ترس‌و ئازادی، ئاسایش له‌بری ئازادی درۆیه‌

ترسو ئازادی، ئاسایش لهبری ئازادی درۆیه

د.محمد امین گهناوی

 

دروستبوونی ترس لای مرۆڤ وهکو غهریزه چهندین روونکردنهوهو شیکاری ههیه لهرووی کۆمهڵناسیو دهروونناسیو میتۆلۆجیهوه، بهڵام لهم باسهدا ترس ههر روونکردنهوهو شیکردنهوهیهکی ههبێت باسی سهرهکی ئێمه نییه، بهقهدهر بوونی (حاڵهتی ترس) لای مرۆڤو کاریگهرییهکانی لهسهر بلوکی مرۆڤ وه کاردنهوهکانى.

 

ترس، سهرچاوهکهی ههرشتێک بێت، سروشتی، کۆمهڵایهتی، ئابوری یان سیاسی، ههڕهشه لهبوونو ئاسایشو ئیرادهو ئازادی تاکو کۆمهڵ دهکات، بۆیه مرۆڤو کۆمهڵ ئهخاته بهردهم دوو رێگا یان ههڵبژاردنهوه: یان ئهوهتا بهرهنگاری سهرچاوهی ترس دهبێتهوه بهچهندین جۆرو شێوازو بهپێی کاتو شوێنو ههلومهرجی گونجاو، یان ئهوهتا تهسلیمی ترسهکه دهبێتو ئیرادهو ئازادبوونی کرنوشی سهرچاوهی ترس دهکات.

 

لهزمانی کوردیدا لهگهڵ وشهی ترسدا وشهی (خۆف)ی عهرهبیش بهکاردههێنرێت، که لهرووی دهروونییهوه ئهشێت ههمان کاریگهری ترسی ههبی، بهڵام جیاوازتره، چونکه سهرچاوی ترس زیاتر ماددیو ههستپێکراوه‌‌و کاریگهریو دهرهنجامهکانیشی بهههمانجۆر ماددیه، بۆنموونه لهکاتی روودانی کارهساتێکی سروشتی، ئابوری، سیاسی، راستهوخۆ کاریگهری لهسهر بواری ماددی تاک یان کۆمهڵ دهبێت، پاشان کاریگهری مهعنهوی بهشوێنادێت، بۆوێنه کاتێک وڵات توشی قهیرانی ئابوری یان کێشهی سیاسی ببێت، ئهوا تاکو کۆمهڵ لهرووی ماددیهوه تووشی زهرهردهبن، ئیتر ئهم زهرهره بێگومان بۆ خۆی کاریگهری مهعنویو دهروونی جێدههێت.

 

بهڵام حاڵهتی (خوف)، زیاتر لایهتی مهعنوی ههیه، زیاتر پهیوهندی بهتاکهوه ههیه وهک لهکۆمهڵ، بهڵام ههندی جار کاریگهریهکانی خوف لهسهر تاک ئهشێ بۆ دهوروبهرو ههموو کۆمهڵ بگوازرێتهوه، بۆنموونه ههندێکجار کاریگهرییهکهی خۆفی تاکی لهخواو رۆژی دوایی، دهگوازرێتهوه بۆ خێزان، خێڵ یان ههموو کۆمهڵ، ئهمهش وا دهکات که ژینگهی کۆمهڵایهتی لهدۆخێکهوه بگوازێتهوه بۆ دۆخێکیتر، ئهوهش بهتایبهت لهکۆمهڵگا ئایینییهکاندا، کاتێک کهسێک پهیدادهبێت لهخوفی خوا رێبازێکی ئاینی دروستدهکات، ئهم رێبازی یان تهریقهته بهمانا کلاسکیهکهی خۆفی خواو رۆژی دوایی لهم کهسهوه پهخشئهکرێو دهگوازرێتهوه بۆ نزیکترین دهوروبهریو پاشان لهوانهیه بۆ ههموو کۆمهڵ، وهک ئهوهی لهشۆڕشی ئیسلامی ئێراندا بینیمان، که ههتا سستهمی سیاسیو بهڕێوهبردنی دهوڵهت لهسهر بنهمای (خۆف)ی خودا دادهمهزرێ، بهههمانشێوهش له ههندێک وڵاتی ئیسلامیو ئهو وڵاتانهی کهئاینی مهسیح ئاینی سهرهکییانه، کهم تا زۆر ئهو حاڵهته بهدیدهکرێت.

 

ههروهها لهناو ههموو کۆمهڵگاکانی مرۆڤایهتیداو لهناو ههموو فهرههنگو شارستانیهکاندا حاڵهتی (خوف) هاوڕێیه لهگهڵ (شهرم).

 

لهناو ههر کۆمهڵگایهکی مرۆڤایهتیدا پێوهر ههیه بۆ ههڵسهنگاندنی تاکهکان لهرووی چاکیو خراپیدا بۆ پهیڕهوکردن یان خۆسازاندنیان بهڕێساو تاپۆکانی کۆمهڵایهتی، ههرچهنده ئهو رێساو تاپۆ کۆمهڵایهتییانه لهکۆمهڵگایهکهوه جیاوازه لهگهڵ کۆمهڵگایهکیتر بهحوکمی فهرههنگ. ئهوهی لای ئێمه تابۆو شهرمه، لهکۆمهڵگایهکیتری ئهفریقی یان رۆژئاوایی پێچهوانهیه، بهڵکو لهههندیک حاڵدا ئیمتیازو شانازیه لهقۆناغێکی دیاریکراوی تهمهندا.

 

لهگهڵ ئهوانهشدا ئهتوانم بڵێم کۆمهڵگایهک نیه حاڵهتی خوف یان شهرمی تیا نهبێ بهپله‌‌و کاریگهری جیاواز لهسهر تاکو دهوروبهر، بهڵام ژیانی مۆدێرنو ئاستی زانستیو گهشهی شارستانیو فهرههنگ رۆڵی خۆی دهبینێ لهسهر زۆریو کهمی کاریگهریهکانی خۆفو شهرم ههم لهسهر ئاستی تاکو ههم لهسهر ئاستی کۆمهڵ.

 

مرۆڤ لهگهڵ باقی زیندهوهرهکانیتردا تهنها لهترسی (مهحزدا) هاوبهشن که فیترییه‌‌و پهیوهسته بهمانهوه لهژیانا کاتی مرۆڤ یان زیندهوهری تووشی ههڕهشهیهک ئهبیو گیانی بکهوێته گرهوی مانو نهمان.

 

لهکاتی پهیدابوونی ههر ترسێ که ههڕهشه لهمانو بوونی گیانهوهرانو مرۆڤ بکات کاریگهری راستهوخۆ لهسهر عهقڵو دهروون دروستدهبێت، بهمهش کاردانهوهی مرۆڤو گیانهوهران بهرامبهر ترس لهمیکانزمی بهرگریدا بهرجهسته دهبێت، ههرکهسو گهلو فهرههنگو شارستانییهک، تهنانهت زیندهوهرهواران (ئاژهڵو رووهکیش) بهجۆرو پلهی جیاوازو میکانزمی بهرهنگاری تایبهت بهخۆیان دروستئهکهن، ئهشێت میکانزمی بهرگری فسیۆلۆجی، کیمیای، فیزیکی یان عهقڵی بێ، که ئهمهی دواییان تایبهته بهمرۆڤ لهگهڵ زیاتر فسیۆلۆجی که هاوبهشه لهگهڵ زیندهوهرانیتر.

 

میکانزمی بهرگری سروشتییه لای مرۆڤو زیندهوهران، بهڵگه‌‌و سهلماندنی ئهوهیه که میکانزمی بهرگری رێگایهکی سروشتیه بۆ نههێشتنی ترس، واته ئازادبوون له ههر ههڕهشهیهک که ژیانو بوون ئهخاته مهترسیهوه بهههموو دووربینییهکانهوه که لای مرۆڤ جگه لهژیان مانهوه وهک ههموو گیانهوهرانیتر کایهی ئابوریو سیاسیو کۆمهڵایهتیو فهرههنگیو ئاینیو شارستانیش ئهگرێتهوه.

 

ئهمهش ئهوهمان بۆ دهسهلمێنی که ئازادی بهشێوهیهکی سروشتی لای ههر گیانهوهریو مرۆڤی پێویستییهکی حهتمیه بۆ مانهوه، جا لای مرۆڤ ئهم مانهوه ههر ژیان ناگهیهنێ، بهڵکو مانهوه لهکهسایهتی، فهرههنگ، ئابوری، کۆمهڵایهتیو بهردهوامبوون لهگهشهی شارستانیش ئهگرێتهوه لهگهڵ سهربهخۆیی راو ئیرادهو باوهڕَدا.

 

پڕۆسێسی دهستکهوتنی یان بهدهستهێنانیو ئازادکردنی ئازادی لهترسو ههڕهشه لهرێگهی میکانزمی بهرگریهوه، بهههموو جۆرهکانیهوه بۆئهوهیه مرۆڤ بگهیهنێته ئارامشو ئاسایش بهههموو رهههندهکانیهوه.

 

 

ههروهک لهسهرهتاوه ئاماژهمان پێکرد نهمانو نهبوونی میکانیزمی بهرگری، تهسلیمبوون بهترس، ئهوهش ئهبێتههۆی مهرگ، یان لهدهستدانی ناسنامهو ئیرادهی مرۆیی.

 

تهسلیمبوون بهترس جگهلهوهی ئهبێتههۆی لهدهستدانی ئازادیو ئیراده، مرۆڤ بهرهو ئاڕاستهی درۆ دهباتو پێیدهڵێن ئازادی بهدرۆ، تهنانهت (ئاسایش لهبری ئازادی)و (ژیان لهبری ئازادی) درۆن.

 

لهلایهکی دیکهوه پیادهکردنی ترسو تۆقان تا ئهگاته ئاستی ئهوهی که پێی دهڵێن تیرۆر، لهدهسهڵاتێکهوه جیاوازه بۆ دهسهڵاتێکیتر، ئهو دهسهڵاتانهی که بهر بنهمایهکی ئایدۆلۆجی (روت) ترس بهکاردههێنێ بۆ مامهڵهی سیاسی بۆ تهسلیبموونه به ترسهکه، ههر بهو جۆرهی له سهرهوهدا ئاماژهمان پێکردوه. نموونهی ئهو دهسهڵاتانهش وهک لهدهسهڵاتی کۆمهنیستی یهکێتی سۆڤێتی جارانو ههندی دهسهڵاتیتری فاشی که نازیزم سۆمبولیانه.

 

پێچهوانهی ئهو دهسهڵاتانه، پیادهکردنی ترس لهلایهن ئهو رژێمانهی که ئایدۆلۆجیهکی پتهویان نییه، واته لهڕووی ئایدۆلۆجیو جیهانبییو فهرههنگهوه ههژارن، ئهشێ لهمیتۆددا زۆر بێ رهحمو ویژدان بن بهرامبهر ههر دیاردهیهک که ههڕهشه لهبوونیان بکات، بهڵام ئهشێ تاکتیکانه لهگهڵ ئهم دهسهڵاته زۆردارو جاهیلانه ههڵسوکهوت لهگهڵ ترسیاندا بکرێ بهجۆرێ که پێیدهڵێن خۆبواردنو فریودانیان بهخۆپاراستنی لێیان، لهههمانکاتدا پارێزگاریکردنی لهچالاکی، بهههمانشێوه که زۆر کهسو لایهن لهکاتی رژێمی بهعسی جاهیلدا پهیڕهویاندهکرد.

 

بهوتهی لینین که دهڵێت (کاتێک تووشی ترس بوویو هیچ چارهت نهبوو، ئهوا لهگهڵی بڕۆ تا بوارت بۆ دێ بۆ خۆ دهربازبوون)، ئهمهش دووباره وهکو زوو لهسهرهوه باسمانکرد ههر ئهمه دهگهیهنێت که بهدهستهێنانی ژیانو ئازادی دهگرێتهوه بهفریوو درۆ واته راستهقینه نییه.

 

ئهگهر خودی ترس رێگربێ لهئازادیو ئازادبوون، ئهوا سڵهمینهوه لهترس بهئاراستهی خۆئامادهکردن بۆ بهرهنگاربوونهوهو چارهسهری ژیرانهی حاڵهتی ترسه، بهر لهدهرکهوتنی کاریگهرییهکانی بههونهری ئیدارهکردنی ترس دادهنرێت.

 

بۆ رێگریکردن له زاڵبوونی ترس بهسهر فهزای بیرو ئهندێشه‌‌و پاراستنی ههستی ئازادی، پێویسته ئهو کهسهی لهگهڵ ترسدا ههڵسوکهوتدهکات لهرووی دهروونییهوه خۆی ئامادهبکات بۆ خراپترین ئاکامهکانی ترس، تا لهکاتی روودانی ههر ئاکامێکی ترسدا ئیرادهو ئازادی لهدهستنهداتو لهههمانکاتدا لهرووی گهشهی توانا ماددیو مهعنوییهوه ئامرازی بهرهنگاربوونهوهی ترس ههبێ.

 

بۆنموونه ترس لهیاساو خۆپاراستن لهیاساشکێنی، ئهگهر یاساکه ههق بێو لهبهرژهوهندی گشتییدا بێت، ئهوا ئهو ترسه ئیجانیه‌‌و پێویستی بهئاگاییو هۆشیاریو ههستکردن به بهرپرسیاریهتی ههیه وهک ئامراز بۆ خۆدوورخستنهوه لهیاساشکێنی، بهههمانجۆر بهرهنگاربوونهوهی ترسی که ههڕهشه لهسهر ماف (حهق) ژیان، قهوارهی تاک یان کۆمهڵو دادپهروهری پێویستی بهئامڕازی تایبهتی ههیه لهرووی ماددیو مهعنویهوه.

 

بۆ بهرهنگاربوونهوهی ئهو ترسهی که ههڕهشهیه لهژیانو ئازادیو حهق، پێویستمان بهو ئامرازانهیه که میکانزمی بهرگری (مادی، مهعنهوی) بههێزدهکهن، تا ئهم ئامرازانه بههێزبن میکانزمی بهرگریش بههێزدهبێتو لهوێشهوه ئیرادهی ژیانو ئازادی بههێزدهبێت چ لهسهر ئاستی تاک یان کۆمهڵو نهتهوهو فهرههنگو شارستانی.

 


PM:02:24:07/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 531 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE