بیەین بەکێ ؟

ـــ  ئەرێ عەیب نەبێ بییەین بەکێ؟ بە مناڵی حەزمان ئەکرد ئێمەش بچین بییەین !  

ــــــ ئەرێ تۆ عەیب ناکەیت ،  چی بەیت ؟ 

ـــ  بابە دەنگ ئەڵێم ، تۆ بۆ هەر خەیاڵت ئەڕوا بۆ شتی قۆڕ . 

ـــــــــ  بۆ تۆ قەت نەداوە ؟

ـــ نەوەڵا  جاری پێشو  وتیان مناڵی .

ـــــــ چاوت لێیە ، ئەگەر  جارێک بتدایە ئێستە ترست شکابو  .

ــ  باشە ئێستە بۆ وا خۆت سەغڵەت کردوە ؟

ـــــــ کاکە مەسەلە سەغڵەتی نیە ئەوەڵو ئاخر هەر ئەبێ بییەین ؟

ـــ ئەوەی ناوێ بچۆ بیە بە یەکێکو خۆت مرتاح  بکە  .

ـــــــ بابە تۆ وا  سەیری مەسەلەکە مەکە ، وا ئاسان نیە .

ــ ئێمە لەتۆ گەورە ترین، سێجاری ترمان یاوە ، تەجروبەمان هەیە ؟

ــــــــ خۆش ، بوو  ؟

ــ وەڵا یەکەم جار خۆش بوو ، بەڵام دوو جارەکەی تر بێلەزەتیان کرد .

ـــــــ  بۆ فەرقی چیبو ؟

ــ فەرقەکەی ئەوە بو، ئەمانە حەیاو ناموسیان بردین ؟

ـــــــ بۆ خۆ ئێوە دەنگتان یاونەتێ ، شتی ترتان نەیاونەتێ !

ــ بەڵێ قوربان ڕاست ئەکەیت ، بەڵام !

ـــــــ بەڵامی چێ ، ئێستا من تیا ماوم !

ــ کاکە بیدە بە یەکێ پاشڵی  پاک بێت.

ــــــــ جا ئەم پاشڵ پاکە لەکوێ بێنم .

 ـــ بیری لێبکەرەوە بیە بە یەکێیک ڕابوردویو و پاشڵی  پاک بێت .

ــــــــ ئەی شەرواڵو  دەستو دەمو گیرفانی ؟

ــ ئەوانەش بە نەزەری ئیعتبار وەرگرە .

ـــــــ کەواتە ئەبێت نەی یەم .

ــ کاکە  بیە ، بەڵام مەیدە بەم ژمارانە (٣١ )ی هین  ، (١٧) ی شوبات ، حوزەیرانی (٢٠١٥ )، (١٦) ی ئۆکتۆبەر و یەک دەرزەن قەڵبو قولاپیتر .  

ــــــــ   قوڕ بەسەرم ! ئافەرم مێژوو بۆ ئەم هەمو نەهامەتیە  .

ــ بابە وەڵا مەوزوعەکەت بیر بردمەوە !

ــــــــ کەواتە نایەمو بڕایەوە .

ــ کاکە لە هەمو شتێکا قسە بکەم لەمەیانا قسە ناکەم .

ــــــ بۆ ؟

ــ  من ئیمانم بە دیموکراتیو ماف هەیە ، ئەوە پرۆسەیەکە نابێ من قسەی تیا بکەم ئەوە مافی خۆتە  .

ــــــــ تڕحیو ئەترسم من بچم بیەمو ئەم جارەش حسابی هیچمان بۆ نەکەن ، کەی ویستیان خڕ دایخەن .

ــ چی داخەن ؟

ـــــــ  پەرلەمان .

ــ وەلحاسڵ هەر بیەی  باشترە لەوەی  نەییەی.

ــــــــ وەک پێم وتی چاو بنوقێنە و بە خەیاڵ بە مێژوودا بگەڕێرەوە و بیە بەیەکێک و خۆت نەجات بە .

ــ بەڵێ قوربان بڕیارم دا عەیب نەبێت بچم بیەم .
 
■ دلاوەر سۆفی


PM:03:31:20/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌