دەروازە سنوورییەكانی كوردستان و پەلاماری سەربازی


دەستووری عێراق بەپێی ماددەی ١١٧ دانی ناوە بە هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەكانی وەك هەرێمێكی فیدراڵ . هەروەها بەپێی ماددەی ١٤١ لە هەمان دەستوور داننراوە بە سەرجەم یاسا و بڕیار و كارەكانی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان هەر لەساڵی1992ەوە كە سەرەتای دروستبوونی حكومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریە لە هەرێمی كوردستان.


بەپێی یاسای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان دامەزراوە و كارەكانیشی بەپێی سیاسەتی گومرگیی عێراق رێكخراوە. واتە بە پشتبەستن بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١١٠ لە دەستووری عێراق، سیاسەتی گومرگیی هەرێمی كوردستان هەمان سیاسەتی گومرگیی عێراق بووەو سەرجەم وردەكارییەكانی پەیوەست بە تەعریفەی گومرگی و یاساكانی گومرگ بەپێی سیاسەتی فیدرالیی راییكراون لە هەرێمی كوردستان .


بەڕێوەبردنی گومرگەكان بەپێی ماددەی 114 لە دەستووری عێراق لە دەسەڵاتە هاوبەشەكانە، واتە هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی بە هاوبەشی بەڕێوەیدەبەن، بەڵام بەپێی ماددەی 115 لە دەستوور لە كاتی دروستبوونی ناكۆكی لەنێوان یاسای فیدرالی و یاسای هەرێمی كوردستان، ئەولەویەت بۆ یاساكانی هەرێمی كوردستانە. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ژمارە (30)ی ساڵی 2016 بە ناوی دەستەی دەروازە سنوورییەكان بە زۆرینە تێپەڕاند.


وێڕای ئەوەی كە نوێنەرانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناڕازیبوون، چونكە لەسەر بنەمای پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردووەو وەك هەموو پارێزگاكانی دیكە، هەروەها بەپێچەوانەی دەستووری عێراق یاساكە بۆ دەوڵەتێكی ناوەندی داڕێژراوە، نەك دەوڵەتێكی فیدراڵ، بەڵام وێڕای ئەوەش كە یاسای دەروازە سنوورییەكانی عێراق ناكۆكە لەگەڵ یاسای وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كە ئەم بابەتەی رێكخستووە، ئەولەویەت بۆ یاسای هەرێمی كوردستانە ئەمەش زۆر بە روونی لە ماددەی 115ی دەستووری عێراقدا هاتووە، چونكە ئێمە باسی بەڕێوەبردنی گومرگیی دەكەین نەك سیاسەتی گومرگی، لەبەرئەوەی لە سیاسەتی گومرگیی هەرێمی كوردستاندا بە تەواوی پابەندی سیاسەتی عێراقی بووە. هەروەها بەپێی ماددەی 121مافی داوەتە هەرێمی كوردستان بۆ هەمواری جێبەجێكردنی یاسا فیدرالییەكان، واتە یاسای دەروازە سنوورییەكان لەكوردستان جێبەجێناكرێت، تاوەكو لە پەرلەمانی كوردستان ئینفاز نەكرێت، چونكە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان لە دەسەڵاتە حەسریسەكانی حكومەتی فیدرالیی نییە، بەڵكو لە دەسەڵاتە هاوبەشەكانە كە لە ماددەی 114ی دەستوور ژمێردراون.


بۆیە ئەوەی عێراق داوایدەكات لە دەستبەسەرداگرتنی خاڵە سنووری و گومرگییەكانی هەرێمی كوردستان پێشێلكارییەكی زۆر روون و ئاشكرای دەستووری عێراقە، چونكە هەرێمی كوردستان هیچ كارێكی نەكردووە پێچەوانەی دەستووربێ و پابەندی سیاسەتی گومرگیی عێراق بووەو سنوورەكانی هەریمی كوردستانیش لەلایەن پاسەوانی سنوور دەپارێزرێن كە راستەوخۆ سەر بە حكومەتی فیدرالین و لەوێش فەرمان وەردەگرن . تەنانەت داهاتی خاڵە سنوورییەكان و گومرگییەكانیش دەگەڕانەوە بۆ حكومەتی فیدرالیی تاوەكو حكومەتی عێراق بە تەواوی بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی. بۆیە ئەگەر دادگای باڵای فیدرالیی بەپێی ئەركە دەستوورییەكانی مامەڵە بكات و لە بەرگی سیاسی بێتەدەرەوە دەبێ رەفتارەكانی حكومەتی عێراق و حەشدی شەعبی بۆ پەلاماردانی خاڵە سنوورییەكان و گومرگەكان بە پێچەوانەی دەستوور هەژمار بكات، چونكە بەهەموو لێكدانەوەیەك بەپێی ماددەی نۆی دەستووری عێراق نابێ هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستوەربدەنە كاروباری سیاسی و بۆ داپلۆسینی گەلی عێراق بەكاربهێنرێن، بەڵام ئەوەی ئێستا میلیشیاكانی حەشد لە ژێر ناوی سوپای عێراق دەیكەن بە ناوی سەپاندنی دەسەڵاتی فیدرالیی عێراق و دەستبەسەرداگرتنی خاڵە سنوورییەكان،تەواو پێچەوانەی دەستوور و بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتییە، چونكە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان بەپشتیوانی سوپای پاسداران دەیان تاوانی دژی مرۆڤایەتیان ئەنجامداوە لە كوشتنی هەڕەمەكی ، سووتاندنی موڵك و ماڵی خەڵك، دەركردنی بەزۆر، دەستدرێژی سێكسی، ئاوارەبوونی زیاتر لە 150 هەزار هاونیشتمانی مەدەنی...هتد.


لەلایەكی دیكەوە سەپاندنی دەسەڵاتی فیدرالی هیچ ماناو بەهایەكی یاسایی نییە، چونكە ئەم ناوچانە بە تەواوی سەقامگیربوونەو لەژێر دەستووری عێراق بەڕێوەبراون، بەپێچەوانەوە لەژێر هەڕەشەو پەلاماری سوپاو حەشدی شەعبیدا ناسەقامگیری تەواو باڵی بە سەر ئەم ناوچانەدا كێشاوە.


د.فەرسەت سۆفی*

*ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و شارەزای یاسایی 




AM:02:30:28/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE