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند ئه‌مانه‌ هه‌مووی كاریگه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌رێمی كوردستان به‌جێ بهێڵن به‌ڵام هه‌ر به‌ هیوا بوون هه‌رێمی كوردستان له‌و ته‌نگه‌شه‌ ئابوریانه‌ ڕزگاری ببێ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به‌كار و چالاكیه‌ ئابورێكانیان بكه‌نه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم باش بوو قه‌یرانی ئابوری تێ په‌ڕاند په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ر ودراوسێ ئاسای بوه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ره‌و ئاسایی بونه‌وه‌ی ته‌واو ده‌ڕوات جارێكی تر هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای واڵابوه‌وه‌ له‌ ڕوی بازرگانی و ئابوریه‌وه‌ شه‌ڕی داعش كۆتایی هات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران باش بوو شاندی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی كرد و شاندی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان سه‌ردانی كوردستانیان ده‌س پێكرده‌وه‌ جوڵه‌ی بازرگانی و ئابوری كه‌وته‌وه‌ گه‌ڕ ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمپانیاكان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئه‌یانه‌وێ جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێم و نوسینگه‌ی خۆیان دابمه‌زرێننه‌وه‌ و ده‌س به‌كار و چالاكێ كانیان بكه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌یرانی ئابوری ڕزگاری بوو ئارامی و سه‌قامگیری به‌رقه‌راره‌ و ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییه‌كان ڕه‌خساوه‌ بۆ كار كردن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و سه‌رمایه‌یان نیه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پارێزگاریان لێ ده‌كات و كارئاسانیان بۆ ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆیه‌كانی خۆمان به‌ هاوبه‌شی یا هه‌ر بۆخۆیان كاربكه‌ن ئه‌مه‌ش جارێكی تر هه‌رێمی كوردستان ده‌باته‌وه‌ پێش قه‌یرانه‌كان له‌ ڕووی ئابوری و بازرگانیه‌وه‌ ژیان و گوزره‌نی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه‌ ده‌باته‌وه‌ دۆخی ئاسای خۆی.

وه‌كو ده‌زانین به‌پێی تۆماری كۆمپانیاكان له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم (25) بیستو پێنج هه‌زار كۆمپانیای بیانی و (30.250) سی هه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا كۆمپانیای خۆماڵی تۆماره‌ له‌ده‌سپێكی قه‌یرانه‌كه‌وه‌ (5.135) پێنج هه‌زار و سه‌د و سی و پێنج كۆمپانیای بیانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێ هێشت و به‌شێكی تریشیان كار و چالاكیه‌كانیان ڕاگرت.

گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانێ كان مژده‌به‌خشه‌ كه‌له‌ قه‌یرانی ئابوری ڕزگارمان بوو جارێكی تر هه‌رێم ده‌بێته‌وه‌ به‌ مه‌ڵبه‌ندی ئابوری و بازرگانی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری بازرگانی و كاسبكاران

AM:08:35:21/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 489 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌