دەوڵەت بە تامی هەژاریی

ئەم وتارە دەکرێ ناونیشانی تری هاوشێوەی "دەوڵەت بە تامی هەژاریی” هەبێ، بۆ نمونە، "دەوڵەت بە تامی نایەکسانی”، "دەوڵەت بەتامی نادادپەروەری”، دەوڵەت بە تامی تۆتالیتاری”، بەڵام ناونیشانی "دەوڵەت بە تامی هەژاریی” یم هەڵبژارد، لەبەر ئەوەی کە هاوڵاتیانی هەرێم ئێستا لە روانگەی تێرمە ئابوریی و ماددیەکان دەڕواننە ئێستا و ئایندەی خۆیان، دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بەرنامە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە، هاوڵاتیانی هەرێمیان لە بەهاو تێڕوانینە مەعنەوییەکان داماڵیوە، بەشێوەیەک کە پرسی "مووچەو” و "بژێوی”، ئەرزشی زیاتر بێ لە پرسی "سەربەخۆیی” و " ریفراندۆم”. دیارە ئەو حالەتە نیشانەی کەمتەرخەمی هاوڵاتیان نیە، بەڵکو دەرئەنجامی سیاسەتی تاڵان و نادیموکراسیانەی حیزب و سەرکردەکانی کوردە لەماوەی بیست و پێنج ساڵی حوکمڕانی خراپیان لە هەرێمی کوردستان. سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی لەوانەیە خەونێکی لەمێژینەی زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێم بێ، بەڵام هاوڵاتیانی هەرێم ئومێدیان بەو سەرکردەو و ئەکتۆرە سیاسییانە نیە کە بڕیارە دەوڵەتی ئایندەی کوردستانی بەڕێوەبەرن، بۆیە ناتوانن شۆرو شەوقێکی وا نیشان بدەن بەرامبەر بە قسەوباسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی.

من لە روانگەیەکی ئایدیالییەوە ناڕوانمە پرسی دەوڵەت، واتە پێموانیە کە بەهای دەوڵەت لەخۆی دایە، بەڵکو دەوڵەت بۆمن ئامرازێکە بۆ فەراهەمکردنی ئازادی و مافەکان. واتە دەوڵەت ئامانجە سەرەکییەکە نیە، بەڵکو ئازادی و کەرامەتی مرۆڤەکانی سنوری ئەو دەوڵەتە گرنگە. دیارە مەبەستی من قسەکردن نیە لەسەر زەمینەکانی سەربەخۆیی، کاتی دەوڵەت دروستکردنە یان کاتی نیە، لەراستیدا کورد زۆر دواکەوتووە لە پرسی دروستکردنی دەوڵەت و نەتەوە. لێرەدا قسەیەکی پێشترم دووبارە دەکەمەوە، پرسی بوونی دەوڵەت چەندە گرنگ بێ، پرسی "چ جۆرە دەوڵەتێکمان هەبێ” دوو هێندە گرنگە. من لە روانگەیەکی نەتەوەیی رەگەزپەرستانە، یان ناسیۆنالیزمێکی کوێرانە، ناڕوانمە پرسی دەوڵەتی کوردی، بەڵکو دەوڵەتێکی کوردستانی کە لەسەر پایەکانی دیموکراسی و دادپەروەری و مەدەنیەت بنیات نرابێ، ئەمەش خواستی راستەقینەی هاولاتیانە.

هاوڵاتیان خوازیاری دەوڵەتێک نین کە ببێتە خوانێکی چەور بۆ نوخبەیەکی سیاسی بازرگان، و لەبەرامبەر ئەوەشدا ببێت بە دۆزەخ و کۆڵەمەرگیی بۆ زۆرینەی هاوڵاتیانی. بەڵکو هاوڵاتیان دەوڵەتێکیان گەرەگە کە لەژێر سایەیدا کەرامەتیان پارێزراو بێ، ماف و ئازادییەکانیان دەستەبەر بکات. دەوڵەتێکیان گەرەکە کە جیاوازییە ئابوری، چینایەتی و کۆمەڵاتیەتییەکان کەم بکاتەوە، بەواتایەکی تر هەمووان هەلی یەکسانیان هەبێ و لەبەرامبەر یاسادا وەک یەک بن. بەداخەوە دەوڵەتی کوردی ئایندەیی مژدەی یەکسانی و دادپەروەری و ئازادیمان پێنابەخشێ، دەوڵەتی ئایندەیی کوردی، دەوڵەتێک دەبێ، فیرعەونەکانی ئێستای بەسەر کۆڵی هاوڵاتیانەوە شەڕ لەسەر تاڵانکردنی دەکەن. دەوڵەتی ئایندەیی کوردی بەو ئاماژانەی ئێستاوە، دەوڵەتێک دەبێ کە ئازادی و سەرمایەو خۆشگوزەرانی بۆ نوخبەیەکی سیاسی بازرگان و باڵادەست، لەژێر ناوی کوردایەتی، فەراهەم دەکات، زۆرینەی هاوڵاتیانیشی دەبێ ئازار و ناخۆشییەکانی بکێشن. هیوادارم ئەم سیناریۆیانە تەنیا خەونێکی ناخۆش بن یان لە روانگەی رەشبینێکەوە بن و هیچی تر.

وەک هەنگاوی یەکەمی پرسی سەربەخۆیی و دروستکردنی دەوڵەتی کوردی، ئێستا باس لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکرێ. ئەگەر ئامانج لەو ریفراندۆمە تەرکیزکردنە سەر ناوچە جێناکۆکەکانە، بەومانایەی لەرێی ریفراندۆمەوە شەرعیەت ببەخشرێتە لکاندنەوەی ئەو ناوچانە بە هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی دروستە، هەروەها ئەگەر ئەنجامی ریفراندۆمەکە پابەندبوونی تیابێ، واتە ئەنجامی ریفراندۆمەکە هەر چیەک بێ، دەسەڵاتدارانی هەرێم پابەند بکات بە جێبەجێکردنی، ئەمەش هەنگاوێکی دروستە. بەدەر لەم دوو مەرجە، قسەوباس یان ئەنجامدانی ریفراندۆم تەنیا بۆ شاردنەوەی گرفت و عەیب و عارەکانی دەسەلاتدارانی هەرێمە و لە ملمانێی سیاسی ناوخۆیی بەکار دەهێنرێت. واتە ریفراندۆم بەو دوو مەرجە سەرکەوتوو دەبێت:

١. ریفراندۆم جەخت بکاتەوە لەسەر ناوچە جێناکۆکەکان و چارەنوسی ئیداری و سیاسییان یەکلابکاتەوە.

٢. ریفراندۆم پابەندبوونی تیابێ، تەنیا راوێژکاریی نەبێ، واتە ئەگەر خەڵکی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا، ئەوا سەربەخۆیی پێویستە رابگەیەنرێ. هەروەها ئەگەر هاوڵاتیانی ناوچە جێناکۆکەکان، دەنگیان دا ببن بەبەشیک لە هەرێم، ئەوا پێویستە ئەو لکاندنە ئەنجام بدرێ.

دیسان دەمەوێ جەخت لەوە بکەمەوە، نە ریفراندۆم و نە دەوڵەت، ئامانجێک نین لە خۆیاندا، بەڵکو ریفراندۆم تەنیا بۆ نیشاندانی ئیرادەیەکە و دەوڵەتیش ئامرازێکە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی و ماف بۆ هاوڵاتیانی سنوری ئەو دەوڵەتە بەبێ جیاوازی، چینایەتی و ئیتنی و رەگەزی. لەوەتەی گوتاری سەربەخۆیی لە راگەیاندن و بۆنەکاندا باسی لێوەدەکرێ، خەڵکی هەرێم تادێ هەژارتر دەبن، بێگومان بێجگە لە نوخبەیەکی سیاسی بازرگانی دەسەلاتدار، ئەو نوخبەیەی کە ئامادە نەبوون بەبەشێکی کەم لە سەرمایە ناشەرعییە کەڵەکەبووەکانیان قورسایی قەیرانەکان لەسەرشانی هاوڵاتیان کەم بکەنەوە. ئەو سەرکردانەی کە لە ناخۆشیدا هەست بەئازاری میللەتەکەیان نەکەن و بەشداری لە ئازارەکانیان نەکەن، لە خۆشیشدا و لەژێر سایەی دەوڵەتیشدا ناتوانن ببنە جێ متمانەی خەڵک.

بەداخەوە ئەوانەی کە تێبینی یان رەخنەیەیان هەیە لە شێوازی مامەڵەکردنی نوخبەی سیاسی لەگەڵ پرسی ریفراندۆم، سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی، یەکسەر بە دژی پڕۆژەی دروستکردنی دەوڵەت، تەمبەڵ و خائین تۆمەتبار دەکرێن، لەکاتێکدا من پێموایە هەموو ئەو تێبینی و رەخنانە بۆ ئەوەیە کە ئێمە بە پلانێکی دروستەوە موغامەرەی دەوڵەت و سەربەخۆیی دەست پێبکەین. بەبێ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییە ناوخۆییانەی ئێستا لە بابەتی پرسی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم، دەوڵەتی ئایندەیی پایەیەکی فشۆڵی دەبێ، چونکە یەکێک لە بنەماکانی دەوڵەت، بوونی دامەزراوەی شەرعییە. دواجار ئەگەر هەنگاوی بەر لە دروستکردنی دەوڵەت، بە چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان تێپەڕێ، کۆدەنگی سیاسی لەسەر پلان و پڕۆژەی سەربەخۆیی گەڵالە بکرێ و زەمینەسازی جەماوەری دروست بکرێ، هەروەها رێککەوتن هەبێ لەسەر پلانی دەرچوون لە قەیرانی ئابوری، ئەو کاتە هاوڵاتیانیش دەتوانن بەرگەی هەژاریی و نەدارییەکانی دەوڵەتی ئایندەیی کوردی بگرن، ئەو هەژاریی و نەدارییەی کە چاوەڕوانکراوە وەک کاردانەوەی سیاسەت و گەمارۆکانی وڵاتانی دراوسێی ناوچەکە بەرامبەر بە دەوڵەتی کوردی، چونکە ئەوکات هاوڵاتیان ئومێدیان بە سەرکردەکان دەبێ کە پلانیان دەبێ بۆ نەهێشتنی هەژاریی و نەداری لە وڵاتەکەیان.


AM:07:12:24/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE