قەیرانی دارایی و دەرھاویشتە كۆمەڵایەتەكانی

ووشەی قەیران یەكێكە لە ووشە ھەرە قورس و گرانە نەگەتیڤەكانی ژیان كاتێك مرۆڤ لە رێگای گوێچكەكانیەوە دەیگەیەنێتە مێشك. وە ئەگەر ھەر كاتێكیش ووشەی قەیران لە ووشەیەكی سادە و ساكارەوە گۆرا و وە بو بە فاكتەرێكی نەگەتیڤی راستەقینە ی دەرەكی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ ئەوا ئەو كات دەست و برد مێشكی مرۆڤ لە رێگای كارو كاردانەوە وە توشی ترسێكی شاراوە دەكات و جەستە ئەو مرۆڤەش توشی حاڵەتی( سترێس )ی دەكات  ئەویش سەرەتا  لە رێگای دەركەوتنی نیشانەكانی وەك دڵەراوكێ و ئارەقكردنەوە وە و ھەستكردن بە ھیلاكی.

زۆر و كەمی دەركەوتنی نیشانەكانی حاڵەتی سترێسی لەسەر جەستە و دەرونی مرۆڤ دەگۆرێت بەپێی زۆر كەمی كات و گرانی و ئاسانی جۆری قەیرانەكان. 

قەیرانی دارایی. 

فاكتەری دارایی یەكێكە لە فاكتەرە ھەرە گرنگەكان بۆ دەستەبەركردنی خۆش گوزەرانی ژیانی تاك (رفاھیە الحیاە) وە دواتر كۆمەڵگا، بە كەم بونەوەی ئەم فاكتەرە خۆش گوزەرانی تاك لە كۆمەڵگادا دەكەوێتە مەترسیەوە ،وە بە نەمانیشی بۆ ماوەیەكی زۆر خۆش گوزەرانی ژیانی تاك و كۆمەڵگا ھەڵدەتەكێت وە دواتر بە ھۆی لە ناوچون و ھەڵتەكاندی خۆش گوزەرانی ئەو كۆمەڵگایە، ھەموو ئەو فاكتەرە پۆزەتیڤانەی دیكەی تر كە رەورەوی ژیانی ئەو كۆمەڵگایەی لەسەر وەستاوە بۆ بەرەو پێشبردنی ژیانی تاك لەو كۆمەڵگایەدا سست و لاواز دەبن تا رادەی نەمان.

كەواتە كاتێك كە دەوترێت قەیرانی دارای لە وڵاتێكدا سەری ھەڵداوە ، ئەوە بە مانای ئەوە دێت ژیانی خۆش گوزەرانی لەو ووڵاتەدا مەترسی لەسەرە،وە گەر بێت و بە زوترین كات ھەوڵی چارەسەركردنی ئەو قەیرانە داراییەش نەدرێت تاوەكو دەرھاویشتە نەگەتیڤەكانی لەسەر تاكی ئەو كۆمەڵگایە زیاد نەكات، ئەوا ئەوكات رەنگە ئەو قەیرانە ببێتە ھۆكاری پچراندی شیرازە كۆمەڵایەتی و دەرونیەكانی ئەو كۆمەڵگایە.

قەیرانی دارای لە رووی پراكتیكیەوە بە مانا زانستیە ئابوریەكەی واتە نەمانی نەختینە ( سیولە ) واتە پارە لەو ووڵاتەدا دێت ، نەمانی نەختینەش لە ھەر ووڵاتێكدا رووبدات ئەوا دەبێتە ھۆكاری دروستبونی

ا / ھەڵئاوسانی ئابوری ، ھەڵئاوسانی ئابوریش بە مانا نەمانی بەھای پارەی ئەو ووڵاتە دێت .كەمبونەوە وەیان نەمانی بەھای پارە لە ھەر ووڵاتێكدا بە واتا بەرزبونەی نرخی ھەموو جۆرە كاڵا پێویستیەكانی ژیان دێت، لەكۆتاییدا بێشك دابەزینەی بەھای پارەی ئە و ووڵاتە و بەرزبونەوەیەی نرخی كاڵاكان دەبێتە ھۆكاری كەمكردنەوەی توانا و ھێزی كرین و فرۆشتن بەشێوەیەكی بەرچاو لەو ووڵاتەكەدا. 

ب / تێكچونی بەڵانێی ( عرض و تەلەب) ،ئەمەش بە مانای تێكچونی بەڵانێی نێوان بەرھەم ھێنەر و ھاوردەكار و بەكارھێنەر دێت واتە ئەم قەیرانە داراییە یەكەم دەرھاویشتەی نەگەتیڤی كۆمەڵایەتی نێوان چین و توێژە جیاوزەكانی ئەو كۆمەڵگایە بریتی دەبێت لە پچراندنی پەیوەندی دارایی نێوان ئەو دوو توێژە سەرەكیەی ئەو كۆمەڵگایە كە توانا ئابوریەكانی ئەو ووڵاتەیان راگرتوە ئەویش ھەمووی بەھۆی نەمان وەیان كەم بونەوەی پارەی پێویست لە ووڵاتەكەدا.

قەیرانی دارایی و باری دەرونی تاك.

ھەروەك لە سەرەوە باسمان كرد ،ھەموو جۆرە قەیرانێك بە نمونە قەیرانی دارایی حالەتی سترێسی لەسەر جەستەی مرۆڤ دروست دەكات، وەكاتێكیش كە مرۆڤ توشی سترێسی دەبێت ئەو كات مێشك ھەڵدەستێت بە رژاندنی دوو جۆر ھۆرمۆن كە ئەوانیش بریتین لە ھۆرمۆنەكانی ( ئەدرالین و كۆرتیزۆڵ ) كاری ئەم دوو ھۆرمۆنەش بریتین لە بەھێزكردنی تواناكانی جەستەی مرۆڤ تاوەكو ئەو مرۆڤە بتوانێت بەرگری دەرونی خۆی بەرامبەر ئەو سترێسیە بكات ،ئەویش تا ئەو كاتەی سترێسیەكە لەسەر جەستەی ئەو مرۆڤەدا نامێنێت. نەمانی سترێسی و ھێور بونەوەی جەستەی مرۆڤیش ئەوكات رودەدات كە ئەو ھۆرمۆنانەی مێشك رژاندونیەتیە ناو خوێنی ئەو مرۆڤەوە ھێواش ھێواش لە جەستەی ئەو مرۆڤەدا بچێتە دەدرەوە، چونەدەرەوەی ئەم ھۆرمۆنانەش لە جەستەیەكی سترێسدا پێویستی بە كاتە بەم شێوازەی لای خوارەوە:

ا / بۆ سترێسیەكی كاتی و خێرا جەستەی مرۆڤ پێویستی بە چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرك دەبێت.
ب / بۆسترێسێكی مام ناوەندی ( نۆرماڵ ) جەستەی مرۆڤ پێویستی بە رۆژێك تا چەند ھەفتەیەك دەبێت.
ج / بۆ سترێسكی قورس ( خەتەرناك ) جەستەی مرۆڤ پێویستی بە چەند ھەفتەیەك تا چەند مانگێك دەبێت.
بەڵام گەر ھاتو ئەم سترێسیە دوای چەند مانگێك ھێور نەبێتەوە ، ئەوا ئەو كات مێشكیش تواناكانی بۆ دروستكردنی ئەم ھۆرمۆنانە سست و لاواز دەبێت تا رادەی نەمان ، ئەو كات ئەو مرۆڤە توشی نەخۆشی دەرونی خەمۆكیەكی زۆر قورس دەبێت كە ئەم نەخۆشیەش نەخۆشیەكی درێژ خایانە ، چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەرونیەش تەنھا لە رێگای دەرمانەوە دەبێت.

قەیرانی دارایی و باری كۆمەلایتی تاك. 

بەشێوەیەكی گشتی لە بارێكی ئاسای كۆمەڵایەتیدا ھەموو مرۆڤێك ھەوڵدەدات باری كۆمەڵایەتی خودی خۆی لەسەر باری دەرونی و ئابوری خۆی بونیاد بنێت، بۆ نمونە كاتێك كە مرۆڤێك ھەوڵدەدات ژیانی خێزانی پێكبھێنێت ، ئەوا ئەو مرۆڤە ھەوڵی ئەوە دەدات بە پێی توانا زانستی و داراییەكانی خۆی كەسێك بكاتە ھاوسەری خۆی كە تارادەیەكی باش كەمێك یان زۆرێك ھەمان تواناكانی خۆی ھەبێت ،تاوەكو لەم رێگایەوە بتوانێت باری دەرونی خۆیی و خێزانەكەش تەرازو ( باڵانس ) بكات ، جا گەر ئەو كەسە لە ھەر كام لە رەگەزی مێ وەیان نێر بێت، بە لادان لەم پرنسیبە بۆ جێگیر كردنی باری كۆمەڵایەتی ھەر كەسێك كێشەی دەرونی و كۆمەڵایەتی ئابوری خێزانی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

واتە گەر ھەموو تاكێكێكی ناو ھەر كۆمەڵگایەك بە رێزەوە رەچاوی پرنسیبی دروستكردن و بونیادنانی باری كۆمەڵایەتی خۆیان لەسەر باری دەرونی و ئابوری راگرت ، ئەوا دەكرێت بوتریێت كە تارادەیەكی زۆر باش ھەمو ئەندامانی ناو ئەو كۆمەڵگایە بە پەرۆشەوە ئاسایشی  كۆمەڵایەتی ئەو كۆمەڵگایەی خۆیان بە باشی  رادەگرن و دەپارێزن وە لە ھەمان كاتدا ئاسایشی ئەو كۆمەڵگایەش بە دور دەگرن لە داروخان و دارمان.

ھەتاوەكوئێرە تاكی ئەو كۆمەڵگا بە پێویستی زانیوە ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات، بەڵام گەر ھاتو لە ناكاو فاكتەرێكی دەرەكی نەخوازراوی كتپوری چاوەروان نەكراو وەیان درستكراوی وەك ( قەیرانی دارایی ) درێژ خایان خۆیدا بەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی ئەو كۆمەڵگایادا ،كە لەراستیدا ھیچ تاكێكێكی ناو ئەو كۆمەڵگایە نەك تەنھا ھەر گوناھی نیە بۆ دروستبونی ئەم بارە دارییە ئاڵۆزە بەڵكو خوازیاریشی نیەو پەسەندیشی ناكات و رەتیشی دەكاتەوە ، ئەو كات دەرھاویشتەكانی ئەو قەیرانە چۆن دەبێت لەسەر ھەر تاكێكی ئەو كۆمەڵگایە؟

دەرھاویشتەكانیش زۆرن دەتوانین سەرە كەكانیان دەستنیشان بكەین ئەوانیش ھەروەك:

ا / دابەزینی توانای كرینی خواردن و خواردنە پێویست و گرنگەكانی ژیان .
ب / دابەزینی توانای كرینی دەرمان وكەلوپەلە پێویستیەكانی تر بۆ راگرتنی باری تەندروستی تاك.
ج / دابەزینی توانای ئابوری خێزان بۆ خستبەری منداڵیان بۆ دایەنگا، باخچەی ساوایان و قوتابخانە.
د/  دابەزینی توانای دەستەبەركردنی خەرجیەكانی مانگانەی وەكو كرێی خانو و خەرجیەكانی دیكەی تر  تا رادەی نەمان.
ھ / دابەزینی توانای گێرانی بۆنە وكۆبونە كۆمەڵایەتیەكان.
ئەم ھەموو دابەزینانەی توانای كرینی خودی تاك خۆی و جگە لە دابەزینی توانای پێدانی فاكتەرە خزمەتگوزاریەكانی ھەموو ئەو وەزارەتانەی كە حوكمەت بێجیاوازی دایمەزراندون بۆ پێدانی خزمەتگوزاریەكان بە تاكی ئەو كۆمەڵگایە بۆ جەستەبەركردنی ژیانێكی ئاسودە، ھەر ھەمووی بە واتای دابەزین تا رادەی نەمان ودارمان و لەناوچونی ئەو ھەموو فاكتەرە پۆزەتیڤە خۆی و حكومیانە دێت كە پایە كۆمەڵایەتی ، دەرونی ، تەندروستی ، پەروەردەیی، ئابوریەكان و تەنانەت ئاسایشیەكانی تاكی ئەو كۆمەڵگایەی لەسەر بونیات نراوە، ئەم دارمان و لە ناوچونانەش بێشك ھۆكاری سەرەكین بۆ دروستبونی نەوەیەك وەیان چەند نەوەیەكی نا دروست و نا تەندروست لەو كۆمەڵگایەدا.

جا ئیدی لێرە بە دواوە ھەموو تاكێكی ناو ئەو كۆمەڵگایە ھەقیانە بپرسین كامیان باشتر و ئاسانترە وە تەنانەت تێچوشی كەمترە، راستكردنەوە و نەھێشتن و بنبركردنی قەیرانێكی دارایی وەیان راستكردنەوەی نەوەیەك وەیان چەند نەوەیەكی نا راست ونادروست و ناتەندرست؟  

AM:11:08:19/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE