بـۆ ده‌بێ برسێتی هه‌بێت؟ ‌

جیهان هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا خۆراكی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌. ساڵی رابردوو (2016) جووتیاران زیاد له‌وه‌ی ئێمه‌ی دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی (حه‌وت ملیار كه‌س) به‌كاریببات خۆراكیان به‌رهه‌مهێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ شاخێكی گه‌وره‌ی خۆراك له‌ چه‌ندین ده‌وڵه‌تی جیهان كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌، له‌وانه‌ كه‌نه‌دا. نرخی ئه‌و خۆراكانه‌ به‌ خێرایی داده‌به‌زن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا برسێتی هه‌یه‌.


(مردن له‌برسان)

جیهان هیچ كات ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی خه‌ڵكی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌ كه‌ دووچاری برسێتی بوونه‌. بۆ یه‌كه‌مجار، هه‌ر له‌ساڵی 2011وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م عیباره‌ته‌ به‌كارده‌هێنێت (مردن له‌برسان)، بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌ی ره‌وشی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت بكات كه‌ به‌ده‌ست برسێتییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێش دوو مانگ ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ ئه‌فریقیا و یه‌مه‌ن له‌ كه‌ناری برسێتیدان، 20ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه‌ وه‌رزی دروێنه‌یان شكستی هێناوه‌ و رووبه‌ڕووی حاڵه‌تی به‌دخۆراكی بوونه‌ته‌وه‌. چۆن ده‌بێ ئه‌و دوو راستییه‌ دژ به‌یه‌كه‌ (زۆری خۆراك و برسێتی) راست و دروست بن؟ ئاژانسی رۆیته‌رز رۆژی 11/4/2017 دوو هه‌واڵی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند سه‌عاتێكیان نێوان بوو، دوو ناونیشانی جیاوازییان هه‌بوو. یه‌كه‌میان، دانه‌وێڵه‌ له‌ مه‌دره‌جی فڕۆكه‌خانه‌ و وێستگه‌ی ئۆتۆمبێل و كێڵگه‌كانی سیخناخ كردووه‌. دووه‌میان، مه‌ترسیی برسێتی له‌ ئه‌فریقیا و یه‌مه‌ن گه‌وره‌تر ده‌بێت. برسێتی به‌هۆی كه‌می خۆراك و زۆربوونی بێ ئه‌ندازه‌ی مرۆڤه‌وه‌ دروست نابێت.

خۆراكێكی ئێجگار زۆر هه‌یه‌ كه‌ به‌شی پێداویستییه‌كانی ته‌واوی دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كات. له‌ڕاستییدا ده‌كرێ به‌ هه‌ندێك هه‌وڵ‌و ماندووبونی زیاتر ئه‌و خۆراكه‌ی هه‌یه‌ دوو هێنده‌ بكرێت. حكومه‌ته‌كان پاره‌ به‌ جووتیاره‌كان ده‌ده‌ن تا ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ شوێنی ته‌واویان بۆ كۆگاكردنیان نییه‌. هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2017 برسێتی روو نادات، چونكه‌ خۆراك گرانه‌. ئه‌وه‌ حاڵی 10 ساڵی به‌ر له‌ئێستا بوو، كه‌ هه‌ڵكشانی نرخی شمه‌ك به‌رزبوونی نرخی خۆراكی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌مه‌ش دوای چوار ده‌یه‌ له‌ داڕمانی نرخی خۆراك هات كه‌ خه‌رجیی ته‌رخانكراو بۆ خۆراك له‌ بودجه‌ی خێزان كه‌مترین به‌خۆیه‌وه‌ بینی. وه‌ك په‌رچه‌كرداری ئه‌و به‌رزی نرخی خۆراكه‌، وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی زۆر زیادیكردو پانتایی زه‌ویی به‌كارهێنراو ئێجگار فراوان بوو. ئه‌و هه‌نگاوه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی خۆراكی گه‌یانده‌ ترۆپك‌و یه‌ك له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و زێده‌ به‌رهه‌مه‌ داشكاندنی نرخی خۆراك بوو بۆ ئاستی پێوانه‌یی.

خۆراكی یه‌ك ساڵی خه‌ڵكی چین

له‌مانگی ئازاری 2017، رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی (فاو) سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا نرخی جیهانی خۆراك به‌ رێژه‌ی (2.8%) داشكا. نرخی رۆنی رووه‌كی به‌ رێژه‌ی (6.2%) و شیر به‌ رێژه‌ی (2.3%) دابه‌زی، (گۆشت تاكه‌ به‌رهه‌م بوو كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه‌). ئێستا جیهان خاوه‌نی بڕێكی زۆری گه‌نم و برنجه‌ كه‌ سێ یه‌كی زیاتره‌ له‌وه‌ی كه‌ پێشبینی ده‌كرێت جیهان له‌ ساڵی 2017 بیفرۆشێت و بیخوات و بیكاته‌ زینده‌وزه‌.
 له‌م دواییه‌دا ئاسی به‌رهه‌مهێنانی جیهان له‌ گه‌نمه‌شامی‌و سۆیا 670 ملیۆن تۆنی له‌كۆی پێداویستییه‌كانی جیهان زیاتر بوو. ئه‌وه‌ به‌شی خۆراكی یه‌ك ساڵی خه‌ڵكی چین ده‌كات. بۆچی كه‌س ئه‌و زێده‌ خۆراكه‌ بۆ یه‌مه‌ن و سۆماڵ و نه‌یجیریا و باشووری سودان نابات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ روو بدات، كاتێكه‌ كه‌ وشكه‌ساڵی یان كاره‌ساتێكی كشتوكاڵی رووبدات. بۆ نمونه‌ سیریلانكا ئه‌م ساڵ دووچاری وشكه‌ساڵی بوو و به‌هۆیه‌وه‌ رووبه‌ڕووی توندترین كه‌م ئاویی بوو، كه‌ لێوه‌ی ته‌واوی به‌رهه‌می برنجی ئه‌و ساڵه‌ی له‌ كیس چوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كه‌سێكی سیریلانكی دووچاری برسێتی نه‌بوه‌وه‌ له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ برنج خۆراكی سه‌ره‌كی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی به‌ كورتی حكومه‌تی سیریلانكی بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاورده‌كردنی برنج ته‌رخانكرد بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی.

ئه‌وه‌ زیانی به‌ دراوی سیریلانكی گه‌یاند، به‌ڵام ئابووریی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام بوو و خه‌ڵكه‌كه‌یشی خۆراكی پێویستی خۆی هه‌بوو. ئه‌مه‌ حاڵه‌تی سروستییه‌ كاتێك وشكه‌ساڵی له‌ده‌وڵه‌تێك ده‌دات كه‌ ئاشتی تێیدا به‌رقه‌رار بێت، ده‌توانێ خۆراكی زیاتر هاورده‌ بكات. به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌فریقی و ئاسیاوییانه‌ی ئه‌م ساڵ رووبه‌ڕووی برسێتی بوونه‌، هیچ كامیان ئاشتی تێیدا نییه‌.

منداڵی جوتیاره‌كان

له‌ زۆر حاڵه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان برسێتی‌و وشكه‌ساڵی و كاره‌ساتی كشتوكاڵییدا نییه‌. له‌باكووری خۆرهه‌ڵاتی نه‌یجیریا، جه‌نگی دژ به‌ (بۆكۆ حه‌رامی تیرۆریست) رێگری له‌ جووتیاره‌كان گرت تا كشتوكاڵ بكه‌ن، شه‌ڕ نه‌یهێشت له‌ مانگی مایۆ و یۆنیۆ سود له‌ وه‌رزی تۆكردن وه‌ربگرن، حه‌وت ملیۆن كه‌س رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسێتی ده‌بنه‌وه‌. له‌ سۆماڵ گروپی شه‌بابی تیرۆریستی هه‌موو ده‌رگاكانی به‌رده‌م یارمه‌تییه‌كانی رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان داخستوه‌ و هه‌روه‌ها رێگری له‌ به‌شكردنی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌كه‌ن و خۆیان تا بۆیان بكرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن بۆ به‌رژوه‌ندیی خۆیان ده‌یفرۆشنه‌وه‌.

له‌ باشووری سودان، حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رێگری له‌ یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن و شه‌ڕی ئه‌هلی باڵی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكییدا گرتووه‌. له‌ ساڵی 2017 ته‌نیا جه‌نگ و توندڕه‌ویی گه‌وره‌ترین رێگری و كۆسپی به‌رده‌م گه‌یشتنی خۆراكه‌ به‌وانه‌ی پێویستییان پێی هه‌یه‌. ده‌بێ ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ر حكومه‌تێكی ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتوو شكاندنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌وام گه‌یاندنی خۆراكه‌ به‌وانه‌ی پێویستییان پێی هه‌یه‌، تا ئه‌وكاته‌ی قه‌یرانه‌كه‌ تێ ئه‌په‌ڕێنن، پاشان كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جاریكی تر ده‌وڵه‌ته‌كانیان به‌ بازاڕی كشتوكاڵی جیهانییه‌وه‌ گرێ بده‌نه‌وه‌. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی برسێتی منداڵی جوتیاره‌كانه‌، ئه‌وان زیاتر له‌وانیتر رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌، ده‌كرێ جیهان به‌ هاوبه‌شی رێگری له‌و كاره‌ساتانه‌ بكه‌ن كه‌ رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی ده‌بێته‌وه‌.

* فه‌یسه‌ڵ عه‌لی‌ سه‌رۆكی مونته‌دای ئابووریی كوردستان

AM:09:12:12/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE