کارەساتێکی ترو داڕمانێکی تری ئابوری بەڕێویە

پەیامێک بۆ ئەو لایەن و کەسانەی خۆیان بەبەرپرسی راستەقینەی خەڵک دەزانن

دۆسیەی نەوت، کوردستان بەرەو هەرەس و ئابڕووچوونی ترو قاتوقڕیی دەبات

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم دوو ملیار دۆلاری بە کۆمپانیای دانەگاز دۆڕاندوە له‌ رێگای دادگای ناوبژیوانی لەندەنەوە. ئێستا پێرل پێترۆلیۆم و هەمان کۆمپانیا لە رێگەی هاوبەشەکانییەوە دۆسیەیەکی وردیان ئامادەکردووە لە ئەمریکا و سکاڵا لەسەر حکومەت تۆمار دەکەن و داوای بیست و شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە هەرێم دەکەن. بەبیانووی ئەوەی چەند ساڵێکە رێگەیان پێ نادرێ وەبەرهێنان بکەن و زیانیان بەرکەوتووه‌.

بۆ لایەنی پەیوەندیدار و دڵسۆز بۆ قووتی ئێستا و ئایندەی خەڵکی کوردستان داواکارم هەڵوەستەی جدی لەسەر ئەم پرسە بکەن، ئەشێ بۆ ئەم مەلەفەش سەرەتا لە رێگەی ئاشتی هەورامی یان هەرکەسێکی تر لە حکومەتەوە بڵێن راست نییە، وەک ئەو دۆسیەیەی دوو ملیارەکەی لەندەن کە سەرەتا وایان وت و ئیدی بێدەنگبوون! 

بەپێی ئەم راپۆرتەی کە ئاژانسی ئیراک ئۆیل ریپۆرت ئەم باسەی بڵاوکردۆتەوە كه‌ ئاژانسێکە لە عیراق و کوردستان کار لەسەر دۆسیەی وزە دەکات، ئاماژەی مەترسیداری داڕمانی چەندین ساڵەی ئابووری کوردستانی لێدەکەوێتەوە .

ئه‌و دۆسیه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌وه‌ته‌ی ئیمزا كردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیلۆیت به‌مه‌به‌ستی وردبینی له‌ داهاته‌كانی نه‌وت، ته‌نانه‌ت راپۆرته‌ مانگانه‌كانی خۆیشی راگرتووه‌ كه‌ دوایین راپۆرتی مانگانه‌ی بۆ تشرینی دووه‌می 2016 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

لەمدۆسیەدا تەنیا ئاشتی هەورامی بەرپرس نییە، هەموو ئەوانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانن بەرپرسن، بەڵام ناوهێنانی ئاشتی هەورامی لەو سۆنگەوەیە کە لە ئەنجامدانی گرێبەستەکانیشدا سەرکەوتوو نەبووە، ئەو لە زۆر بۆنەی گشتی و تایبەتیدا لەهەردوو خولی سێیەمی سێیەم و چوارەمی پەرلەمان شاهیدم دەیگوت من ئاگام لەداهاتەکە نییە، بڕۆن لە پارتی و یەکێتی بپرسن. بەڵام ئەی گرێبەستەکەی لەگەڵ دانەگاز ئەندازیاریەتی؟ بێگومان ئەو.

پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئاستێكی باڵادا روونكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕپێكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بدات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بتوانێت متمانه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست بكات، له‌كاتێكدا كه‌ بێده‌نگبوونی حكومه‌ت له‌و دۆسیه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ی تر كه‌لێنی متمانه‌ی له‌ نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت دروست كردووه‌.

ئەم بابەتە بەجدی وەربگرن ئەگینا سەرەتای داڕمانە مەترسیدارەکە دەبێ.


AM:06:03:28/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE