کۆچی تاڵەبانی کۆچی مێژووی قۆناغێکە

کاتێک سەرکردەی مێژووی تاڵەبانی کۆچیکرد، تێکۆشەرێکی گەورە، بە ھەموو قورسایی خۆیەوە ووندەبێت، ئەوکارە ئاماژەیە بۆ پێچانەوەی مێژوویەکی دوورودرێژ تا مێژوویەکی نوێ دەستپێبکات، ھاوکات ئاماژەیە بۆ کۆتایی ھێنانی قۆناغی تاڵەبانی لە بەردەم قۆناغێکی تازەدا، تاڵەبانی وەک خود وەک قورسایی  مێژوو قۆناغێک بوو. بگرە ڕووداوێک بوو، شایستەی ئەو ناوە بوو" زمانەی دڵنییایی کە نەجەف" دیارە مەبەست لە سیاسەتوانان‌و ڕۆشنفکرانی نەجەفە" لە ڕۆڵی تاڵەبانیان نابوو، کاتێک کە سەرۆکی وڵات بوو، چوون ئەو پێداگربوو لەسەر یەکپارچەیی ‌وڵات‌و  پێکەوە ژیانی پێکھاتەکانی.

پەیوەندێکانم لە تەک تاڵەبانیدا دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، ئەو کات پەڕاگەندەی وڵاتی سوریا بووین، سەرباری جیاوازی بیرو باوەڕوپەیوەندی حزبایەتی، ھاوڕێیەتی‌و تێڕوانینمان لە چۆنێتی کارکردندا کۆیکردینەوە، نەخشەمان دەکێشاو کارماندەکرد بۆ سەرخستنی گەلە ستەم دیدەکەمان،، بە گشت دیدو ئایدۆلۆژیا جیاوەزەکانەوە ھەوڵمان بۆ یەکریزی ڕیزەکانی پارتە نەیارەکانی ڕژێم دەد،ا خەومان بەسەرکەوتنی کارەکانمانەوە دەبینی. 

تاڵەبانی کەسێکی سادەبوو، کەسێکی مەیدانی بوو لە تەک خەڵک‌وکادرەکانیدا دەژیا. ئەو خۆیی دروستکرد کە ببێت بە سەرکردەو ڕێکخەر، تێکۆشەرو دانوستانکار، ھەمیشە ھزرو دەستپێشخەرێکانی ئامادەبوون.  ھونەرمەندبوو، زۆرێک لە ئایەتەکانی قورئان، شیعری کوردی، عەرەبی‌و فارسی لە بەربوو، زمانەکانی کوردی، عەرەبی‌و فارسی، ئینگلیزی‌و کەمێک لە فەرەنسی دەزانی. بەخشندەبوو، خاوەن نوکتەو مەتەڵ بوو، تا ئەوپەڕ کەسێکی خۆ بەکەم زانبوو، خوێنەرو چاودێرێکی باشبوو، باشترین دیاری کتێب بوو، باوەڕناکەم کەسێک  توانیبێتی بەو شێوەیە ھاوسەنگی پەیوەندێکانی لە تەک ھەموواندا ڕێکبخات ، سەربازگە سۆسیالستی‌و ڕۆئاوایەکان، ئیسلامێکان‌و بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکان، ھێزە عێراقێکان بە ھەموو دیدگاو تێڕوانینیانەوەسەرباری خەڵکە سادەکە.

دوای ھەرەسھێنانی شۆرشی کوردستان لە ١٩٧٥  "یەکێتی نیشتمانی کوردستانی دروستکرد" ئەوی ڕۆژگارێ دروستکردن‌و پێکھێنانەوەی شانە چەکدارەکان لە شارو گوندەکاندا، کۆکردنەوەی چەک‌و چۆڵ، ڕێکخستنی ھێزەکان‌و بنیاتنانی پەیوەندی لە تەک وڵاتانی ناوچەکەوجیھان دەستپێکی ئیشەکانمان بوو بۆ چالاکی شۆرشگێرانە دژی رژێم. ھەروەھا یارمەتی گەلە ستەم دیدەکەمان بە جۆرەھا شێواز لە وانە: چاپکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بەڵگەنامەو پاسپۆرت کە ھۆکاربوو لە کارئاسانکردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و خانەوادە تا لە ژێر چەپۆکی ستەمکارانەی ڕژێم دەربازیان بێت. 

ساڵی ١٩٧٨ بەسەرکەوتووی بەشێک لە شۆرشگێڕەکانی گەڕاندەوە بنکەکانیان لە ناوچەی سلێمانی، ھاوکات شۆرشێ گەلانی ئێران لە ئەوپەڕی ھەڵکشانیدا بوو، ئەو ڕۆژگارە باسمان لە پرۆژەیەک دەکرد کە وڵاتان و گەڵانی ناوچەکە لە خۆبگرێت بەشێوەیەک لە توانایاندا بێت پێکەوە بژین، وەک پرۆژەیەکی پێکەوە ژیان بۆ چارەسەری کێشەی نەتەوایەتی لە ناوچەکەدا بێئەوەی وڵاتانی ناوچەکە تووشی شەڕولێکترازان ببێت.

شۆرشی ئیسلامی سەرکەوت‌و پاشان جەنگی ئێران ـ عێراق ھەڵگیرسا، تاڵەبانی ‌وھێزەکانی دیکە لە چیاو زۆنگاوەکاندا دەستیان بەچالاکیکرد، ئەوکارانە کۆڵەکەی ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ بوو، ئەو ڕۆژگارە کەسانێک پێیان وابوو ڕاپەڕین بەو پێکھاتە جیاوازانەوە " کورد، عەرەب، سوونە، شیعە...ھتد" کە دەستیانداوەتێ  ھۆکارێکە بۆ دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە، لە تەواوکردنی سەرکەوتنەکاندا، دواتر ڕێکەوتنی  دەواری سەفوان‌و  شازادە خالدو شوارسکۆف، ھۆکاربوون بۆ ئەو قەسبخانەیەیی دژ بە ڕاپەڕیوان ڕێکخراوو ھۆکاربوو بۆ مانەوەی "سەدام حسین"

جەنگی عێراق ـ  ئێران، داگیرکردنی  وڵاتی کوەیت، ئابڵوقەی ئابووری‌و بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، دواتر داگیرکاری ئەمریکاو کارەکانی لە بواری ناودەوڵەتییدا کێشەی گەلانی عێراقی  گەیاندە لوتکە، پاشان قۆناغێکی ئاڵۆز دەستیپێکرد، کە ھێزە عێراقی‌و ناوچەیەکان رۆڵیان تیادا ھەبوو، بریتی بوو لە ڕوو بە ڕووبونەوەی توندوتیژی، پاکتاوکردنی پاشماوەی قۆناغی ڕابردوو، ھەروەھا بنیاتنانی کۆمەڵگاو دەوڵەتی نوێ.

لە نێو ئەم شەپۆلانەدا تاڵەبانی پێشەوایەک بوو لە ڕیزی پێشەوە، ھەوڵیدا عێراق لە قۆناغێکەوە بگوێزێتەوە قۆناغێکی دیکە، لە مێژوویەکەوە بۆ مێژوویەکی دیکە، ئەگەر لە قۆناغی ڕابردوو حاڵینەبین، تێگەیشتن لەم قۆناغە زۆر قوورسە، لێرەوە ئامۆژگاریم بۆ نەوەی نوێ ئەوانەی خەم بۆ ئێستا دەخۆن، کە ڕابردوو  بە باشی بخوێنەوەو پەندو ئامۆژگاری لێوەربگرن، بۆ ئەوەی بتوانن لە نێوانی ئاستەنگەکاندا  بە کاروانی پێشکەوتن بگەن. تاڵەبانی وەک سەرکردەیەک، تێکۆشەرێک و سەرۆکی وڵاتێک ھێمایی ئەو دووقۆناغەو ئەو دوو مێژووەیە. 

تاڵەبانی، کەسایەتییەکی دەگمەنی بزوتنەوەی ڕِزگاریخوازی نیشتمانی ‌و عێراقی بوو، تاڵەبانی براو ھاوڕیی ڕێگای من‌و کۆمەڵێکی زۆر بوو لەوانەی ڕۆڵیان ھەبوو لە یەکێتی، پێشکەوتن‌و سەرخستنی گەلەکەماندا، یان ئەو ڕۆڵەی لە بارودۆخێکدا بۆ یەکپارچەی وڵات‌و یەکرزیی پێکھاتەکانیدا  بینی کە پێویستیان بە ئازایەتی، دانایی‌و دووربینی ھەبوو.

فإنا للە و إنا الیە راجعون.

AM:07:33:08/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 254 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌