هەرێم پێش بەدەوڵەت بوون ئاسایشی خۆراكی پێویستە


ئاشكرایە كە هەر دەوڵەتێك بیەوێت وڵاتەكەی ئارام و ئاسایش بێت و دوور بێت لە نائارامی ناوخۆیی و ئاژاوەی دەرەكی ئەوا گرنگی زۆر دەدات بە ئاسایشی نەتەوەیی ، ئاسایی نەتەوەیش لەچەند لقێك پێك دێت كەلێرەدا دەرفەت نیە باسی هەموو لقەكانی بكەین بۆ بەكورتی باسی لقێكی گرنگ دەكەین كە ئەویش ئاسایشی خۆراكە كەبڕبڕە پشتی ئاسایشی نەتەوەیی یە لەو وڵاتانەی كە دراوسێی هەرێمی كوردستانن تاڕادەیەكی زۆر گرنگی بە ئاسایشی خۆراك دەدەن لە پێناو سەلامەتی جەستەیی و تەندروستی هاوڵاتیەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرسێ وڵاتی ئێران و توركیا عەرەبستانی سعودیەیە كەدەتوانین بڵێین خاوەنی كەوالێتی كۆنترۆڵی بەهێزی خۆیانن ، دەزگاری كەوالێتی كۆنترۆڵ لە وڵاتە پێشكەوتوەكان بەگشتی و ئەو وڵاتانەی كە گرنگی بە ئاسایشی خۆراك دەدەن دەزگای كوالیتی كۆنترۆڵیان ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەبەرزترین دەزگای بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە تا هیچ كەس و دەسەڵاتێك نەتوانێت بێتە ڕێگر لەبەردەم كارەكانیان ، ئەم دەزگایە بۆ ئەوەیە كە هەرچی خۆراك و كەرەسەی دەرمانی پزیشكی و ئەو مادانەی كە لە وڵاتێكەوە هاوردە دەكرێن دەبێت لە خاڵە سنوریەكانەوە بەدەزگای كوالیتی كۆنترۆڵ دا تێپەڕ ببێت تا لەسەلامەتی و تەندروستی ئەو خۆراك و دەرمانە دڵنیا ببین ئینجا ڕێگەی پێ بدرێت تا داخلی ناوخۆی وڵات بێت .


لێرەوە سەرەڕای ئەوەی كەوڵاتی عێراق بەگشتی و كوردستانیش كەتا ئێستا بەشێكی جیانەبوووەیە لەعێراق ئاسایشی خۆراكی لەژێر پرسیادایە بتهۆی ئەوەی ناجێگیری وڵات لەڕووی سیاسی و كرانەوەی زۆرێك لەسنورەكانی بەڕووی هاوردەی خۆراك و دەرمان و كاڵای بازرگانی دا سەرەڕای كەمی بەرهەمی ناوخۆیی كە ناتوانێت تا ئستا پێداویستی بازاڕو خواستی هاوڵاتیان پڕ بكاتەوە . لێرەدا پێم باشە باسی دانەوێڵەیەك بكەم لە هەرێم كەتا ئێستا نرخ و بەهای وەك پێویست نەگیراوە كە لەخواو دەستی جوتیارانی هەرێم بەزیاد بێت جگە لەو ساڵانەی كە وشكە ساڵی بوو لە ئەنجامی كەمی ڕێژەی باران بارین ، ئیدی هەموو ساڵ لەدوای ساڵ ڕێژەی بەرهەم هێنان زیادی كردووە كە تەنها ساڵی 2016بەگوێرەی ئەو داتایانەی كەلەبەر دەستدان جوتیارەكانی هەرێم 930هەزارتەن گەنمیان داوەتە سایلۆكانی هەرێم و سایلۆكانی هەرێمیش ڕاستەوخۆ گەنمی جوتیارانی هەرێم بەپارەو نرخ و ڕێنمایی حكومەتی ناوەندی تا ئەم ساتە وەختە دەكڕنەوە !؟ نەك حكومەتی هەرێم !؟ واتە حكومەتی هەرێم تا ئێستا پلان نیە بۆ كڕینەوەی گەنمی جوتیارانی خۆی كەگەنم بڕبڕە پشتی ئاسایشی خۆراكە و كەم دەوڵەت لەسەر نەخشەی جوگرافیای سیاسی ئەم بەرەكەتە خواییەی بركەوتووە كە بتوانێت ساڵانە هێندە بڕ گەنمی هەبێت هەرێمی كورستان جگە لەوەی ئەگەر وشكە ساڵی نەبێت دەتوانێت ڕێژەی پێویست برهەم بێت دەتوانرێت ساڵانە 300ـ400 هەزار تەن بفرۆشرێتە وڵاتانی دیكە و دەتوارێت ساڵانە بە پلانی زانستی دروست و كردنە بەراوی زەویە دێمەكان بە دروستكردنی بەنداوی بچووك لەزۆرێك لە دەڤەرەكانی هەرێم بۆ گلدانەوەی ئاوی باران و بەفری زستان و بەكار هێنانەوەی لە كۆتایی وەرزی بەهار و هاویندا بەمەستی زیاتر بەرهەم هێنانی كشتوكاڵ .
گەنم كە بڕبڕە پشتی خۆراكە و خۆراكیش كە بڕبڕە پشتی ئاسایشی نەتەوەیی ، ئەگەر هەرێم ژمارەی دانیشتوانەكەی پێنج ملیۆن كەس بێت ئەوا 5000000كەس*12مانگ**9كیلۆ=540هەزار تەن + پێداویستی بازاڕ 100هەزارتەن + 100هەزارتەن بۆ بنەتۆوی جوتیاران = 740هەزار تەن پێداویستی ساڵانەی هەرێم 
دەسەڵاتی كوردی تا ئەم ساتە وەختە بێ باكە لەم پرسەدا !؟


گەنم بڕبڕە پشتی ئاسایشی خۆراك و شای دانەوێڵەكان ئاسایشی خۆراك لقێكی گرنگ و لێكجیانەبووی ئاسایشی نەتەوەیی یە هەروەك باسمان لەگرنگیەكەی كرد . هەر وڵاتێك هێندەی بژێوی خەڵكەكەی بەرهەمی گەنمی هەبێت ئەوا لانی كەم ئاسایشی خۆراكی دوورە لەمەترسی یەوە لەزمانی عەرەبی دا وشەی [ الفلاح مرادف او یعنی الكافر ] جوتیار بەواتای #داپۆشەر دێت واتە ئەوەندە بڕوای بەخوا هەیە ئەو دەنكە گەنمە ڕەقە بێ ڕوحە دەخاتە ژێرگڵ تا سەوز ببێت #كافر یش واتە داپۆشەری حەقیقەتێك كە وجودی خوای گەورەیە بەڵام ئەو ئەم حەقیقەتەدادەپۆشێت .لیرەدا بە باشی دەزانم دوو وتەی بەرپرسێكی باڵای ئەم هەرێمە كەلە ساڵانی ڕابردوو كردبووی لەگەڵ ووتەی پیاوێكی پیری نەحوێندەواری بەزموون باس بكەم دەربارەی گرنگی دانەوێڵەی گەنم ، ئەگەر نان نیە بیخۆن ئەوا پسكیت بخۆن ...ووتەی سیاسیەكی خوێندەواری كوردی !؟ گەنم وەكو ملی حوشتر وایە كە بەرز بوویەوە كەم كەس دەستی دەیگاتێ ...ووتەی پیرەپیاوێكی نەخوێندەواری ئەزمونداری كورد !؟ كەلە وتەی یەكەم دا بێ باكی و كەم تێگەیشتن لە ئاسایسی خۆراك و لەدووەم ووتەدا پیاوە پیرەكەدا بە ئەزموون بۆی دەركەوتووە كە گەنم بڕبڕە پشتی ئاسایشی خۆراكە .


لەم ساڵ دا پێش ئەوەی برا عەرەبە چاوڕەشەكانمان هەموو گەنمی كوردستان بكڕن !؟ كەهەمووشیان كڕی بە سروت و كاكەشیەوە !؟ پێشنیاردەكەم هەموو خانەوادەیەك چەند سەد كیلۆیەك گەنم بكڕێت [ چونكە حكومەتی هەرێم تا ئەم ساتە وەختە نەیتوانیووە یەك تەن گەنم و دانەوێڵەی جوتیاری كورد بكڕێتەوە !؟ هەروەك وەك چۆن هەموو شۆفێرێك پێش ئەوەی سەیارەكەی پەنچەر بێت تایە سپێری پێ یە بۆ ڕۆژی تەنگانە هەروەك ووتراوە ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش ، زۆرێكمان ڕۆژانی ئابڵۆقەی ئابوری ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوومان لەیادە كە خەڵكی بەگشتی چی بەسەر هات بۆ نان یا كولێرەیەك هەرچی هەبوو فرۆشتی تا خانووەكەشی بۆ فەردەیە ئارد بەری گسك و پاقلەش دەكرا بەئاش دا ؟ تا ئاردی دەست بكەوێت !؟ یاخوا ئەو ڕۆژانە نەگەڕێتەوە بۆسەر جەستەی ئەم میللەتە چونكە باوكێكی بەزموونی نیە ؟


PM:04:15:03/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 765 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌