پۆپۆلیستی هەڕەشەیە بۆ سەر ئابووریی جیهان ‌

 
قسەكردن لەسەر پۆپۆلیستیی ئابووریی پانتاییەكی فراوانی گفتوگۆكانی سیاسی داگیرگردووە، بەجۆرێك وەك پەتای لێهاتووەو بەشێوەیەكی خێرا لە هەموو شوێنەكان بڵاو دەبێتەوە و بە كەسیش ناگیرێتەوە.
 
زەبرێكی تر لە یەكێتیی ئەوروپا 
هەر لە كەوتنی یەكەم بەردی دۆمینۆی دەنگدانی بریتانییەكان بۆ دەرچوون لە یەكێتیی ئەوروپا، سیاسییە پۆپۆلیستییە ئەوروپی‌و ئەمریكاییەكان هێرشیان دەستپێكرد بۆ پێشكەشكردنی چارەسەری تەقلیدی‌و یاریكردن بە هەست‌و سۆزی ناڕازیی‌و پەرواێزخراوەكان، بەڵام بەبێ ئەوەی رەوڕەوەی ئابوورییان لەبەرچاو گرتبێت كە بەهیچ جۆرێك بەرەو دوا ناگەڕێتەوە.
دەركردنی كۆچەرییەكان كارەساتی ئابووری قورستر لە پێشوازیكردنیانی لێدەكەوێتەوە، ئابووریی جیهان ناتوانێ تەنانەت بەرگەی پاشەكشێی سەفەرو گەشتیاری بگرێت كە دەشێ دەرئەنجامی سیاسەتی ئابووریی پارێزگاریی هەندێك لە دەوڵەتان بێت.
ناونیشانی ئەو دڵەڕاوكێ گەورەیەی جیهانی گرتۆتەوە، ئەو بشێوییەیە كە سەركەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ناویەتییەوە، ئێستا ترسەكە لەوەدایە ئەگەر هاتوو لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنساش مارین لۆپین كاندیدی راستڕەو دەربچێت، كە بانگەشە بۆ دەرچوونی وڵاتەكەی لە ناوچەی یۆرۆ دەكات، ئەمەش زەبرێكی گورچكبڕی ترە بەر یەكێتیی ئەوروپا دەكەوێت، دەشێ ئەمە بۆ دەوڵەتانی تری ئەوروپاش پەل بهاوێژێت.

بەرەو دوا ناگەڕێتەوە
ناواخنی ترسەكە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەو سیاسەتی خۆپارێزییەی پۆپۆلیستەكان پەیڕەوی لێدەكەن دژی ئابووریی بەجیهانیبووە، ئەمەش ئابووریی جیهان رووبەڕووی داكشان دەكات، لەكاتێكدا جیهان لەكێبڕكێی كرانەوەو بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و خێراكردنی رەوتی گەشەی ئابووری‌و زیادكردنی وەبەرهێنانە.
بەدیاركەوتنی ئەو دیاردە نوێیە، نابێت ئەوە بشارێتەوە، كە ئەم فەوزەوییە نوێیانەی بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە پشتیوانی جەماوەری بۆ بۆچوونەكانیان دەبەستن، بێزاری‌و ناڕەزاییەكانی خەڵكی لەو سیاسەتانەی حكومەتەكانیان پەیڕەوی دەكەن ئیستغلال دەكەن، بەڵام دروشمەكانیان چەندین خەوشی گەورە لەخۆدەگرێت كە پەیوەندییان بە كەمی شارەزایی‌و لێهاتوویی لە ئیدارەدانی قەیرانەكاندا هەیە.
هەندێك لەو بڕوایەدان كە ئەو سیاسەتەی ئەمانە بانگەشەی بۆ دەكەن بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان گونجاوە، دەرفەت بۆ هەلپەرست‌و راستڕەوەكان دەڕەخسێنێت تا بچنە نێو بازنەی داڕێژەرانی بڕیاری ئابووری، ئەمەش سەرلێشێواویی بۆ بازاڕو كۆمپانیاكان دروست دەكات كە پێویستییەكی زۆریان بە سەقامگیرییە تا پلانی درێژخایەن بۆ وەبەرهێنان‌و بازرگانی‌و گەشەی ئابووری دابڕێژن.
لە كۆتاییدا پۆپۆلیستی ئابووری چارەنووسی هەر شكستهێنانە، چونكە رەوڕەوەی ئابووریی جیهان بەهیچ جۆرێك بەرەو دوا ناگەڕێتەوە.

پاشەكشێی پڕۆسەی بازرگانیی نێودەوڵەتی‌
دیاردەی پۆپۆلیستی ئابووری ناوەڕۆكێكی رۆشنی نییە، دروشم‌و بەڵێنی بریقەدار بەكاردەهێنیت، وەك پارێزگاری لەدەرفەتی كارو گێڕانەوەی سەروەری‌و دووبارە بەشینەوەی داهات، بەڵام بۆ جێبەجێكردنی ئەو دروشمانە سیاسەت‌و ئامرازی لەبەردەست نییە، بەڵكو سیاسەتە دابڕانەكەی پێچەوانەی ئەو دروشمانەی لێدەكەوێتەوە.
ئەو هۆكارانەی وایكرد پۆپۆلیستەكان لەژێری ناوی خۆپارێزی پێداگیری لەسەر ئەو هۆكارانە بكەن، لەسەرەتادا وەك شوێنێكی ئارام بۆ ئابوورییەكانیان دەردەكەوێت، بەڵام لە كۆتاییدا شكست دەهێنێت، چونكە ئابووریی جیهان دووچاری ئیفلیجی دەكات بەهۆی پاشەكشێی پڕۆسەی بازرگانیی نێودەوڵەتی‌و هەڵكشانی رێژەی هەڵئاوسان بەهۆی رەسمی گومرگی‌و كۆتوبەندەكانی سەر بزاوتی شمەك‌و وەبەرهێنانەوە.
لەمەودای كورتدا، هێشتا ئەو ئاگاداركردنەوانە بەدی نەهاتوون لەوەی كە سیاسەتەكانی ترامپ كارەساتێكی ئابووری گەورە بۆ ئابووریی ئەمریكای لێدەكەوێتەوە، ئابووریی ئەمریكا هێشتا پێچەوانەی ئەو ئاگاداركردنەوانە بەڕێوەدەچێت.

پرنسیپەكانی بەجیهانیبوون ئەشكێنێ‌
لەبریتانیاش كارەسات نەكەوتەوە، وەك ئەوەی ناڕازیانی جیابوونەوە لە یەكێتیی ئەوروپا باسیان لێوە دەكرد، بەوەی هەر بە دەنگدانی بریتانییەكان بۆ جیابوونەوە ئابووریی بریتانیان دووچاری كارەساتی گەورە دەبێت، ئەوەتا ئابووریی ئەو دەوڵەتە بەرگری لە دەرهاویشتەكانی بریكست دەكات. راڤەی ئەمە ئەوەیە كە ئاكامی سیاسەتەكانی ترامپ لە شەو و رۆژێكدا دەرناكەوێت، هەروەها هێشتا بریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا دەرنەچووەو لانیكەم دوو ساڵێكی دەوێت، وێڕای ئەوەی بەشێكی باجی ئەو دەرچوونەی دا بەوەی ئستەرلینی (٢٠%)ی بەهاكەی لەدەستدا.
دیاردەی سیاسەتی پۆپۆلیستی ئابووری پرنسیپەكانی بەجیهانیبوون ئەشكێنێ‌و دابڕانی ئابووری دەچەسپێنێت، دەشێ ئەو سیاسەتانە ئابووریی جیهانی بەرەو تونێلێكی تاریك ببات، رەنگە دەرچوونیش لێ ئاسان نەبێت ئەگەر هاتوو ریشەكەی رۆچێتە ناو پەراوێزخراوان‌و ناڕازییەكانی ناو كۆمەڵگەوە.
دیارترین بنەماكانی پۆپۆلیستی پەیوەندیی بەو گۆڕانكارییە خێرایانەی بازاڕی كارو پەرەسەندنی تەكنەلۆجیاوە هەیە كە ئەستەمە خەڵكی بە ئاسانی بتوانێ لەگەڵیدا بڕوات، لەبەرئەوە پێیان وایە دەوڵەتان پێویستییان بە گرێبەستێكی نوێی كۆمەڵایەتی‌و رێگەیەكی نوێی ئاسانكارو بازاڕێكی نوێی كار تا بتوانرێت لەڕێیانەوەی ئیستیعابی ئەو گۆڕانكارییانە بكرێت.

زیان بە چالاكییە ئابوورییەكان
سیاسەتی پۆپۆلیستی وەبەرهێنەران‌و پیاوانی كار ناچار دەكات كە خەرجییەكانیان لە بری ئایندە بە ئێستاوە ببەستنەوە، ئەمەش بەشێوەیەكی كاتی دەبێتە هاندەری ئابووری، ئەمەش هەستێكی خۆش‌و لێڵ بۆ گەشەكردن دروست دەكات، سەركردە پۆپۆلیستییەكان هەست بە دڵنیایی دەكەن كاتێك دەبینین سیاسەتەكانیان لەسەر ئەرز سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەو دڵنیاییە كاتییە.
بە تێپەڕبوونی كات بە هۆكاری كۆتوبەندەكانی سەر بزاوتی شمەك‌و سەرمایەگوزاری گوشاری هەڵئاوسان هەڵدەكشێت، زیانێكی گەورە بە زۆربەی چالاكییە ئابوورییەكان دەگەیەنێت، هەروەها هەڵكشانی دژایەتیكردنی كۆچەریان كاریگەریی لەسەر بزاوتی گەشتیاری دەبێت كە ئێستا ئەو كەرتە بۆتە یەك لە كەرتە سەرەكییەكانی زۆربەی دەوڵەتانی جیهان.
ترسێكی گەورە ئەوروپای داگرتووە لەوەی پەتاكە ئەو پەراوێزخراوانە بگرێتەوە، بەتایبەتی كە هەندێك لە دەوڵەتانی ئەوروپا لە هەڵبژاردن نزیك بوونەتەوە، ئەوەش زەبرێكی گورچك بڕە بۆ سەقامگیریی ئابووریی جیهان.
لە هۆڵەندە، كۆمپانیاكان لەوانە كۆمپانیای رۆیاڵ دەچ چل هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی بەر بەو هەڵكشانی پۆپۆلیستییە بگرن، هەروەها دەوڵەتی چینیش لای خۆیەوە هەوڵەكانی بۆ هەمان مەبەست چڕكردۆتەوە، لە فراوانكردنی هاوبەشی ستراتجیی‌و بەهێزكردنی وەبەرهێنان‌و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپاو كەنەدا هەنگاوەكانی خێراتر كردووە.
لە كۆتاییدا ئازادیی ئابووری گونجاوترین ئەگەرە لەبەرامبەر داخران‌و كۆتوبەندو دابڕان كە پۆپۆلیستەكان دەیانەوێ لێوەی بزاوتی ئابووری‌و بازرگانیی پێ بخنكێنن.
 
* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

AM:01:11:26/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 491 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE