كێ‌ بوو كوردستانی ئاوەدانكردەوە؟


یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەمیشە خەم خۆر و دڵسۆز بووە بۆ كوردستان و گەلی كوردستان، بۆیە لەدوای ڕاپەڕین و دروست بوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەنابی سەرۆك (مام جلال) بەپەرۆشەو بەرنامەی تۆكمەوە دەستی بە بەهێزكردنی سەرجەم داموو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم كرد بەتایبەتی ئەو دامودەزگایانەی پەیوەندیان بەبواری ئاوەدانكردنەوە و بازرگانیو وەبەرهێنانەوە هەبوو.

بەرنامەی (ی.ن.ك) و جەنابی (مام جلال) وابوو كە كەرتی تایبەت بەباشی ببوژێتەوەو بكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی بۆ ئەوەی سەرمایەداران و سەرمایەگوزارانی هەرێمی كوردستان بێنە مەیدانی كارو چالاكی بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەشە پێدانی بوارەكانی بازرگانی و ئابوری، بەبەرنامەی (ی.ن.ك) كەرتی تایبەت پشتیوانی لێكرا، چونە ناو بواری ئاوەدانكردنەوە لەماوەی چەند ساڵێكدا لەشارو شارۆچكەكانی هەرێم سەدان یەكەی نیشتەجێبوون دروستكران و خرایە خزمەتی ئەو خانەوادانەی كرێنشین بوون توانیان بەشێوازی ئەقسات ببنە خاوەنی شوقەی نیشتە جێبوون و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

لە ژێر سایە و سێبەری بەرنامەکانی جەنابی سەرۆك (مام جلال)دا دەیان ملیاردێر بەدۆلار هەزاران ملییۆنێر لە هەرێمی كوردستان دروست بوون، بەبەرنامەی یەكێتی و جەنابی (مام جلال)، هەرێمی كوردستان بووبە ناوەندێكی بازرگانی گەورە بۆ دنیای دەرەوە، هەزاران كۆمپانیای ئێرانی و توركی و عەرەبی و ئەوروپی و ئەمەریكی هاتنە هەرێمی كوردستان و بەشداریانكرد لە جێبەجێ‌ كردنی پڕۆژەی ئاوەدان كردنەوەی كوردستان و نوسینگەی تایبەتی خۆیان لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دامەزراند، دەیان پێشەنگای بازرگانی نیودەوڵەتی لەشارەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك كرانەوە، هەر پێشانگایەك سەدان كۆمپانیای جۆراو جۆر بەشداریان كرد، سەدان گرێ‌ بەستی بازرگانی و ئابوری لەنێوان كۆمپانیا خۆماڵی و كۆمپانیا بیانییەكان واژۆكرا.

بازاڕو ماركێتەكانی شارەكانی هەرێم پڕكران لە كاڵای جۆراو جۆر بەكواڵێتی بەرزەوە، لەژێرسایەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبەرنامەی (ی.ن.ك) ئارامی و سەقامگیری بۆ كۆمپانیاكانی دەرەوە بەرجەستەكرا بۆ ئەوەی دڵنیابن لە هەرێمی كوردستان سەرو ماڵیان پارێزراو ئەبێت، لەبواری پیشەسازیشدا ژمارەیەكی زۆر كارگەو كارخانەی جۆراو جۆر دامەزران و بوون بە كارگە و كارخانەی وەبەرهێنان .

بواری كشتوكاڵ گەشەی پێدار بەجۆرێك توانرا لەهەرێمی كوردستان بەرهەمەكشتوكاڵەیەكان بگەنە ئەو ئاستەی پێویستیەكانی بازاڕی خۆمان دابین بكەن .
لەڕوی گەشتیاریەوە هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەو ئاستەی ساڵانە چەندین هەزار گەشتیار لە ناو عێراق و دەرەوەی هەرێمی كوردستانم پێشوازیان لێ‌ بكرێ‌، ئەمەش لەڕووی ئابورییه‌وه‌ سودێكی زۆری گەیاندە هەرێمی كوردستان، ئەمانە هەمووی بەبەرنامەو ڕێنمایی جەنابی (مام جلال) بوون بەردەوام لەم لایەنانەی ئەپرسیەوەو بەدواداچونی بۆ دەكرد.

كاسبكاران و پیشەوەران كارئاسانی باشیان بۆ كراوە لە ناوچە پیشەسازیەكاندا، سەدان پارچە زەوی بەسەر پیشەوەران دابەشكراو لەناو بازاڕ و كارگەكاندا گوێزرانەوە بۆ ناوچە پیشەسازییه‌کان.

بەبەرنامەی (ی.ن.ك) هانی بازرگانان درا لەناو گەڕەك و شەقامە جۆراو جۆرەكانی شارەكان ماركێت و بازاڕ بكرێنەوە كە هەموو پێداویستیەكی خەڵكی تێدابێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئەوەی دانیشتوانی گەڕەكەكانی شار لە دەوروبەری خۆیان ڕۆژانە پێداویستیەكانی خۆیان دابین بکه‌ن و ئەرك و قەرەباڵغی لەناو شار كەم بکرێتەوە، دەیان پارچە زەوی درا بەبازرگانان بۆ گەنجینەی بازر گانی ئه‌مه‌ش هەر بەرنامەی (ی.ن.ك) بوو، هانی كەرتی تایبەت و كۆمپانیا خۆماڵی و دەرەكیەكان درا تا سود لە توانای كرێكارەكانی خۆمان وەرگرن و هەلی كاریان بۆ بڕەخسێ و لەم بوارەشدا هەزاران بێكاری خۆمان لەكەرتی تایبەت جێگەیان كرایەوە .

ئەمە به‌کورتی بەرنامەکانی جەنابی (مام جلال) و بەرنامەکانی (ی.ن.ك) بووه‌ بۆكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، بۆیه‌ دەبێت وەفادار بین بۆ ڕێبازەكەی جەنابی (مام جلال) ڕێبازەكەی (ی.ن.ك) كە هەمیشە و بەردەوام لە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بووه‌ بە سەرجەم چین و توێژەكانەوە.

ئێستاش لیستی(105) ی (ی.ن.ك) بەسەرۆكایەتی قوبادی (مام جلال) بۆپەرلەمانی كوردستان بەرنامەكەی بۆ خزمەتی كۆمەڵگای كوردەواریە و برتیە لە (هەلی كار،ئارامی ، خزمەت) بۆیە دەنگ دان بە لیستی 105 ی (ی.ن.ك) دەنگدان بە قوبادی (مام جلال) ئه‌رکی سه‌ر شانمانه‌، ئەو گەنجە هۆشیار و ڕشنبیرانه‌شی كە دەتوانن‌ لە حكومەتی داهاتوی هەرێمی كوردستان له‌ (ئارامی و هەلی كار و خزمەت) بۆ گەلی كوردستان سود مه‌ند بن، پێویسته‌ به‌ده‌نگدانیان بۆ لیستی 105 وه‌فاداری خۆیان بنوێنن .

عه‌بدوڵای حاجی سه‌عید*
*یاریدەدەری سكرتێری گشتی بۆكاروباری بازرگانی و كاسبكاران

AM:03:25:26/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌