کەشتیەوانەکەی کەشتی نوح لە پایتەختی ڕۆشنبیری بەندە

                                کوا کەشتی نوح وکەشتیەوانەکەی     لێڵاییم دایــە
                                داخ و ناسۆری وەســیەتنامـەکەی     لە دڵمـانــایـە
                                ئەیوت نـەک بمرم لـە ناکاو لـەپڕ     لە لاکۆڵانـێ
                               بە زوڕناو دەهۆڵ بمبەنە ئەزمـڕ      باشار بزانێ
 
ئەو دو بەیتە شیعرەی کەوتە بەردیدەی بەڕێزتان بەشێکە لەشیعرێکی کاک قادر برسی کە بۆ خوالیخۆشبوو نەجمەدین مەلای وتوە لەساڵانی (١٨٩٨- ١٩٦٢)، ڕەنگە زۆرمان نەک هەر نەجمەدین مەلا بناسین لەڕیگەی نوسین‌و ئەدەبەوە بەڵکو دیویشمانە ، ئەم پیاوە خادیمێکی موخلیسی عیلم‌و ئەدەب بوو ، جگەلە خەڵکی سلێمانی‌و ئەو نەوانەی لە کەشیتی نوحدا فێری خوێندەواری کردون ، بگرە ئەدەب‌و ڕۆژنامەگەری کوردیش قەرزارباریەتی . 

کەشتی نوح پێکاهاتبو لە دوسێ دوکان لە سەر جادەی سابونکەران کە ئەکەوتە بەرامبەر دیوارەکەی حەمامی موفتی ،  ئەم پیاوە دڵ گەورەو لێوان لێوە لە ئەدەب‌و هیواو دور لە پارەو پلەو پۆست، ئەو شوێنەی بۆ خۆی کردبو بە فێرگەیەک‌و کتێبخانەیەک، هاوکات ماڵێک و تیا ئەژیا ، ناوی لێنابوو کەشتی نوح ، هەر لەم کەشتیەدا زیاترلە حەوت هەزارکەسی فێری خوێندەواری کردوە ، بەسەدانیشی فێری زمانی فارسی کردوە ، هەر لەم کەشتی نوحەوە هاوکارێکی ڕاستگۆو لێهاتوی پیرەمێردی نەمرو ڕۆژنامەی ژین بوە ،جێ بەنجەی بە گۆڤاری گەلاوێژەوە بە ڕونی دیارە، لێرەدا من هەرچی بڵێم لە بارەی ئەو فریشتەی ئەدەب‌و زمانە، ڕەنگە زیادە بێت بەڵام باسێک لە وەسیەت نامەکەی‌و زیندانیکردنەکەی ئەخەمە ڕوو تا بۆ هەموان ئاشکرابێت لە سایەی دەسەڵاتی کوردیدا چ غەدرێک لە گەورە پیاوان ئەکەین تەنانەت بە مردوییش !

مامۆستا نەجمەدین مەلا بەهۆکاری ئەوەی بە تەنها ئەژیا لەکەشتی نوحدا ، کاتێک کۆچی دوایی کرد پاش زیاتر لە دە ڕۆژێک دەرودراوسێ هەستیان پێکرد، خوالێخۆشبوو ئەمەندە عاشقی ئازادیو سروشتی جوانی کوردستانەکەی بو وەسیەتی کردبو لە چیای ئەزمڕ بە خاکی بسپێرن ، بەڵام ئەو ڕۆژگارە تازە شۆڕشی ئەیلول هەڵگیرساب‌و ئەو دەرفەتە نەڕەخسا وەسیەت نامەکەی جێبەجێ بکرێ، هەر بۆیە لەگردی سەیوان بەخاک سپێررا،خەڵکی سلێمانی وەک وەفایەک ئەم ڕاسپاردەیەی بەهەشتییان کردە قەرزو لەئەستۆیان گرت هەر بۆیە دوای مۆرکردنی بەیاننامەی ئازاری (١٩٧٠) بڕیاریان دا گەردن ئازادی خۆیان بەرامبەر ئەو کەڵە پیاوە بگەیننە جێ ، پلانیان دانا ئێسکوپروسکەکەی لە سەیوانەوە بگەیەننە چیای ئەزمڕ ، لەساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستادا لەلایەن خەڵکی سلێمانیەوە بەڕێوڕەسمێکی شکۆدارو سەیرانو گەشت ئاسا دور لە پەستیوگریانوشیوەنوخەم، بە مەستی بیگەیەننە ئەو هەوارە نوێیە کە خۆی دیاری کردبو وە بەچەند شوشەش مەی  ئەم دوا مەنزڵگایەی مەی پرژێن بکرێت. 

تا ئێرە هەم یادەوەری شارو هەم مێژویەکە قسەمان لەسەری نیە لەدوای ڕاپەڕینیشەوە وەک ئەرکێک و دڵسۆزیەک بۆ ئەو قەڵەمە گەورەیە ، بۆ ئەدەبو ڕۆشنبیری ، بۆ هونەروزانست ، مۆنۆمێنتێک لەسەر گڵکۆکەی بەرزکرایەوە جێی دەستخۆشیە بۆهەمو ئەوانەی کاریان تیا کردوە هەر لە بیرۆکەکەوە تا خەرجو تێچونەکەی، ئەو وەستاو کرێکارانەش کە کاریان تیا کردوە، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە سەردانی گۆڕەکەی قەدەغەکراوە ، ئەم بەهارە وەک یادەوەریە خۆمو هاوڕێەیەکم ویستمان سەردانێکی گۆڕەکەی بکەین، کاتێ ڕومان کردە ئەزمڕ لە خەیاڵدانی خۆمانا وامان وێناکێشابو ئێستا ئەگەینە سەر گڵکۆیەکی ڕازاوەو باخچەیەکی پڕ گوڵو چیمەنێکو چەند کورسیەک بۆ دانیشتنو پشودانو ، کتێبخانەیەکی خنجیلەی تایبەت بە شکۆی ئەو زاتە،  هەروەها بونی پێشانگایەکی شایستە بەو کەلوپەلانەی بەکاری هێناوە قسەشمان لەسەر ئەوە ئەکرد تۆ بڵێی بیریان بۆ ئەوە چوبێت؟ 

دوکانێکی بچوکیان تیا کردبێتەوە هەندێک لەنوسینەکانی مامۆستایان لە چاپ دابێتەوە ، هەنێک مەدالیا و ملوانکەی جوانیان دروست کردبێت کە وێنەی نەجمەدین مەلای لەسەربێت ، یاخود چەند پەیکەرێکی بچوکیان هەبێت کە بتوانین بیان کڕین و لەسەر مێز یاخود لە ناو کتێبخانەدا دایبنێین، ئەم خەون بینینە بردینی بۆ  ئەو ڕێگایەی لە دیوی شارباژێڕەوە ڕوئەکاتە مۆنۆمێنتەکە ، مەخابن ڕێگاکەی بەجۆرێک وێرانبو کە ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت بیگاتێ ، وەلەدیوی سلێمانیشەوە بازگەیەک دانراوە ، کە هەر ڕوت کردە ئەو دەڤەرە پێشت  ئەگرێو ، ئەڵی مەمنوعە ، هەرچەندە ئەو وشە ناقۆڵایە یادەوەری تاڵی ڕژێمی عەفلەقیەکانی هێنایەوە یادمان، بەڵام پرسیارێکی قەبە هاتە گۆڕێ، ئایا نەجمەدین مەڵا بۆ ئەبێ لە سایەی دەسەڵاتی کوردیدا بەند بکرێت؟ 

بە کوردی زۆرمان لەگەڵ ئەو کاکەیەدا وت  ، سودی نەبوو ، لێرەوە بە دەسەڵات دارانی پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێم ئەڵێین دڵنیاین ئەو چەکدارە هیچی  بەدەست نیە بڕیاری ئەویش نیە ،گوناهی ئەوی تیا نیە و ڕەنگە هیچیش دەربارەی ئەو  مۆنۆمێنتەو ئەو کەسەش نەزانێ کە لەژێر ئەو گۆڕەدایە ، لێشمان پرسی بە فەرمانی کێ قەدەغەکراوە هیچی پێ نەوتین ، پرسیمان کێ بەر پرستە؟ دیسان پێی وتین ناتوانم وەڵامتان بدەمەوە ،من پێم وتراوە قەدەغەیەو تەواو ، دوا پرسیارمان ئەوەبو بۆ قەدەغەکراوە ، وەڵامەکەی ئەوە بوو لەبەر بورجی تەلەفزیونەکەیە . 

جا با لەدەسەڵات بپرسین کێ قەدەغەی کردوە ؟ بۆ قەدەغەکراوە ؟ ئایای مافی خەڵک نیە سەردانی کڵکۆی کەڵەپیاوانی خۆی بکات ؟  دوا قسەمان ئەوەیە ئێوە ئەزانن دەسەڵاتداری بکەن ئێمە نازانین هاوڵاتیەکی عالوسال بینو بێدەنگ دانیشین لەبەر ڕەحمەتی دەسەڵاتی کوردیدا !!! ئەی نەجمەدین مەلا چی کردوەو بە چتاوانێک وا کۆتو بەندتان کردوە سەردانتان لێ قەدەغەکردوە ؟
 
 دلاوەرسۆفی

PM:03:25:14/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 641 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE