چۆن نرخ لەڕێی خواست و خستنەڕووەوە دیاری دەكرێت؟ ‌


هەڵئاوسان واتە، هەڵكشانی بەردەوامی ئاستی گشتیی نرخ، بە گوزارشتێكی تر، پاداشتی داشكانی بەردەوامی بەهای پارەیە، راڤەی هەڵئاوسان پەیوەندیی بە تێگەیشتنی نرخ‌و نەختەوە هەیە. لێرەدا جێی خۆیەتی بە كورتی‌و بە سادەیی چۆنێتی دیاریكردنی نرخ لەمیانی یاسای خواست‌و خستنەڕوو بخرێتەڕوو.

نرخ، پرنسیپی خستنەڕوو و خواست
كێشەی یەكەمی تیۆری ئابووری، هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەی هاوسەنگیی نێوان دوو جۆری دژ بەیەكی هاندان «خواست‌و خستنەڕوو».
سروشتی نرخ، بەردەوام لەگۆڕاندایە، زانستی ئابووری ئامرازی سودبەخش‌و كارای بۆ راڤەكردنی ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر نرخدا دێن هەیە، ئەویش تیۆری خواست‌و خستنەڕووە، خواست سەرچاوەكەی كڕیارەو خستنەڕووش سەرچاوەكەی بەرهەمهێنەر یان فرۆشیارانە.

خواست: پەیوەندیی پێچەوانەی نێوان نرخ‌و بڕی خواستە
پەیوەندییەكی پێچەوانە لەنێوان نرخ‌و بڕێ خواستی سەر شمەك‌و خزمەتگوزارییەكان هەیە، كاتێك رەوشەكانی تر وەك خۆیان بە جێگیری دەمێننەوە، مەرجی مانەوەی شتەكانی تر وەك خۆیان بە جێگیری واتە دەكرێ خواست لەسەر شمەك‌و خزمەتگوزاری لەماوەی دیاریكراو بەرزبێتەوە، هەرچەندە نرخ لە هەمان ماوەدا بە هۆكاری دەرەكی وەك زیادبوونی داهات یان گۆڕانی ئارەزوو یان بارودۆخی دامەزراوەیی‌و... هتد، بەرزدەبێتەوە.

زۆر گرنگە كە لە مەبەستی بڕی خواست، ئەو بڕەی كە بەكاربەران ئارەزووی دەكەن تێبگەین، بەشێوەیەكی گشتی كڕیارەكان، كە لەبەرامبەر ئەو شمەكە پارەیەك دەدەن، نەك تەنیا حەزیان لە بەدەستهێنانی هەبێت.

خستنەڕوو: پەیوەندیی راستەوانەی نێوان نرخ‌و بڕی خستنەڕوو
پەیوەندیی راستەوانەی نێوان شمەك‌و ئەو بڕەی كە بەرهەمهێنەران ئارەزووی بەرهەمهێنان‌و فرۆشتنی دەكەن، كاتیك شتەكانی تر وەك خۆیان بە جێگیری دەمێننەوە.

بۆچی وایە؟
بەرهەمهێنەران ئارەزووی قازانج دەكەن، پاشان چەند دەرفەتی دەستەبەركردنی قازانجی زیاتریان هەبێت، هێندە ئاستی بەرهەمهێنانیان زیاد دەكەن، پێچەوانەكەشی راستە، چەند دەرفەتی قازانجكردنیان كەم بكات، ئارەزوی بەرهەمهێنانی كەمتر دەكەن.
ئەوانەی سەرەوە كورتەی پەیوەندییەكەیە، هەرچەندە وردەكاریی زۆری هەیە كە ئێرە جیی باسكردنی نییە.
 
هاسەنگیی خستنەڕوو و خواست
خستنەڕوو و خواست لەبازاڕ كارلێك دەكەن بۆ ئەوەی هاوسەنگیی لەنێوانیاندا بەدیبهێنن، لەهاوسەنگییدا، تاڕادەیەكی باش نرخ جێگیر دەبێت. كاتێك ئەو هۆكارانەی خستنەڕوو یان خواست پشتی پێ دەبەستێت بگۆڕدرێن، خستنەڕوو یان خواست دەجوڵێت، پاشان هاوسەنگیی بازاڕ چ نرخ یان بڕەكەی گۆڕانی بەسەردا دێت.
ئەوەی سەرەوە بە سادەیی بوو.

دیاردە ئابوورییەكان زۆر لەو روونكردنەوانەی سەرەوە ئاڵۆزترن، هێزە ئابوورییەكان لە یەك كاتدا كاردەكەن، كار لەسەر جوڵاندنی هەریەك لەخستنەڕوو و خواست دەكەن، چەمك‌و تێڕوانینەكانی سەرەوە بەشی تێگەیشتنی ئەو ئاڵۆزییانە ناكات، هەرچەندە ئەوانە بنچینەن بۆ تێگەیشتن لێیان.

كاریگەریی كۆچ، نمونەی ئاڵۆزیی لە تێگەیشتنی كاریگەرییەكان
لە دەوڵەتانی پیشەسازی چەندین كۆڵینەوە لەسەر كاریگەرییەكانی كۆچەری ئەنجام دراون، بەشی زۆری ئەو كۆچەرییانە كە رێگەیان پێدراوە بۆ كاركردنە، كاریگەریی لەسەر كرێی كاركردن هەیە، هاتنی كۆچەر خستنەڕووی دەستیكار زیاد دەكات، واتە داشكانی كرێی كرێكار.

ئایا بەردەوام ئەو چەمكە بنچینەییە دەستەبەر دەبێت؟
دەرئەنجامی كۆڵینەوەكانی دەوڵەتانی خۆرئاوا لەسەر كۆچەری، كە دابەزینی كرێی لە هەندێك شار لێكەوتۆتەوەو لەهەندێكی تریش هیچ كاریگەرییەكی لێ نەكەوتۆتەوە. چۆن؟ ئەو كۆڵینەوانە لەسەر شارەكانی میامی‌و نیویۆرك كە تەوژمێكی گەورەی كۆچەرییان بەخۆیانەوە دیوە، داشكانی كرێیشی بەخۆیانەوە نەدیوە، بە بەراورد بە شارو ناوچە شارستانییەكانی تر، كە ژمارەیەكی كەمتری كۆچەرییان وەرگرتووە، بەڵام كرێی تێیاندا دابەزیوە، خواست لەسەر دەستیكار لە گروپی یەكەمدا بەهێز بووە، بە پێچەوانەی گروپی دووەمەوە، لەبەر ئەوە پرسەكە تەنیا پەیوەندیی بە جوڵەی خستنەڕوو بەهۆی كۆچەرییەوە نییە، بەڵكو بە جوڵەی خواست لەسەر دەستیكاریشەوەیە.

كرێ چی لێ بەسەر دێت كاتێك خواست لەسەر دەستیكار زیاد بكات، ئەگەر هاتوو هۆكارەكانی تر وەك خۆیان بە جێگیری بمێننەوە؟، بۆ نمونە هیچ جوڵەیەكی كۆچەری نەبوو.

 ئەوكات خستنەڕووی دەستیكار كورت دەهێنێت، گوشار لەسەر كرێ دروست دەكات‌و بەرز دەبێتەوە، ژمارەی ئەوانەی ئارەزووی كاركردنیان هەیە زیاد دەكات، تا بە خاڵی نوێی هاوسەنگیی دەگات. هەڵكشانی كرێی كرێكارانی كۆمپانیاكان هەڵكشانی تێچوونی كاركردنی لێدەكەوێتەوە، بەدوایشیدا، كۆمپانیاكان نرخی بەرهەم‌و خزمەتگوزارییەكانیان بەرز دەكەنەوە، هەروەها دەشێ پەنا بۆ چارەسەری تریش ببەن.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

PM:01:07:24/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 417 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE